فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرەیان لە رۆژھەڵاتی پارێزگاری دێرزوری سوریا دەستپێکردوەتەوە.

ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە" بڵاویکردەوە، لە دوای چەند گفتوگۆیەکی نێوان فەرماندەیی گشتی "ھەسەدە"و ھاوپەیماناندا، بریاریانداوە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە پارێزگای دێرزوری سوریا دژی چەکدارانی داعش دەستپێبکەنەوە، کە ھەفتەی رابردوو بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا ڕاگیرابون.
ھەسەدە ئاماژەی بەوەکردبوو، بە ھۆی وەستاندنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەوان وبۆردوکانەکانی تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا چەکدارانی داعش ھێرشەکانیان بۆ پێگەکانی ئەوان دەستپێکردبوەوە.
ھەسەدە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوان تەواوی پێکھاتەکانی ناوچەکە دەپارێزن.
فەرماندەیی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"، بە ھۆی زیادبوونی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا بەشێوەیەکی کاتی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە رۆژھەڵاتی دێرزوری سوریا وەستاند بوو.

14/11/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان