فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لەو بەڵگەنامە نهێنییانەی هەواڵگیری ئیسرائیل لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاویکردەوە ئەوە دەردەخەن کە تاران پێش رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، زۆر نزیک بووە لەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

دەیڤد ئەلبرایت، زانای بواری فیزیا و سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی زانست و ئاسایش لە واشنتن پێیوایە، ئەگەر بێت و ئێران هاوشێوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە و دەست بەکارەکانی پێشووی بکاتەوە، ئەوا لە ماوەی چەند مانگێک دەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەلبرایت کە ئێستا خەریکی توێژینەوەیە لەسەر بەڵگە ئاشکراکراوەکانی ئێران، بە گۆڤاری فۆرین پۆڵەسی گوتووە، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، لە ماوەی 7 بۆ 12 مانگ دەبێتە خاوەنی ئەو چەکە.

کاتێک جۆن کیری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا و جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رێککەوتنەکەیان واژۆکرد لە ساڵی 2015، ئێران دوو مانگی بەس بوو بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام وەک مەرجێکی رێککەوتنەکە، دەبوو ئێران ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمەکانی لەکاربخات و 97%ی سوتەمەنی ناوەکییەکەشی بۆ دەرەوەی وڵات بگوازێتەوە.

ئەلبرایت ئاشکرای دەکات، ئێران بەجۆرێک لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکە، کە رێکخراوی وزەی ئەتۆمی جیهانی هەرگیز پێشبینیان نەکردووە، ئەوەی ئیسرائیلیش ئاشکرایکرد بەشێکە لە زانیارییەکان، ئێران رۆژانە هەنگاوی نوێتر دەنێت.

بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەکاتی ئاشکراکردنی بەڵگەکان، داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کرد لە رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە و سزای ئێران بدات، ئەمەش وای لە جەواد زەریف کرد بڵێت، ئەو بەڵگانەی ئیسرائیل بێ بنەمان و تەنها مەبەست لە پشتیان هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەیە.

فۆرین پۆڵەسی ئاشکرایکردووە، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێستای ئێران لە نەوەدەکانەوە کاری بۆ پێشخستنی پرۆگرامی ئەتۆمی کردووە، ئەمەش وادەکات، ئاسان نەبێت بڕوا بەوە بکرێت کە رۆحانی دەستی لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکان هەڵگرتبێت.

ئەلبرایت هاوڕێ لەگەڵ ئۆلی هێینۆین، جێگری پێشووی بەڕێوەبەری زامنکردنی سەلامەتی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتێکدا دەڵێن: "پرۆگرامەکە و چەند چالاکییەک تا ئەمڕۆ بەردەوامە، ئەوەی پێویستی بە وەڵامێکی خێرا هەیە ئەوەیە، کەلوپەل و ماددەکانی ئەو پرۆگرامە لە کوێدا حەشاردراون؟".

لای خۆیەوە، ئەلێکساندرا بێڵ، بەرپرسێکی پێشووی ئیدارەی ئۆباما لەبارەی ئاشکراکردنی بەڵگەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران رایگەیاند: "تاران لە رابردوودا درۆیکردووە و پابەندی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە نەبووە، نابێت ئەو بەڵگانە تەنها لە میدیاکان نیشان بدرێن، بەڵکو دەبێت لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت".

ئێستا ئەمەریکا لەو رێککەوتنامەیە هاتۆتە دەرەوە و سزاکانی سەر تارانی گەڕاندۆتەوە، بەڵام پرسی دەسخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، هێشتا ئاسۆیەکی روونی نییە و متمانەش لەو بارەیەوە زۆر کەمە.

١٧/١١/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان