رووداو-ئه‌مریكا
شرۆڤه‌كارێكی رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێت چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنى سووریا نابێته چاره‌سه‌ر بۆ هێنانه‌كایه‌ى سوریایه‌كی دیموكرات.
د‌یڤید ئه‌گناتیۆس له‌گۆشه‌كه‌ی خۆى له واشنتن پۆست‌دا لایه‌نه‌كانی هێزو لاوازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌خاته ڕوو. ئه‌گناتیۆس نوسیویه‌تی "ئه‌و كاته‌ى رۆژنامه‌نوسه ئازاكان كه كوژرانی زیاتر له60 هه‌زار رۆڵه‌ى سورییان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د دیكیۆمێنت ده‌كرد ده‌كوژرێن، ده‌نگه هاوسۆزه‌كان به‌رزبویه‌وه، بۆ چه‌كداركردنی میلیشیای ئۆپۆزسیۆنی گه‌مارۆدراو و ناسراو به (سوپای سوریای ئازاد)"
به‌بڕوای ئه‌گناتیۆس پێدانی چه‌كی زیاتر به ئۆپۆزیسیۆن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه به‌نه‌گه‌تیڤ ده‌ژمێرێت و پێیوایه "چه‌كداركردنی میلیشاكان سوریایه‌كی دیموكراتی ناهێنێته‌دی"
ئه‌گناتیۆس ده‌نووسێت "پێده‌چێت فاكته‌ری ئاكاری له‌پشت چه‌كداركردنیانه‌وه به‌هێزبێت، به‌ڵام زاڵ نابێت به‌سه‌ر كێشه پراكتیكیه‌كاندا، خۆشكردنی گۆڕه‌پانی جه‌نگ هێزی ئه‌سه‌ده نه‌ك لایه‌نی لاوازی"
ناوبراو پاساو بۆ بۆچوونه‌كه‌ى ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "باشترین رێگه بۆ گۆڕانی دیموكراتی له سووریا، ئاوێته‌یه‌كه له سزادانی ئابووری و دیبلۆماسی و گوشاری تر، وه‌ك له‌میانه‌ى كۆنگره‌ى (هاوڕێیانی سوریا) گفتوگۆی لێكرا"، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی له‌تونس به‌ڕێوه‌چوو، داواشیكرد ته‌قه‌كردن رابگیرێت.
شرۆڤه‌كاره‌كه‌ى واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی "چه‌كداركردنی نهێنی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ى، به‌ڵام توركیا‌و ئه‌مریكا دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی یاخود پاڵپشتین بۆ چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كان".
به‌بڕوای ئه‌گناتیۆس چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆن هیچ ئه‌نجامێكی نابێت جگه له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له هاوڵاتیانی سڤیل. بڕواشی وایه "شۆڕشگێڕه‌كان زۆر له‌وه نارێكترو رێكنه‌خراون له‌وه‌ى بتوانن هێزێكی نیشتمانی كارا پێكبهێنن".
ئه‌گناتیۆس دوو خاڵی دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆرئاوا كاری له‌سه‌ر بكات و بكرێته لایه‌نی لاوازی رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د:
یه‌كه‌م: پاره، كه به‌بێ پاره رژێمه‌كه‌ى ناتوانێت رزگاری بێت. دووه‌م: ئه‌و راراییه مه‌زهه‌بییه‌ى كه‌وا ئه‌سه‌د به‌هێزی كردووه‌و خۆی به پارێزه‌ری كه‌مایه‌تی عه‌له‌وی و كۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه‌كان ده‌ژمێرێت. له‌درێژه‌ى وتاركه‌دا هاتوه "ئه‌سه‌د پاره‌ى ته‌واوی هه‌یه بۆ دانی مووچه به‌سه‌ربازه‌كانی و پاڵپشتی ئابووریه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای سزاكان".
به بڕوای ئه‌گناتیۆس هۆكاری مانه‌وه‌ى ئابووری وڵاته‌كه‌ى به‌به‌هێزی، پشت به‌ستنیه‌تی به سیستمی بانكی لوبنانی گه‌شه‌سه‌ندوو، بۆ ئه‌وه‌ش وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكی ده‌گێڕێته‌وه "نوێنه‌رێكی ئیداره‌ى ئۆباما حكومه‌تی لوبنانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ناكرێت به‌رده‌وام بێت به‌یاری كردن له‌سه‌ر دوو په‌ت، ئه‌گه‌ر ئاشكرا بێت بانكه‌كانی لوبنان له پشتی په‌رده‌وه پاڵپشتی دیمه‌شق ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كان باش نابن له‌سه‌ر سیستمی دارایی لوبنان".
ئه‌و روسیا ده‌كاته رێگه چاره (گه‌رچی پێشتر ڤیتۆی به‌رامبه‌ر بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنا)،"كێشه‌ى گه‌وره روسیایه كه هاوكاری مادی و رووپۆشی سیاسی ده‌به‌خشێته سوریا" به‌ڵام ده‌كرێت روسیا ببێته به‌شێك له‌چاره‌سه‌ر به‌و پێیه‌ى رۆڵێك بدرێت به ڤلادیمێر پۆتن له‌میانكاری گواستنه‌وه‌دا، بۆ نمونه "سازدانی كۆنگره‌یه‌ك له مۆسكۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و كۆمكاری عه‌ره‌بی و توركه‌كان كۆبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ببێته هۆی رووخانی ئه‌سه‌د به‌بێ جه‌نگێكی ناوخۆیی، ئه‌وا كارێكی ماقوڵه له‌ڕووی واقعیه‌تی سیاسییه‌وه"
هه‌روه‌ك داوایكردووه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی سعودیه‌و توركیا، ده‌بێت دڵنیایی ببه‌خشنه كه‌مینه‌ى عه‌له‌وی و مه‌سیحییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن رژێمی ئه‌سه‌د له كۆتاییدایه‌و ده‌بێت ئه‌وان هاوكاری سوننه‌كان بكه‌ن، له جوڵان به‌ره‌و گۆڕانی دیموكراتی به گره‌نتی ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانپارێزێت.
ئه‌گناتیۆس ئیخوان ئه‌لموسلمینیشی بیرنه‌چووه "ئیخوان ده‌توانن هاوڕێی تازه به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌گه‌ر توركیا هاوبه‌ش بكات له چاودێری گفتوگۆیه‌كدا له‌نێوان سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و به‌تریكه مه‌سیحییه‌كان و دیموكراته سوننه‌كان"
له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تی "ئازایه‌تی گه‌لی سوریا‌و ررۆژنامه‌نوسانی هاوشێوه‌ى ماری كۆلفین و ئه‌نتۆنی شه‌دید كه‌وا له‌گواستنه‌وه‌ى به‌رگریكردنی گه‌لی سوریا له‌زرێپۆش و تۆپبارانه‌كانی سه‌رچاوه‌ى ئیلهامن بۆ هه‌موو جیهان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژیانی زۆر كه‌س له‌سه‌ر مه‌حه‌كه پێویسته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پرۆسه‌یه‌ك دابڕێژنه‌وه گۆڕانێكی دیموكراتی بهێنێته‌كایه‌وه، نه‌ك فه‌وزا" .