رێبوار مه‌عروفزاده
ئه‌حزابی کوردی به بێ ویستی خۆیان و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پچرپچڕ، به نیسبه‌ت خه‌ڵک و ئه‌ندامه‌کانیان، ژیاون. به واتایه‌کی دیکه ئه‌حزابی کوردی به‌رده‌وام له جۆغرافیایه‌کی پچڕپچڕ و ڵێکدابراو ژیاون و هه‌ر له‌و به‌ستێنه‌شدا سیاسه‌تیان کردوه. ئه‌ندامانی نێوخۆ نه‌یانتوانیوه زانیاری پێویستان پێ بگا، ئه‌ندامانی ئوروپا و ئه‌ندامانی دانیشتووی باشوور که‌متر یه‌کتریان بینیوه، که‌متر دیالۆگیان له گه‌ڵ یه‌کتر کردوه و که‌متر یه‌کتریان هه‌ڵسه‌نگاندوه.
دیاره جۆغرافیا هه‌مان به‌ستێنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه و هاوکات هێندێک ده‌رفه‌ت ده‌خۆلقێنێ و هێندێک سنووری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ستنیشان ده‌کا. به‌و پییه زیاتر له نیو سه‌ده تێکۆشان له نێو جۆغرافیایه‌کی پچڕپچڕ و لێکدوور، به‌شداری نایه‌کسانی دروست کردوه. ئه‌ندامێکی حیزبی که له قه‌ندیل و باشوور حیزبایه‌تی ده‌کا قه‌باره‌ی زانیاری و ئاگادارییه‌کانی له باره‌ی ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزبه‌که‌ی که له ئاڵمان، ئامریکا و... ده‌ژین زۆر بچووکه و ده‌ره‌قه‌تی ناسین و هه‌ڵسه‌نگاندن و بریاڕ دان له سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه نایه‌ت. ئه‌ندامانی باشوور ته‌نیا که‌سانێک ده‌بینن که هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ن واته ناتوانن به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چاڵاکی ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزبه‌که‌یان که دانیشتووی فلان وڵاته‌ن ببینن و بیخه‌نه ژێر چاوه‌دێری. به‌و پییه مه‌جاڵی ئه‌ندام بۆ پرسیارکردن و وڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه به‌رته‌سکه. دیاره ئه‌و بابه‌ته، نه‌بوونی ئاگادارییه‌کی هه‌مه‌ڵایه‌نه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی دیالۆگ کردنێکی به‌ربڵاوی ئه‌ندام، وایکردوه هه‌ڵبژاردنی شایسته‌کان دژوار و "چاوه‌دێربوونی به‌رده‌وامی ئه‌ندام" دژوارتر بێ. جۆغرافیایه‌کی پچڕپچر وایکردوه پێوه‌ندییه‌کی ستوونی له نێوخۆی حیزبه‌کاندا هه‌بێ، له حاڵێکدا له نێو ئه‌ندامانی حیزبێکی دێموکرات‌دا( هه‌ر حیزبێک که پابه‌ندی رێوشوێنه‌کانی دێموکراتیک بێ) پێویسته پێوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی هه‌بێ.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک له ئوروپا، له حیزب و به‌رپرسی حیزبه‌که‌ی له بریتانیا ره‌خنه ده‌گرێ مافی ئه‌ندامانی دانیشتووی شوێنه‌کانی دیکه‌یه که بتوانن به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ گوێ له‌و ئه‌ندامه بگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکیش له باشوور، له کۆبوونه‌وه‌کانی نێوخۆیی حیزبه‌که‌یدا، له سکرتێری حیزبه‌که‌ی ره‌خنه ده‌گرێ مافی هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزبه که قسه‌کانی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان وه‌ک خۆی گوێ لێ بێ. ئه‌وه به واتای یه‌کسانترکردن و به‌رفراوانترکردنی فه‌زای ئه‌ندامه‌تییه. پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و بابه‌ته که له لایه‌ک به بێ بوونی به‌ستێنی دیالۆگکردنێکی به‌ربڵاو و یه‌کسان، به بێ بوونی ده‌رفه‌تی دیتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌ربڵاو، به‌شداری یه‌کسان و چاوه‌دێربوونی به‌رده‌وامی ئه‌ندام دژواره و له لایه‌کی دیکه نه‌بوونی به‌شداری یه‌کسان و چاوه‌دێرنه‌بوونی به‌رده‌وامی ئه‌ندام پێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی دێمۆکراتیکتربوون و کارامه‌تربوونی ئه‌حزابی کوردی ئه‌سته‌م کردوه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌یس بووک ده‌توانیین جۆغرافیا و به‌ستێنێکی پچڕپچڕ بکه‌ینه جۆغرافیایه‌کی لێکگرێدراو. له جۆغرافیایه‌کی لێکگرێدراودا به‌ستێنی دیالۆگی به‌ربڵاو و به‌شداری یه‌کسانتر ده‌ره‌خسێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته ئه‌حزابی کوردی په‌یجێکی فه‌رمی نێوخۆییان هه‌بێ که ئه‌و په‌یجه په‌سه‌ندکراوی پێڵنۆم بێ و هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزبی بتوانێ هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی نێوخۆیی( کۆبوونه‌وه‌کانی باشوور و ئوروپا و...) وه‌ک خۆی ببینێ.