سمایل زارعی
ته‌وه‌ری سێهه‌م: له كۆتایی قسه‌كانی كاك سمایل دا ئاوڕێك له ده‌وڵه‌تی توركیه و هه‌روه‌ها ولاتانی عه‌ڕه‌بی ده‌داته‌وه له باری به‌ستێنی مێژوویی و دیارده‌ی ئایینی (ئیسلام و دیارده‌ی ته‌ریقه‌ت و شه‌ریعه‌ت) و هه‌روه‌ها كولتووریی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا شه‌پۆلی مۆدێرنیته‌ی رۆژئاوایی باسه‌كه‌ی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌كا و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ته‌م و مژه‌مان باشتر بۆ بره‌وێنێته‌وه كه به نموونه‌ی توركیه ئێمه نابێ تووشی دوودڵی و خۆشبینییه‌كی وا بین به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش كه ئه‌وانیش هه‌ر به چه‌شنی وڵاتی توركیه ره‌وتی مێژوو ده‌پێون. له‌م روانگه‌وه ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیه جیاواز بێ له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و ده‌وڵه‌تی توركیه به جۆرێكی دیكه و به واتایه‌كی دیكه به پێی كۆمه‌ڵێك توخم و فاكته‌ری دیكه ده‌وڵه‌تی توركیه له‌م نێوه‌دا بخوێنینه‌وه.
كاك سمایل له‌م سۆنگه‌یه‌وه و به‌م روانگه‌وه ئاوڕ له‌و بابه‌ته‌ش ده‌داته‌وه كه له لایه‌ك توركیه به یه‌كه‌م ده‌روازه و رۆژنه‌ی هاتنی كولتووری رۆژئاوایی - مه‌سیحی و هه‌میشه یه‌كه‌م شه‌یۆله‌كانی مۆدێرنیته كه رووی له‌و وڵاته كردوه پێش هه‌موو جێگایه‌ك به شاری ئیستانبۆل گه‌یشتووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توركیه ئه‌گه‌رچی حیزب و لایه‌نی ئیسلامی هه‌ن و زۆر جاریش ئیسلامییه‌كان هاتوونه‌ته سه‌ر كار به‌ڵام ئه‌م ئیسلامییانه نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ به سه‌ر ده‌وڵه‌ت دا بیسه‌پێنن، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی دا ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته ده‌بینین. سه‌ره‌ڕای ئه‌م بابه‌ش هه‌ر له باری ئایینییه‌وه له وڵاتێكی وه‌ك توركیه‌دا دیارده‌یه‌كی وه‌ك ته‌ریقه‌ت هه‌یه كه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر شه‌ریعه‌ت دا كێشه‌ی هه‌بووه له سه‌ر پرس و بابه‌ته ئایینییه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌ریقه‌ت له‌م ولاته‌دا میژووییه‌كی دوور و درێژی هه‌یه له وڵاتی توركیه‌دا كه ته‌نانه‌ت له داڕشتنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و به گشتی سیستم و ده‌وڵه‌تی توركیه‌دا له رابڕدوودش دا كاریگه‌ری هه‌بووه، ئه‌وه له حاڵێك دا له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی دیارده‌ی ئیسلامی سیاسی و وه‌هابیزم هه‌یه كه تووندڕه‌وترین ره‌وتی ئیدیۆلۆژیكی ئایینی ئیسلامین و له به‌رامبه‌ر هه‌موو چه‌شنه دیارده‌یه‌كی جیاواز یان ناته‌با له‌گه‌ل ئایینی ئیسلام دا تووندترین دژكرده‌وه له خۆی نیشان ده‌دا. له‌م باره‌وه خراپ نیه كه ئاماژه به هه‌وڵی ئیسلامی سیاسی و وه‌هابیزم بكه‌ین كه له كوردستانیش ده‌درێن و ئێمه له‌م باره‌وه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی خۆمان هه‌بێ، له‌م باره‌وه ئێمه هه‌ر ئێستاش ده‌بینین كه بابه‌تی ئیسلامی سیاسی و وه‌هابیزم به شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دا كه ریشه داكوتێ و رۆڵی خۆی چ ئێستا و چ له داهاتووی كوردستان دا بگێڕێ.
جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاك سمایل باس هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئاوڕ له كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیكه‌ش ده‌داته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی كاك سمایل ته‌نیا به باری ئایینی و به نۆڕمی ئایینی نابه‌سترێته‌وه، ناوبراو له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باس له داڕشتنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌كا كه ره‌وتی داڕشتنی ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ ره‌وتی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی زۆر جیاوازه، ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌خا كه له بنه‌ڕه‌ت دا ئه‌م جیاوازییه بۆمان ده‌رده‌خا كه جیاوازی ئه‌م لایه‌نه چ له باری ده‌وڵه‌تی و سیستمه‌وه و چ له باری كولتووری و خه‌ڵكaی‌یه‌وه یه‌كجار زۆره و به‌م پێشه‌ش مامڵه و خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌بێ به پێی جیاوازییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ر دا بێ. جگه له‌وانه‌ش له باری هه‌ژاری كولتووری و چاپه‌مه‌نی له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی‌یه‌وه كه كاك سمایلیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كا جیاوازییه‌كه له نێوان توركیه و وڵاتانی عه‌ڕه‌بی‌دا و ئه‌م جیاوازییه‌ش قوڕسایی خۆی هه‌یه و شتێكی روون و ئاشكرایه كه چاپه‌مه‌نی و كاری فه‌رهه‌نگی به گشتی كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر خه‌ڵك و كولتوور و رۆشنبیری خه‌ڵك ده‌بێ.
ئه‌م كۆمه‌ڵه بۆچوونانه‌ی كاك سمایل كه به‌شێكیان تازه‌ن و بۆ یه‌كه‌جار باسیان ده‌كرێ، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه روانگه‌ی بوونی رێنسانس و هه‌روه‌ها گه‌شبین بوون به راپه‌ڕینه‌كان له وڵاتانی عه‌ڕبی نابێ تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌مان بكات كه له داهاتوودا كێشه‌كانی رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ژێر ده‌سه‌ڵات و سیستمی ئیسلامی سیاسی له وڵاتی ئێران دا هاسانتر ده‌كاته‌وه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ به جۆرێك له جۆره‌كان كولتووری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ناو خه‌ڵك دا هه‌یه كه ئێمه ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه زۆر وردبینانه به‌ره‌و ئه‌و پرسه هه‌نگاو بنێین و پلان و به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌بێ.