ره‌زا شوان ـ نه‌رویج
له ئه‌مڕۆدا، له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه به‌رینه‌دا. ته‌له‌فزیۆن بۆته ده‌زگایه‌کی سه‌ره‌کیی هه‌موو ماڵان.. که تێکڕای ئه‌ندامانی خێزانه‌کان ئالووده‌ی بوونه و، به ده‌نگ و ره‌نگ و جووڵه ، سه‌رنجی گه‌وره‌کان و منداڵانی بۆ لای خۆی راکێشاوه. زۆربه‌ی داناکان ته‌له‌فزیۆن به شاکارترین داهێنانی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌زانن و، به هۆیه‌کی زۆر گرنگی فێرکردن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری هه‌مه‌ره‌نگه و فراوانکردنی ئاسۆی روشنبیری گشتی و، دانه‌بڕان له شارستانی و له پێشکه‌وتن داده‌نێن.. ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه که ته‌له‌فزیۆن له ماڵان‌دا نه‌بێ یا دووربخرێته‌وه.. له ماڵانی پاره‌دار و هه‌بوودا، سێ تا پێنج ده‌زگای ته‌له‌فزیۆن هه‌یه.. له هۆڵی میوان ، له ژووره‌کانی نووستندا، له چێشتخانه‌دا ، له ژووری کتێبخانه و خوێندنه‌وه‌دا.
لە ئەنقەرەی پایتەخت و ناوەندی سیاسەتی توركیا، لە ژوورێكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا دانیشتووم، ئەوەی لەبەرامبەریشم دانیشتووە، لەلای رای گشتی توركیا بە "كڕی بنبڕ" ناودەنرێت. زۆر بە وردی گوێ بۆ پرسیارەكانمان شل دەكات و وەڵام دەداتەوە. ئەو كەسە كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP یە. سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەكی زۆر سیاسەتمەداری بە ئەزموون لەنێو ئەو پارتەدا، بەڵام كلیچدار ئۆغلۆی دێرسمی توانی لە كۆنگرەی 26ی مانگی رابردوودا جارێكی دیكە كورسی سەرۆكی گشتی CHP وەربگرێتەوە.
جۆنا هانا
له گۆشه‌كه‌ی رابردوومدا باسم له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ستراتیژییه كرد، كه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كورد قووڵتر بكاته‌وه. له‌كاتێكدا ستراتیژییه‌كی له‌وجۆره ره‌نگه كاتی بووێت، به‌ڵام ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ده‌ست پێبكه‌یت، به‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه هه‌ڵبگرین كه له رابردوودا بووه‌ته هۆی زهرهرگهیاند به‌و په‌یوه‌ندییه. له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته ئیداره‌ی ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكه‌نه‌وه:
چیدیكه وه‌كو تیرۆرست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد مه‌كه‌ن: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌پێی یاسای په‌نابه‌ران، ئه‌ندامانی دوو پارتی سه‌ره‌كی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، وه‌كو
رێبوار مه‌عروفزاده
مێژووی مرۆڤایه‌تی مڵمڵانێ و ناته‌باییه‌کی بازنه‌ییه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ، که له ئاستی ورد و تاکه‌وه له نێوان ئه‌ندێشه و کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه به‌ره‌و ئاستی فره و کۆمه‌ڵگه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌کشێ و له نێوان ئایین، ئایدیۆڵۆژی و نه‌ته‌وه‌کان له سه‌ر خاک، ده‌ریا و سامان و ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته و سه‌ر له نوێ رووبه‌ڕوی مرۆڤ ده‌بێته‌وه. له کات و شوێنی جیاجیادا له سه‌ر بابه‌تێک ڵێدوان، نووسین و کرداری جیاواز هاتۆته ئاراوه و دواجار "هه‌قیقه‌ت"ی جیاوازیش به‌رهه‌م هاتوه. هه‌قیقه‌تی مێژوو بریتییه له رووبه‌ڕوبوونه‌وه و به نێویهکداچوونێکی به‌رده‌وامی نێوان خوا و مروڤ، ئاسمان و زه‌وی، خاک و ده‌ریا، ئایین و زانست، ئه‌خڵاق و سیاسه‌ت، داگیرکه‌ر و رزگاریخواز، ده‌سه‌ڵاتخواز و ئازادیخواز، مرۆڤکۆژ و مرۆڤدوسته‌کان. له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا به شوێن هه‌قیقه‌تی قازی محه‌ممه‌د ده‌که‌وین،
ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێران‌دا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان “بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی” ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: “حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسی‌و سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن.بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.
سمکۆ یزدانپەنا
پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و پرسه‌ی که ئێمه 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به راشکاوی باسمان کرد و کارمان بۆ کرد
ئه‌گه‌رچی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی له پاش سه‌ده‌کانی ناوڕاست و لاواز بوون و بهرهبهر داڕمانی ئێمپراتوریهکان بوه جێگای سه‌رنج و بایه‌خی نه‌ته‌وه تێگه‌شتوو و پێگه‌یشتووه‌کانه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 17 زایینی به ته‌واوه‌تی سه‌روه‌ری جه‌گرافیای سیاسی یا خود سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت چه‌سپا، که‌چی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت واته خاک و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و زمان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون، به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کان به پێچه‌وانه‌وه رووی له کوردستان کرد.
سامڕەند
(بەشی یەكەم)
مامۆستا حسن زادە لە وتووێژ لە گەڵ بەرنامەی تایبەت بۆ 10 ی خاكەلێوە، لە جوابی موجری بەرنامە دا كە باسی مەلای خەتێ ی كرد فەرمووی: " ... مەلای خەتێ دەبێ دیفاعی لێ بكرێ". ئەوە ئەووەڵ كەڕەتە من دەبیستم سەبارەت بە مەلای خەتێ كەسێك پێچەوانەی عادەتی باو، نەزەرێك بدا. لە موحیتی ڕۆشنفكریی ئێمە دا، ئەگەر بۆچوونێك جێی گرت دەبێتە دوگم و مەگەر بە پیاوی زانا و بوێر، دەنا چی لە گەڵ ناكرێ.
کاک عه‌تا قه‌ره‌داخی, به جیاواز له زۆربه‌ی رۆشنبیر و خوێنده‌وارانی ئیمڕۆی باشووری کوردستان ساڵانێکه په‌یتا په‌یتا کتێبی نوێ‌و دانسقه ده‌خاته نێو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه. گرنگی کاره‌کانی کاک عه‌تا هه‌ر له خودی نووسین و به‌رهه‌مه فره ره‌نگه‌کانیدا نییه، هێنده‌ی له سه‌نگ و به‌ها و بایه‌خی خودی ئه‌و بابهتانهدایه که نووسه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرێت. جیاوازی کایه‌ی کارکردنی برای نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌دا بۆ قوڵی و هه‌ستیاری بابه‌ته‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. کاک عه‌تا به‌خه‌ستی و به شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه و له‌سه‌ر بنه‌مای بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌یی خۆیی سه‌رگه‌رمی باسههایهکه، که هێشتا له نێو پانتایی رۆشنبیریی کوردی‌دا به هه‌زاران پلان و فروفێڵ گه‌مارۆدراوه و تۆمه‌تی نابه‌جێیان داوه‌ته پاڵی و رۆشنبیرانیان پێ تۆقاندووه و لێ تۆراندووه. ئه‌مه‌ش وای کردووه که ئاوڕی پێویست له‌م کایه هه‌ره گرنگه‌ی کوردبوونمان نه‌درێته‌وه.
عەبدولرەحمان سدیق
بۆ ئێمە گرنگە لەپێناوی بونیادنانی نەتەوەییماندا، دروشمی بەرقەراركردنی ئارامی و ئاشتی هاوڕێی هەنگاوەكانمان بێت، هەروەها لە جۆری پەیوەندی نێوان ئامانج و سیاسەتی دەرەكیشماندا سێ راستیی لە بەرچاو بگرین :
یەكەم: لە سێ قۆناغی جیا بڕوانینە سیاسەتی دەرەوە، قۆناغی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە و قۆناغی پڕۆسەی بڕیاری سیاسی و قۆناغی جێبەجێكردنی بڕیاری سیاسی.
دووەم: گواستنەوەی سیاسەتی ناوخۆ بۆ ئاستی دەرەوەو نێودەوڵەتی لە ڕێگەی رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكانەوە، چونكە كاری دەرەكی بریتییە لە چالاكییەكی حكومی لە بازنەی نێودەوڵەتیدا.
سێیەم: تەماشاكردنی راگەیاندن وەك ئامرازێك لە ئامرازەكانی جێبەجێكردنی سیاسەتی دەرەوە كە بە ئاسەوارەكانی لە سەدەی بیستویەكەمداو، لە سایەی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیای گەیاندنەوە، بووەتە سەردەمی راگەیاندن بەبێ ركابەرو، زۆر خێرا بیر‌و بۆچوونە نوسراو‌و گوتراو و بینراوەكان دەگۆڕێن و دەبنە هێزێكی ماددی ئەوتۆ كە رای گشتی بە ئاراستەی ئامانجەكانی بنیادنانی نەتەوە ئاراستە دەكات.
ڕووشەن چاکیر/ وەتەن
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی
دۆینێ لە دوو ڕۆژنامەی "تەڕەف" و "میللییەت" دا، دوو هەواڵی هاوکات و تا ڕادەیەک وەک یەک لە بابەت ستراتیژی نوێی دەوڵەت سەبارەت بە کورد و پەکەکە، بڵاو کرایەوە. نووسراوەی "فیکرەت بیلا"، بە ڕیوە بەری میللییەت لە ئانکارا، لە پیوەندی لە گەڵ بزووتنەوە و ستراتیژی نوێ، هەڵ دەسەنگێنم. بیلا ئەو ستراتیژییەی لە ١٠ ماددە دا وەک "بەردی بناغە و بەرچاوروونی نەخشەی ڕێگا" پووخت کردۆتەوە، ئێمەش لیرەدا بەند بە بەندی شی دەکەینەوە:
یەکەم: بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد جیا لە بەرەی سیاسی- سڤیل، هیچ بەرە و کاناڵێکی دیکە بە لایەنی چارەسەری وەر ناگرێن و بەو چاوە لێیان ناڕواندرێ". ئەوەکە "بەرەی سیاسی- سڤیل بە ئەساس وەردەگیرێن" و کەناڵ و بەرەی دیکە بە لایەنی کێشەکە وەر ناگیرێن، زۆر سەرنج ڕاکێشە. لە ڕاستی دا ئەو جۆرە قسانە تازە نین.
هەڵبژاردن هەمیشە گرنگی تایبەت بە خۆی لە ئێران‌دا هەبووە. هەڵبژارنی ٢ی جۆزەردانی ١٣٧٦ کە زەمینەی
بۆ بە دەسەڵاتگەیشتنی رێفۆڕمخوازان خۆش کرد، سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوە، سەردەم و لاپەڕەیەکی نوێ بو لە مێژووی کۆماری ئیسلامی‌دا. هەروەها هەڵبژاردنی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٨ بە شێوەیەکی یەکجار بەرفراوانتر کاریگەری هەبووە لە سەر گوتار و بارودۆخی هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هەلومەرجی ئێران لە ناوچە و لە ناو کۆمەڵگای نێونەتەویدا. هەر بە پێی ئەو بۆچوونە کە هەڵبژاردن لە ئێران‌دا سەردەم و گوتاری سیاسی نوێ دێنێتە ئاراوە،
چه‌نگیز چاندار
شائیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو سه‌رۆکی ده‌زگای گوین سیاد (کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌کار و په‌یمانکارانی باشووری رۆژهه‌ڵات)، گرنگیه‌کی تایبه‌تی به ئاهه‌نگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌دا که شه‌وی یه‌کشه‌ممه 18ی مارس له کۆشکی چراخانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه چوو. چه‌ند رۆژ پێشتر ئاگاداری کردبوومه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌داسه‌د به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ببم، جار جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم و به بیری ده‌هێنامه‌وه.
له که‌شوهه‌وایه‌کدا که پرسی کورد به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێ یاخود گومانی خراپبوونی پرسه‌که له ئارادایه، پیرۆزبایی نه‌ورۆز له نێو کۆشکێکی "پێته‌ختی ئیمپراتور" و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر "ئیراده‌ی پێکه‌وه ژیان"، بۆ به‌دریخان ئۆغڵو گرنگیه‌کی زۆری هه‌بوو.
خۆشەویستان!
