رێبوار مه‌عروفزاده
ئه‌حزابی کوردی به بێ ویستی خۆیان و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پچرپچڕ، به نیسبه‌ت خه‌ڵک و ئه‌ندامه‌کانیان، ژیاون. به واتایه‌کی دیکه ئه‌حزابی کوردی به‌رده‌وام له جۆغرافیایه‌کی پچڕپچڕ و ڵێکدابراو ژیاون و هه‌ر له‌و به‌ستێنه‌شدا سیاسه‌تیان کردوه. ئه‌ندامانی نێوخۆ نه‌یانتوانیوه زانیاری پێویستان پێ بگا، ئه‌ندامانی ئوروپا و ئه‌ندامانی دانیشتووی باشوور که‌متر یه‌کتریان بینیوه، که‌متر دیالۆگیان له گه‌ڵ یه‌کتر کردوه و که‌متر یه‌کتریان هه‌ڵسه‌نگاندوه.
نوسینی: عەلی زیرەك
ئه‌نفال وەك تاوانی ناسیۆنالیزمی باڵاده‌ست به دژی مرۆڤایه‌تی
له مێژوی میلله‌تاندا زۆرجار شاڵاوی كۆمه‌ڵكوژی رویداوه و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رپه‌لاماری كوشتن و كۆكوژی و ئهشكنجهو ئازاری به‌ربڵاو بووه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی كوردیش یه‌كێك له‌و میلله‌تانه‌یه كه وه‌كو (جووله‌كه‌و ئه‌رمه‌نه‌كان) به‌ر په‌لاماری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست كه‌وتوون و حكوومه‌ته داگیركاره‌كانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورددا نه‌وه‌ستاون.
له باكوری كوردستان و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه مه‌زنه‌كانی (شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زا) دا و سه‌ركوتی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له لایه‌ن توركه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه گه‌نجه‌كانه‌وه، به پێی ئامار ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا 70هه‌زار كوردیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا به زیندوویی و ئهشكنجهدراوی و برینداری ناشت و به شانازیشه‌وه به "گۆڕی كوردان" ناویان لێبرد
ره‌زا شوان / نه‌رویج
راپه‌ڕینه مه‌زنه جه‌ماوه‌رییه سه‌رتاسه‌رییه‌که‌ی باشووری کوردستانی شیرینمان ، له به‌هاری ساڵی (1991) دا. راپه‌ڕین و هه‌ڵچوونێکی جه‌ماوه‌ریی هه‌ڕه‌مه‌کی و ناکاوی و بێ ته‌گبیر و بێ نه‌خشه و بێ به‌رنامه و بێ ئامانج نه‌بوو .. ئه‌گه‌رچی تا راده‌یه‌ک خۆڕسکی پێوه دیاربوو .. به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌کانی پشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانه‌وه پێکه‌وه و به هاوکاری ، ئاماده‌کاری و پلانێکی تۆکمه‌ی پێش وه‌ختی بۆ دارێژرابوو .. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌بوایه .. سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینه‌که زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، له‌وانه‌یه قوربانی زۆرتمان بدایه .. کورد ژیرانه توانی هه‌ل و مه‌رجه نێوخۆی و ده‌ره‌کییه‌کانیش بقۆزێته‌وه و ، له کاتێکی له‌باردا راپه‌ڕێت .
