ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشه‌نبه ڕێکه‌وتی 04/03/2012 به داوه‌تێکی فه‌رمی لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی چالاکوانانی هێژا کاک مستەفا شمامی بەرپرسی شوورای هاۆئاهەنگی بزوتنه‌وه و کاک ئیبراهیم بایه‌زیدی نوێنه‌ری بزوتنه‌وه له وەلاتی به‌ریتانیا و ئیرلاند دەگەل شاندێکی هاوڕیان، به‌شداریان له کۆڕێکی خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. ئەۆ کۆرە لەژێر ناوونیشانی "پەێوەندیەکانی حکومەتی هەرێم و بریتانیا"، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دێمۆکراتی کوردستانەوە سازکرابوو.
شاندی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەتا زۆر به گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرس و کارگێڕانی ناوچه‌ی پارتی له له‌نده‌ن پێشوازی کران و هەروەها نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە وەلاتی بریتانیا خۆشحاڵی خۆیان لە ئاماده‌بوونی شاندی بزوتنه‌وه له سیمیناره‌کەدا نیشاندا.
لە دوای کۆتایهاتنی سمینارەکە، شاندی بزووتنەوە دەگەل زۆر لە کەسایەتی و نوێنەرانی حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە کۆرەکەدا چاۆپێکەۆتنیان کرد