بەمجۆرە ویستمان ئاگادارتان کەینەوە کە ماڵپەڕی "تریبونی فێمینیستانی کورد. www.kurdishfeminists.com
. دەست بەوەشان دەکات. ئەم ماڵپەڕە هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، خۆی بۆ پرسی فێمینیستی تەرخان دەکات و هەول دەدات، سەکۆ و تریبوونێک بێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کێشەی نایەکسانی جنسی و لاسەنگی جێندەری بە کێشەی خۆیان دەزانن. ئێمە بوونی تریبوونێکی فێمینیستی بە پێویست دەزانین، چونکو پێمان وایە ئەم پرسە، یەکێکە لەم ئەجێندایانە کە دەبوایە زۆر بەرفرەوانتر و چڕتر سەرنجی بدرێتێ و بێتە بەر باس و یەکێک بێ لە ڕەهەندە گرینگەکانی جووڵانەوەی نەتەوەیی. بەداخەوە ئەم پرسە هەنوکە، یان ون و نادیارە یانیش بەگشتی کەوتۆتە ژێر سێبەری پرسەکانی دیکەوە. ئێمە لەم بڕوایە داین کە بەئامێتەکردنی ڕوانگەیەکی جێندەری و بەرجەستەکردنەوەی پرسی یەکسانی جنسی لەگەڵ پرسی نەتەوەیی، پێشمەرجێکە بۆ ئەوەی جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد ڕوخسار و ناوەرۆکێکی پێشکەوتنخوازانە، دادپەروەرانە و سەردەمیانەی هەبێت.
ئارام ئیبراهیم خاس
پێشەکی : ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ک پێشه‌کی بچینه نێو باسه‌که و باسێکی کورتمان له‌سه‌ر چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ ده‌توانم بڵێم کهدهستهواژهکانی "ئاسایش" و "نه‌ته‌وه‌یی" و به‌ستێنه مه‌عریفییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و دوو ووشه‌یه دیرۆکێکی درێژیان هه‌یه به‌ڵام ئاوێته بوونی ئه‌و دوو چه‌مکه وه‌کوو ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ و بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت دوای پێکهاتنی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌کان و به تایبه‌ت دوای ده‌ست پێکردنی شه‌ری سارد و له دوای شه‌ری جیهانی دووهه‌م هاته ئاراوه.ئه‌گه‌ر له روانگه له مێژینهکهیهوه سه‌یری چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌که‌ی ئارنۆڵد وۆلفێرز که له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:"نه‌ته‌وه‌یه‌ک تا ئه‌و ئاسته خاوه‌ن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه که بیهه‌وێ له شهر پارێز بکا و ویستی خۆ بواردن له شهر وجه‌نگ نه‌بێته هۆکاری بن پێ کردنی هه‌نجار وبایه‌خه بنه‌ره‌تییه‌کانی و ئه‌گه‌ر تووشی شه‌رێکیش بێ، بتوانێ به سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ره‌دا ئه‌رزش وبایه‌خه‌کانی خۆی بپارێزێ". هه‌ڵبه‌ت دوای کۆتایی هاتنی شه‌ری سارد ئه‌و چه‌مکه تووشی کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕی بنه‌ره‌تی بووه که ره‌نگه باس کردنی له‌و مه‌جاله کورته‌ی ئێمه‌دا نه‌گونجێ.
میت رۆمنی
لە چواری نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ی ساڵی 1979دا شۆڕشگێڕانی ئێران چەند دیپلۆماتكارێكی ئەمریكییان بۆ ماوەی 444 رۆژ بە بارمتە گرت، لەكاتێكدا سەرۆكە بێ هێزەكەی ئەمریكا، جیمی كارتەر، لە كۆشكی سپی هەستی بە بێزاری و ناڕەحەتی دەكرد. رۆناڵد ریگن، كە ساڵی دواتر بۆ كێبركێ لەگەڵ كارتەر كاندیدكرا، رایگەیاند كە ئێرانییەكان باجێكی قورسی رەفتاری تاوانكارانەی خۆیان دەدەن. لە 20ی یەنایەر (كانوونی دووەم)ی ساڵی 1981دا، لە هەمان ئەو ساتەی كە ریگن بە فەرمی بووە سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكان، ئێران بارمتە ئەمریكاییەكانی ئازادكرد. ئێرانییەكان دركیان بەوەكرد كە هەڕەشەكانی ریگن رێك پێچەوانەی كارتەر هەڕەشەی جدی و راستەقینەن.