هەرساڵ ناوەندو رێکخراو هیزو پارت و کەسایەتیە پێشکەوتووخوازوبەرابەر ویستەکان یادی هەشتی مارس دەکەنەوە ، ئەم یادکردنەوانە لە راستیدا دەبێ لە سەرهه ندێ بنەماو بناغە ی تۆکمە وەستابن و وایانکردبیت کە ئەمرۆژە شیاوی یادکردنەوە و لە سەر وەستان و رامانبیت . باشترین یادو رامان لەم رۆژە وەستان لە سەر ئەنجام وبە رئەنجامەکانی ئەم بزاوتە کۆمەلایەتیەو هوکارو میکانیزمەکانی خولقانیەتی . هە شتی مارس رۆژیی لە دایکبوونی بزاوتێکی بە هیزی کۆمەلایەتیە کە شقڵی توانا‌و هێزو دەستی ژنانی پیوە دیارە . لەم رۆژەدا بە پیناسەکردنی کۆمەلایەتی ژنان و هیزیان لە لایەن خۆیانەوە وو بە کردە دەرهینانی هۆشیاری خۆیان لە پرۆسەیەکی زەینیەوەبۆ واقیعێکی بە رجەستە سەری هەلدا ، بزوتنەوەیەکی مافخواز‌و رەگەزیی و کۆمەلایەتی کە لە خۆیدا هە ناسەیەکی رامیاریش دەگریت ،خولقا کە ئاسۆی ئاراستەکانی هەلتەکاندنی نابەرابەری و جیگیر کردنی ماف‌و بەرابەییە لە زۆر لا ورووبەردا .
ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشه‌نبه ڕێکه‌وتی 04/03/2012 به داوه‌تێکی فه‌رمی لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی چالاکوانانی هێژا کاک مستەفا شمامی بەرپرسی
سمایل زارعی
ته‌وه‌ری سێهه‌م: له كۆتایی قسه‌كانی كاك سمایل دا ئاوڕێك له ده‌وڵه‌تی توركیه و هه‌روه‌ها ولاتانی عه‌ڕه‌بی ده‌داته‌وه له باری به‌ستێنی مێژوویی و دیارده‌ی ئایینی (ئیسلام و دیارده‌ی ته‌ریقه‌ت و شه‌ریعه‌ت) و هه‌روه‌ها كولتووریی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا شه‌پۆلی مۆدێرنیته‌ی رۆژئاوایی باسه‌كه‌ی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌كا و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ته‌م و مژهمان باشتر بۆ بره‌وێنێته‌وه كه به نموونه‌ی توركیه ئێمه نابێ تووشی دوودڵی و خۆشبینییهكی وا بین به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش كه ئه‌وانیش هه‌ر به چه‌شنی وڵاتی توركیه ره‌وتی مێژوو ده‌پێون. له‌م روانگه‌وه ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیه جیاواز بێ له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و
نامۆ عەبدوڵڵە
لە دوایین ژمارەی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرس)دا، فرانسیس فوكویاما وتارێكی نوێی بڵاوكردووەتەوە بەناونیشانی (داهاتووی مێژوو). ژێرمانشێتەكە دەڵێت “ئایا دیموكراسی لیبراڵ دەتوانێ لەبەرامبەر كەمبوونەوەی چینی ناوەند خۆی رابگرێت؟”، لەم وتارەدا، دانپێدانانێكی ئاشكرا دەبینرێ لەلایەن نووسەرە بەنێوبانگەكەی ئەمریكاوە كە ئەو بۆچوونانەی پێشووتری، كە بوونە هۆی نێوبانگەكەی، چیتر زۆر دروست نین.
لەكاتێكدا كە شاهێدی بینینی ناڕەزایی بەرفراوانین دژی خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری لەلایەن وڵاتە دیموكراسییەكانی خۆرئاوا، بە دیموكراسییەكی لیبراڵی وەك ئەمریكاشەوە، ئاسان نییە بۆ فوكویاما بتوانێ بڕوا بەخۆی بێنێ كە مێژوو كۆتایی هاتووە، وەك پێشتر بانگەشەی كرد و پێی بەنێوبانگ بوو. بۆیە ئێستا هاتووەو لەبارەی (داهاتووی مێژوو)ەوە دەنووسێت. كاتی خۆی، فوكویاما دەیگوت دیموكراسی لیبراڵ دەكرێت “دواخاڵی گۆڕانگاری ئایدۆلۆژی مرۆڤایەتی” بێت و بەم شێوەیەش ئێمە گەیشتینە “دوایین شێوازی حكومەت بۆ مرۆڤ.”
