شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران لە بانگەوازێکدا، باسی لە نەبوونی ئیرادە ، حەز و خولیای بەرپرسانی حکوومەتی ئیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەرهەنگییەکان کردووە.
شۆرای هەماهەنگیی ڕیکخراوی سێنفی فەرهەنگییەکانی ئێران لە بانگەوازێکدا، داوای لە فەرهەنگییان کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەر، لە هەمبەر جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتی دەرببڕن.
لەو بانگەوازەی فەرهەنگییاندا هاتووە: "چەندین جار چاوپێکەوتن و وتووێژ، نامە و تۆمارنووسی، کۆبوونەوە و هەنووکە ناڕەزایەتی، بەڵام بێبەری لە وڵامێکی ئەرێنی لە لایەن دەوڵەتی و مەجلیسییەکان، دەوڵەتییەکان نە تەنیا داواکارییەکانمانیان پشتگوێ خستووە؛ بەڵکوو لە حاڵی حازردا خەریکی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی دژە بارهێنان و دژە مامۆستایان ناسراو بە "گەڵاڵەی تەواو کات"ـن؛ گەڵاڵەیەک کە بڕیارە زۆرتر لە ڕابردوو، مامۆستایان بە حەقدەست و ماف کەمتر لە جاران، بچەوسێنرێنەوە".
لە بەشێکی ئەم بانگەوازە داهاتووە: "ناوەندە ئەمنییەتی و حیراسەتییەکان هەر وەک پێشوو، لەسەر هێڵی ڕابردوو، درێژە بە سەرکوت و دۆسیە دروستکردن بۆ چالاکانی فەرهەنگین. ئەوەش بە شێوەیەکە که زیاتر لە هەڕەشە و تۆقاندن، تۆمەتی ئەخلاقی و ڕەوانی دەدەنە پاڵ چالاکانی سێنفی".
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو بانگەوازدا، هاتووە: "لەوەها بارودۆخێکدایە کە مامۆستایان بەپێی مافی هاوڵاتی بوون و ئیمتیازی یاسایی بۆ وەدەستهێنانی داواکارییەکانی خۆیان ناچار بە مانگڕتن و ناڕەزایەتی دەربڕین دەبن".
10/11/2018