نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت رێكخراوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی داعش درووست بكات و به‌بێ سعوودیه‌ش كه هاوبه‌شێكی ئه‌مه‌ریكایه، ناتوانن رێ له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران بگرن.
جه‌یمس جێفری، له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی لووتكه‌ی به‌رگری (Defence One Summit)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌وانه‌یه كرده‌ی سه‌ربازی راسته‌وخۆ به‌س نه‌بێت بۆ تێكشكاندنی ئێران و تۆڕی هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه فراوانه‌كانی، دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستیان به سه‌قامگیری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌ژموونی تاران له‌سه‌ر خاكی خۆیان نه‌هێڵن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، جێفری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ره‌گوڕیشه‌ی كێشه‌كان، ئێران داعشێكی دیكه درووست ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیچ هاوبه‌شێكی باشتریان نییه له سعوودیه له ناوچه‌كه و به‌بێ ئه‌وان ناتوانن درێژه به كرده‌كانییان بده‌ن.
گوته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 17 به‌رپرسی سعوودی له‌لایه‌ن واشتنه‌وه، كه له كه‌یسی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌وانی نه‌یاری ریاز تێوه‌گلاون.
17/11/2018