لەم بابەتە نوێیەدا، فوكویاما هێشتا بڕوای وایە دیموكراسی لیبراڵ باڵادەستترین ئایدۆلۆژیای دونیایە. وەك ئەو دەنووسێت “هیچ ئایدۆلۆژیایەكی ركابەر دەرنەكەوتووە”
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
هەندێك پسپۆڕی بیانی چاوەڕوانیان دەكرد پارتە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكان نەرمی زۆرتر بنوێنن دەربارەی كەركووك، ئومێدیشیان دەخواست كە بەهێزبوونی گۆڕان كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات . لێدوانەكانی ئەم دواییەی گۆڕان دەربارەی كەركووك و تاڵەبانی، پیشانیدەدات كە ئەوان دەیانەوێ هەندێك نەرمی بنوێنن بەرامبەر عەرەب و توركمانەكانی كەركووك، بەڵام بەكردەوە ئەوان زۆر ناسیۆنالیستتر لە پارتە دەسەڵاتدارەكان رەفتار دەكەن و بیردەكەنەوە.
جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەوە ناسراوە كە لێدوانی گەنگەشە دروستكەر دەدات. وەك ئەوەی كە گوتی خەونی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی واقیعبینانە نییە، یاخود كە بەڵێنی ئۆتۆنۆمی بە توركمانەكان دا. كەچی هاوكات لێدوانی زۆر نەتەوەییانەشی داوە و گوتوویەتی كەركووك بەشێكی جیانەكراوەی كوردستانە.
رووداو-ئه‌مریكا
شرۆڤه‌كارێكی رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێت چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنى سووریا نابێته چاره‌سه‌ر بۆ هێنانه‌كایه‌ى سوریایه‌كی دیموكرات.
د‌یڤید ئه‌گناتیۆس له‌گۆشه‌كه‌ی خۆى له واشنتن پۆست‌دا لایه‌نه‌كانی هێزو لاوازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌خاته ڕوو. ئه‌گناتیۆس نوسیویه‌تی "ئه‌و كاته‌ى رۆژنامه‌نوسه ئازاكان كه كوژرانی زیاتر له60 هه‌زار رۆڵه‌ى سورییان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د دیكیۆمێنت ده‌كرد ده‌كوژرێن، ده‌نگه هاوسۆزه‌كان به‌رزبویه‌وه، بۆ چه‌كداركردنی میلیشیای ئۆپۆزسیۆنی گه‌مارۆدراو و ناسراو به (سوپای سوریای ئازاد)"
مه‌سعود فه‌تحی
دووی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی زگماکیە و وەک هەمیشەیش حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەرکردنی راگەیاندراویک ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد و هاوکات باسیان لەوە کرد کە پیوسیتە نەتەوەکانی ئیران، بە تایبەت نەتەوەی کورد مافی خوێندن بە زمانی زگماکی خۆیان هەبێ.
ئەوەی راستی بێ ئەمە کەمترین کاری مومکینە لەم پەیوەندیەدا کە حیزبەکانی کوردستان هەموو ساڵێک بە ناوی ئەرکی نەتەوەیی دەیکەن، کە تەنانەت ڕۆژنامەنووسێکیش ئەو کارەی بۆ دەکرێ، پێوستە کورد بە پانتایی جوغرافیای کوردستان خەبات بکا بۆ ئەوەی بتوانێ ببێتە هێزێکی کاریگەر و فاکتەرێکی گرینگ لە ناوچە و جیهان و له هەرکام لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیر کردوە ، بەلام بەداخەوە ئەو ئاواتە لە مێژینەی
مستەفا شێخە
قەسەم بەهەر هەموو پیتەکانی دە”قەسەم”ێ هەرچی شتی سەر رووی ئەم دنیا بێوەفایەیە لە ئینترنێت خۆشتر نییە. ئەرێ پرسیار عەیب نەبێت، دەزانن ئینترنێت چییە؟ ئینترنێت هیچ، ئەرێ دەزانن کامپیوتێر چییە؟
هیچ بەم پرسیارەی من پێمەکەنن و جڕتێکم بۆ رامەهێڵن و مەڵێن سەڵا لە نەزانیت. منیش وەک ئێوە دەزانم ماڵێک لانیکەم کامپیوتێرێکی تێدایە و کەس نییە لە مانا و ئەرکی پیرۆزی وشەکانی “ستارت” و “شات داون” و “ئۆکەی” و “کەنتنیوو” و “سێتاپ” تێنەگات، بەڵام دەڵێم کامپیوتێر تراکتۆرە و جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان کامپیوتێر و تراکتۆردا نابینم و هەدووکیشیان جۆکەرن. تراکتۆر جۆرێک جۆکەرە و کامپیوتێر جۆرێکی “دیکە”.
