فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاش ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، زیان‌لێکەوتووانی ئەو کارەساتە هێشتا لە دۆخێکی نالەبەر ژیان بەسەر دەبەن.
ئەمڕۆدووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان کە بۆ بە هۆی گیان لەدەستدانی نیزیک بە ٧٠٠ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاترلە ٩٠٠٠ لە خەڵکی پارێزگای کرماشان و بێ‌خان‌ولان بوونی هەزارن بنەماڵە.
پاش ساڵێک ئەوەی کە دەبیندرێ هێشتا خەڵکی لێقەوماو بەتایبەتی ژنان و منداڵان لەدۆخێکی نەشیاو و نالەباردان.
بە پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مەدەنی و هەروەها هێندێک لە میدیاکانی نێوخۆ، ئێستاشی لەگەڵ بێت بەشی هەرەزۆری خاڵکی ماڵوێران، لە کانێکس و خێوەتی ناستاندارد دەژین و خزمەتگوزارییەکانی رێژیم لەئاستی قووڵی ئەو کارەساتە نیە و بەشی زۆری وادەوبەڵێنیەکانی بەرپرسان جێبەجێ نەبووە.
ساڵێک دوای ئەو کارەساتە ، زۆرێک لەو بنەماڵانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا خەساری گیانی و ماڵییان وێ کەوتبوو، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بەناچاری روویان لەشارەکانی دیکە کردووە.
هەروەها دەگوترێ ناوەندە حکوومییەکان دەستیان بەسەر ژمارە حیسابە بانکییەکان داگرتووە کە یارمەتیی نەغدیی هاونیشتمانیانی تێدایە.
وەک شایەتحاڵان باسی دەکەن دوای ساڵێک لەو ڕووداوە نە تەنیا ناوەندە دەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیانیان بە جێ نەگەیاندوە، بەڵکوو دەستیان بەسەر کەلوپەلی کۆکراوەی خەڵکی یارمەتیدەریش داگرتووە و بەشێکی هەرەزۆریشی دزراون.
هەر بە پێی ماڵپەڕی «ئیرنا» ژنان و منداڵانی لێقەوماو بەهۆی سەرما و نەبوونی شوێنی حەسانەوە و ژیان لە نێو کانێکسدا تووشی نەخۆشی بوون و پێوەندیی بنەماڵەیی دابەزیوە و ئەندامانی بنەماڵەکان بەچووکەترین شت تووڕە دەبن و بە سەدان منداڵان وێڵ و وەیلانن و کەس ئاگای لێیان نیە.
ئەو دۆخە نالەبارە لە کاتێكدایە کە دوای ساڵێک دەوڵەت و بەرپرسانی رێژیم بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕووخاوەکان دارێکیان لەسەر بەردێک دانەناوە و هەر ئۆرگانێک ئەوی دیکە بۆ کردنەکەی بە ئەرکدار و بۆ نەکردنەکەی بە تاوانبار دەزانێ و لەو نێوەشدا هەر خەڵکی لێقەوماون کە زەرەرمەندن.

12/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان