سمایل زارعی
ته‌وه‌ری دووهه‌م: هه‌وڵێكی دیكه‌ی كاك سمایل له قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی‌دا باس كردنه له سه‌ر رێنسانس و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئایا دروسته ئێمه راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌ب دا روویاندا یان خه‌ریكن روو ده‌ده‌ن به رێنسانس ناوزه‌د بكه‌ین؟ به‌ڕێز بازیار له نێوئاخنی باسه‌كه‌ی‌دا تاریفێكی گشتی له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی كلیلێكمان به‌ده‌سته‌وه بێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای باسه‌كه‌ی به هاسانی پێ بكه‌ینه‌وه، ناوبراو پێناسه‌یه‌كی ورد (دیاره به نموونه‌وه) له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا باسی ئاكامه‌كانی رێنسانس له ئه‌ورووپاش ده‌كات كه تا چه‌نده به‌ربڵاو بوون و تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ئه‌ورووپا له هه‌موو بارێكه‌وه.
كاكڵه‌ی ئه‌م روانگه تازه‌یه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه شۆڕش و رێنسانس دوو دیوی دراوێك نین، جگه له‌وه‌ش ناكرێ هه‌موو شۆڕشێك ئاكامه‌كه‌ی رێنسانس بێ یان رۆڵێكی رێنسانسی بگێڕێ. ئه‌م روانگه‌یه له جێ‌دا روانگه‌یه‌كی نوێیه كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵی له پشته و گرێ پووچكه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بۆ شل ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ساناتر له جاران بتوانین بیكه‌ینه‌وه. درێژه‌ی ئه‌م روانگه‌یه به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات كه رێنسانس هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌ك به‌ره‌و دواوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م روانگه‌یه زۆر به سانایی ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌خا كه شۆڕشه‌كان هه‌موویان ناتوانن ده‌ره‌نجامێكی رێنسانسییان هه‌بێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش هێمای پرسیارێكی گه‌وره له سه‌ر راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتانی عه‌ڕه‌ب داده‌نێ. هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ئاكامه‌كانی راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتانی عه‌ڕه‌ب ده‌ده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌نگاوه‌كان نه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه نین به‌ڵكوو ته‌واو به پێچه‌وانه به‌ره‌و دواوه‌شن و به تایبه‌تی ویستی ئیسلامی سیاسی كه هه‌ڵبژێردراوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هاكانن له رابردوودا نه‌ك له داهاتوودا كه ئه‌مه‌ش ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی رێنسانسه كه به‌هاكانی له داهاتوودا خۆ ده‌رده‌خه‌ن نه‌ك له رابردوودا . له‌م نێوه‌دا كاك سمایل ده‌یهه‌وێ به ئاوڕدانه‌وه له ململانێی دوو كولتووری رۆژئاوایی (مۆدێرنیزم) و رۆژهه‌ڵاتیی كه دواتر به كێشه‌ی نێوان دونیای مه‌سیحی و ئیسلامی ناوزه‌دی ده‌كا، ده‌یهه‌وێ ئه‌م باسه به جۆرێك له‌گه‌ڵ رێنسانسێك كه له ئه‌ورووپادا هه‌بووه گرێ بدات و جیاوازییه‌كان به‌روونی بخاته به‌رچاو، هه‌ر بۆیه‌ش له كۆتاییه‌كان دا به پێی قسه‌كانی كاك سمایل وا له بابه‌ته‌كه تێده‌گه‌ی كه پێشكه‌وتنێك كه دونیای رۆژئاوا به خۆیه‌وه دیوه و شه‌پۆلی ئه‌م پێشكه‌وتنانه كه به‌ره‌و ئاسیا دێ و ئه‌م ته‌وژم و شه‌پۆلانه له‌گه‌ڵ زۆر دین و كولتوور له ئاسیادا تووشی ركه‌به‌ری و مل به مله ده‌بێ. به‌ڵام له روانگه‌ی كاك سمایله‌وه ئه‌م هه‌ستیاربوون و شه‌ڕه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له هه‌موو شوێنێك زیاتر به رۆژئاوا و شه‌پۆله‌كانی كولتووری رۆژئاوایی - مه‌سیحی، هه‌یه. له‌م روانگه‌یه‌وه دینی ئیسلام كه بۆته باوه‌ڕێكی خه‌ڵك و به‌شێك له كولتووری خه‌ڵكی ئه‌م به‌شه له دونیا هه‌ست به به‌رگری و پشتیوانی له خۆی ده‌كا و هه‌ربۆیه‌ش ئیسلامی سیاسی هه‌وڵ ده‌دا كه‌ڵك له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ و له به‌رامبه‌ر كولتووری رۆژئاوایی كه به مۆدێرنیزم ناسراوه راوه‌ستێ.
كاك سمایل هه‌رچه‌ند به كورتیش بێ ئاوڕێك له دین وه‌ك بنه‌مایه‌كی كولتووری خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌داته‌وه كه تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر داهاتووی وڵاتێك و هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره‌مان به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ دنیای به‌رین و ئاڵۆزی كولتووری وڵاتێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ چی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌روودانی ئه‌و كێشه‌یه له داهاتوودا بگیرێ؟( به تایبه‌تی من رووی قسه‌م له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه) هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا كاك سمایل باس له هۆیه‌كی دیكه ده‌كات كه ئه‌ویش بریتییه له ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها باری دارایی و ئابووری ئه‌و وڵاتانه كه تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له سه‌ر رۆشنبیری و خۆشبژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ره‌ها تا چ راده‌یه‌ك بۆته هۆكار یان فاكته‌رێك بۆ زیاتر په‌ره‌گرتنی ئیسلامی سیاسی. هه‌ر له‌م روانگه‌شه‌وه ئێمه ده‌توانێن بڵیین كه به هاتنه سه‌ر كاری ئیسلامی سیاسی له‌و وڵاتانه جارێكی دیكه‌ش ئه‌و شكه‌مان بۆ به‌هێزتر ده‌بێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه رێنیسانش بن كه‌واته له باری ئابووریشه‌وه ده‌بێ ئه‌و رێنسانه یان رێفۆرمه بكرێ كه به‌داخه‌وه هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه ره‌نگه بارودۆخه‌كه زۆر له‌وه‌ی رابردووش خراپتر بێ. چونكه له لایه‌ك ئه‌و هێزه ئیسلامییه سیاسییانه‌ی كه دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ده‌كه‌ن و هه‌وڵێكی زۆرتر ده‌ده‌ن كه له باری ئابوورییه‌وه زۆرتر خۆیان به چه‌ك و چۆڵ ته‌یار بكه‌ن دژ به دنیای رۆژئاوا (مۆدێرنیزم) و هه‌روه‌ها ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به جۆرێك خۆیان له‌گه‌ڵ دنیای رۆژئاوا و مۆدێرنیزم رێك ده‌خه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه رابردوو ده‌ریخستووه كه ئیسلامی سیاسی ناتوانێ سیستمێكی وا پیاده بكات كه هه‌ژاری و نه‌داری تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م بكاته‌وه و یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بارێكه‌وه كه‌متر بێته‌وه. به‌ڵام پرسیارێك لێره‌دا دێته گۆڕێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان ده‌زانین كه رێنسانس وه‌ك پڕۆسه‌یه‌ك یان زنجیره رووداوێك له رابردوودا رووی داوه و به‌رهه‌می قۆناغێكی مێژووییه، ئایا ئێمه ده‌بێ پێمان وابێ كه له داهاتووش دا پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك رێنسانسمان تووش بێته‌وه؟ به واتایه‌كی دیكه ئایا دونیای ئێستا به‌سیتێنی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌یه كه جارێكی دیكه رێنسانس روو بداته‌وه؟ به تایبه‌تی كاتێك ده‌بینین كه رێنسانس خۆی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ده‌رده‌خا كه كۆمه‌ڵگایه‌ك به پێی قۆناغێكی مێژوویی مه‌حكوومه به به‌ره‌وپێش گرتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه، ئایا ده‌كرێ له دنیای ئێستادا كه هه‌موو به‌ها و نۆرمه‌كان گۆڕاون ئه‌و پڕۆسه‌یه جارێكی دیكه، ئه‌ویش له وڵاتانێك كه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كه‌م و زۆر مۆدێرنیزمیان پێ‌گه‌یشتووه و له عه‌قڵییه‌ت و دیارده‌ی مۆدێرنیته و قۆناغه‌كانی دیكه‌ی مۆدێرنیته وه‌ك پۆست مۆدێرنیته و شێوازه جۆراوجۆره‌كانی سیسته‌می سیاسی تێده‌گه‌ن، ئایا ده‌كرێ رێنسانس له‌و وڵاتانه‌دا روو بدات؟ چونكه ئه‌و رێنسانه‌ی كه له رابردوودا رووی‌دا به‌رهه‌می قۆناغ و كات و سه‌رده‌مێكی تایبه‌تی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا كاتێك ئێمه وشه‌ی رێنسانسمان به‌كار دێنا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاستی گۆڕانكارییه‌كان زۆر نزم بوون به‌ڵام ئێستا ره‌وت و ئاستی گۆڕانكارییه‌كان به ته‌واوی گۆراون و یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه دژایه‌تی له‌گه‌ل دین یان ناكۆكی دین له‌گه‌ڵ رۆشنبیری بوو به گشتی. به‌ڵام ئێستا ئه‌و جیاوازییه به جۆرێكی دیكه خۆی ده‌رخستووه، به تایبه‌تی له باری سیاسییه‌وه زۆرتر ئه‌م كێشه‌یه خۆی ده‌رده‌خا. جگه له‌وه‌ش ئه‌و سه‌رده‌م هێندێك سه‌نعه‌ت وه‌ك چاپ و تۆریزم و... زۆر لاواز بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه هه‌موویان له ئاستێكی به‌رینتردا هه‌ن و گۆڕانكاری زۆر قووڵیشیان به‌سه‌ردا هاتووه. به‌لام ده‌كرێ ئێمه بڵێین گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌و وڵاتانه دێته ئاراوه، وه‌ك له زمانی نۆڕوێژی‌دا پێی ده‌ڵێن رێڤێلاشۆنێك له باری فیكرییه‌وه روو بدات.
درێژه‌ی هه‌یه....