سمایل زارعی
ته‌وه‌ری دووهه‌م: هه‌وڵێكی دیكه‌ی كاك سمایل له قسه‌كانی ئه‌م دواییانهیدا باس كردنه له سه‌ر رێنسانس و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئایا دروسته ئێمه راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌ب دا روویاندا یان خه‌ریكن روو ده‌ده‌ن به رێنسانس ناوزه‌د بكه‌ین؟ به‌ڕێز بازیار له نێوئاخنی باسه‌كه‌یدا تاریفێكی گشتی له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی كلیلێكمان به‌ده‌سته‌وه بێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای باسه‌كه‌ی به هاسانی پێ بكه‌ینه‌وه، ناوبراو پێناسه‌یه‌كی ورد (دیاره به نموونه‌وه) له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا باسی ئاكامه‌كانی رێنسانس له ئه‌ورووپاش ده‌كات كه تا چه‌نده به‌ربڵاو بوون و تا چ
له سووریه رۆژ له گه‌ل رۆژ شار و گۆندی زیاتر خاپوور ده‌کرێ، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ جۆغرافیایه‌کی زیاتر له شهر ده‌گلێ و خه‌ڵکێکی زیاتر ده‌کۆژرێ. هه‌روه‌ها جار له گه‌ڵ جار تۆپ و تانگی زیاتر به‌ره‌و شاره‌کان وه‌رێ ده‌که‌ون و شه‌قام و فه‌زایه‌کی گشتی به‌رینتر قۆرخ ده‌کرێن. دیاره سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه خه‌ڵکی سووریه ئاماده نین دۆراوی شه‌ڕی حکوومه‌ت و خه‌ڵک بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گیانیان فیدا بکه‌ن. ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌ش هه‌روا له دوو به‌ره‌ییدا ماوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی جه‌ماعه‌تی ئیخوانوڵموسلمین، لیبراڵه‌کان و به‌شێک له کورده‌کان له نێو شوورای نیشتمانی سووریه (المجلس الوطنی السوری)دان. ئه‌و گرووپه‌ی ئۆپۆزسیۆن له پشتگیرییه‌کی به‌رچاوی عه‌ره‌بی - رۆژئاوایی به‌هره‌مه‌نده. گرووپی دووهه‌م واته گرووپی هاوئاهه‌نگی بۆ گۆڕانی دێموکراتیک
ره‌زا شوان/ نه‌رویج
خوێندنه‌وه‌ی زۆر گرنگ بۆ هه‌موو که‌سێک ، یه‌کێکه له پێویسترین پێویستییه‌کانی ژیانی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا.. له دوای هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک و خوارنه‌وه و خواردن و نووستن و کارکردن ، ریزبه‌ندی دێته سه‌ر خوێندنه‌وه.. وه‌کو چۆن پێویستیمان به خواردن و ئاو خوادنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بژین.. هه‌روه‌هاش پێویستیشمان به خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بابه‌ت هه‌مه‌ڕه‌نگه هه‌یه ، چونکه خوێندنه‌وه خۆراکی مێشکه و، هۆی گه‌شه‌کرن و ده‌وڵه‌مه‌ندن کردنی هۆش و گۆش و زه‌ین و زیره‌کی و بلیمه‌تی و زانایی و دانایی و پێشکه‌وتن و داهێنانمانه.. بڕوا ناکه‌م تام و چێژی هیچ خۆشییه‌ک بگاته خۆشی و له‌زه‌تی خوێندنه‌وه.