نوسینی: عەلی زیرەك
ئه‌نفال وەك تاوانی ناسیۆنالیزمی باڵاده‌ست به دژی مرۆڤایه‌تی
له مێژوی میلله‌تاندا زۆرجار شاڵاوی كۆمه‌ڵكوژی رویداوه و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رپه‌لاماری كوشتن و كۆكوژی و ئهشكنجهو ئازاری به‌ربڵاو بووه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی كوردیش یه‌كێك له‌و میلله‌تانه‌یه كه وه‌كو (جووله‌كه‌و ئه‌رمه‌نه‌كان) به‌ر په‌لاماری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست كه‌وتوون و حكوومه‌ته داگیركاره‌كانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورددا نه‌وه‌ستاون.
له باكوری كوردستان و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه مه‌زنه‌كانی (شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زا) دا و سه‌ركوتی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له لایه‌ن توركه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه گه‌نجه‌كانه‌وه، به پێی ئامار ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا 70هه‌زار كوردیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا به زیندوویی و ئهشكنجهدراوی و برینداری ناشت و به شانازیشه‌وه به "گۆڕی كوردان" ناویان لێبرد .
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی (قاڕنێ و قه‌ڵاتان) و ئێعدامی لاوان و خه‌باتگێڕان و جودابیران هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و له رۆژئاوایش ئاسیمیلاسیۆن به ئاستێك گه‌یشتووه كه پاش سه‌ده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سوریا، تازه له‌ژێر فشاری رێپێوان و خۆبهكوشتدانی جه‌ماوه‌ردا ،ده‌سه‌ڵاتی سووریا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێناسی باری شارستانی بە كورد ده‌ده‌ین و مافێكی سەرەتایی بۆ ئێوە بە ڕەوا دەزانین. یانی له سوریا زۆر به فه‌رمی دان به‌وه‌دا ده‌نرێ كه كۆكوژی و نهتهوهكوژیی حكوومی و ئه‌و جینایه‌ته‌ی به‌رده‌وام به‌دژی كوردان كراوه، ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
لە ساڵی 1988 یشدا كە شاڵاوەكانی ئەنفال و كۆمەڵكوژییەكەی هەڵەبجە روویدا و ئەمڕۆ 24 هەمین یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، دیسانەوە لە سەدەی چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤدا، ئێمەی كوردیان وەك مرۆڤی بێتاوانی بەرپەلاماری ناسیۆنالیزمی دەسەڵاتدار، لە ئاگری سیاسەتی ژینۆسایدكردندا نوقم كرد. ئەوەش بووە هۆی ئه‌وه‌ی كە ڕای گشتیی جیهانی و ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌كانی ناو پارلمانی عێراقی دوای رووخانی بەعس، نه‌یانتوانی نكوولی لێبكه‌ن، ئه‌نفالی كورد له ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداریی به‌عسییه‌كاندا روویداوە و دەبێ بە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی بناسرێت.
ئەوەی كە له ماوه‌یه‌كی كورتدا، 5000 هەزار ئینسان بە چەكی كیمیایی دەكوژرێن لە كلتووری كۆمەڵگا رزگاركراوەكاندا بابەتێكی ئەستەمە، كەچی بەڵگەكان ئەوانیشی بەو باوەڕە گەیاند كە بێجگە لەم تاوانە باوەڕ بە كوشتنی (180 هه‌زار ) تاكی كورد به بێ هیچ تاوانێك بێنن كە به‌ره‌و ڕووی كوشتوبڕ و راگواستن بۆ ناو گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كان و راگواستن بۆ ناوچه‌كانی باشووری عێراق بوونه‌وه و ئه‌م كاره‌ساته‌ش هێنده قورس بوو، كه ویژدانی مرۆڤایه‌تیی له ئاستی خۆیدا هه‌ژاند.
ئێستاش ئه‌گه‌رچی هیچكام له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد (بێجگه له دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانیش به شه‌ڕ و كێشه‌ی زۆره‌وه و به هۆی لاوازیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به هێندێك له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان گه‌یشتون و له خه‌باتیشیاندا بۆ ئازادی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان به‌رده‌وامن) نه‌دراوه‌و كورد به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی سڕینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و گێرەوكێشەی زۆر لە 3 پارچەی كوردستاندا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه، كه‌چی خه‌باتی كورد به ئاستێكی به‌رینتر له جاران گه‌یشتوه و رای گشتیی جیهانیش ناتوانن نكووڵی له‌وه بكه‌ن،كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌سته‌و ده‌بێ به مافەكانی و خاك و سەروەرییەكانی خۆی بگات.
لەم قۆناغەدا ئێمە دەبێ چ بكەین؟
له‌م قۆناغه‌دا ئێمه پێویستە هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره دروست بكه‌ین كه بریتی بێت له‌و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌ز و ئایینزا و كه‌مه نه‌ته‌وه‌و لایه‌نانه‌ی كه به ته‌وای له‌و كاره‌ساته گرنگه مێژویییه تێگه‌یشتون، چونكا خۆیان به‌ره‌وڕوی شاڵاوی ئه‌نفال و قڕكردن بونه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌كانی جووله‌كه و ئه‌رمه‌ن و بههایییهكان و مه‌سیحییه‌كانی ناوجه‌رگه‌ی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و زۆر پێكهاته‌ی دیكه ده‌توانن له‌گه‌ڵ كورددا هاوخه‌م و هاوپه‌یمان بن و "یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه و پێكهاته ئه‌نفالكراوه‌كان" دروست بكه‌ن.
هیوام وایە ویژدانە ئاگاكان ئه‌نفالی كورد به كۆمه‌ڵكوژی و كاره‌ساتێكی مێژویی له دنیای مۆدێرندا بناسن و رای گشتیی جیهانی پشتگیری ئه‌م خواستە مرۆییە بكه‌ن.
ساڵێك لەمەوبەر ئەم بابەتە نووسراوە و تا ئێستاش پەیامەكەی تازەیە و لەوانەیە ساڵانێكی زۆر بخایەنێ تا ئەم ئاواتەی من بێتەدی.
بۆیە بە پێویستم زانی بە دەستكارییەكی وردەوە دووپاتی بكەینەوە.