فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

rusen cakir turkڕووشەن چاکیر/ وەتەن
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی

 

دۆینێ لە دوو ڕۆژنامەی "تەڕەف" و "میللییەت" دا، دوو هەواڵی هاوکات و تا ڕادەیەک وەک یەک لە بابەت ستراتیژی نوێی دەوڵەت سەبارەت بە کورد و پەکەکە، بڵاو کرایەوە. نووسراوەی "فیکرەت بیلا"، بە ڕیوە بەری میللییەت لە ئانکارا، لە پیوەندی لە گەڵ بزووتنەوە و ستراتیژی نوێ، هەڵ دەسەنگێنم. بیلا  ئەو ستراتیژییەی لە ١٠ ماددە دا وەک "بەردی بناغە و بەرچاوروونی نەخشەی ڕێگا" پووخت کردۆتەوە، ئێمەش لیرەدا بەند بە بەندی شی دەکەینەوە:

یەکەم: بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد جیا لە بەرەی سیاسی- سڤیل، هیچ بەرە و کاناڵێکی دیکە بە لایەنی چارەسەری وەر ناگرێن و بەو چاوە  لێیان ناڕواندرێ". ئەوەکە "بەرەی سیاسی- سڤیل بە ئەساس وەردەگیرێن" و کەناڵ و بەرەی دیکە بە لایەنی کێشەکە وەر ناگیرێن، زۆر سەرنج ڕاکێشە. لە ڕاستی دا ئەو جۆرە قسانە تازە نین.  لە ڕابردووشدا حکومەتەکانی دیکەش بە پێداگرییەوە لە سەر ئەو هێڵە ڕۆیشتوون. ئاکەپە ڕاست لەو بەندە دا، کە بۆ خۆی لە گەڵ بەرە و کاناڵی دیکەش پێوەندی هەبووە، جیاوازیی و ناتەباییەکی دیکەی بۆ خۆی پێکهێناوە. ماناکەی ئەوەیە، بە دوای ئەو ناتەباییە دا ناهومێد بووە. کەواتە ئەوە تێڕانینێکی تازە نییە، بەڵکو یانی گەڕانەوە بۆ سەر هێل و خەتی پێشوو.

 دووهەم: وێڕای ئۆجالان، قەندیل و ئووروپاش بە خیتاب وەر ناگیرین و لەو ڕەوتە هەڵاوێر دەکرێن" دەتوانین ئەو بەندە لە ڕوانگەی ئاکەپە وە  وەک بەندێکی تایبەتی لێک بدەینەوە. چونکە ئەگەر لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوودا ئەو کەناڵە(پەکەکە) بە شیوەی سنووردار و بەر تەسک پیوەندی پێوەکرابێ، ئەوە لە لایەن ئاکەپە ەوە ئەو پیوەندییانە بە شیوەی سیستمی بە کار هێنراون و هەزینەی زۆر باشیان بۆ تەرخان کراوە. لە هەلوێستی ئەردۆغان سەبارەت بە قەیرانی ئەم دواییەی میت(دەزگای هەواڵگری تورکیە) وا دەهاتە بەرچاو کە لەوانەیە دیسان دەست بە وتو وێژ و پیوەندیەکان بکرێتەوە، بەڵام دەبینین شتەکە وا نییە.

سێهەم: ڕزگار کردنی ئەو هاو وڵاتییە کوردانەی لە باشووری ڕۆژهەڵات و هەرێمەکانی دیکە دا دەژین لە دەست فشار و زەبر و زەنگی پەکەکە و کەجەکە" ئەوەش دیسان هەر خەتی کۆنە کە ماوەتەوە. تەنیا شتێک کە تازەیە، نێوی کەجەکە لە پاڵ نیوی پەکەکە هێنراوە. دەبینین بۆ گەیشتن بەو بەندە ماوەیەکی زۆرە هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر کەجەکە  بێ پسانەوە، درێژەیان هەیە ، بەلام لە رووداو پیشهاتەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی دا دەرکەوت کە نەک هەر ئاسان نییە ئەو تەشکیلاتە لە خەڵک داببڕێندرێ، تەنانەت دەری خست هەنگاوەکانی کە بۆ ئەو لێک دابڕانە دەهاویشترین سۆز و هاوپێوەندیەکە زۆر بە هێزتر دەکات.

چوارەم: بۆ ئەم مەبەستە ڕاستەوخۆ قسە و  ڕاوێژ لە گەڵ خەڵک دەکرێ و لە گەڵ بەرە و ڕەوتی سیاسی- سڤیل لە چارەسەری دەگەڕێن" خۆ روونە ئەوە تەنیا ئەوە ئاکەپە یە کە هەوڵی داوە بەدەپە لە مەیدانی سیاسی- سڤیل دوور بخاتەوە. بەلام لە باشووری ڕۆژهەڵات- کوردستان- حیزبی دەسەڵاتدار-ئاکەپە- بە پشتیوانی لە نوێنەری نامۆ و کەم ئەزموون، هەروەها بە هۆی سیاسەتی فشار و سەرکوت لە پاش هەڵبژاردنەکان دا، دەتوانین بڵێین کە شانسی دەنگ هەڵبرینی دە نێو کورد دا نەماوە.

پێنجەم: جگە لە پاڕڵمان هیچ شوێن و جێگایەکی دیکە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە قبوڵ ناکرێن". ئەو حیزبانە بە خیتاب وەر دەگیرین کە ئیبتکار و توانای داهێنانی سیاسەتیان هەیە، بە قەندیل و ئیمڕاڵی نەبەسترابنەوە و هەروەها بە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیانە هاتبنە مەجلیس" سەر وبنی ئەو بەندە یانی ئاوات وئارەزووی دوۆزینەوەی "ئاڵتەرناتیڤی بززوتنەوەیەکی یاسایی و سیاسی بۆ کورد لە جێی پەکەکە". بە گەڕانەوەی کەماڵ بورکای بۆ تورکیە ئەو باسە هاتەوە نێو ڕێژەەوە ، بەلام تەنانەت چەند رۆژیش دەوامی نەهێنا. بەو پێیە، دەیان هەوێ بەدەپە لە پێوەندی لە گەڵ ئیمڕاڵی و قەندیل تووشی ئاستەنگ بکەن و سەرئەنجام وا لێک دەریتەوە کە لە کۆتایی دا ئەوە تەنیا ئاکەپە یە کە کار بۆ چارە سەر کردنی پرسی کورد دەکات.

شەشەم: ئەگەر پەکەکە سوور بی لە سەر کار و چالاکیەکانی، شەڕی نیزامی درێژەی دەبێ" ئەو بابەتە زۆر قسەی لە سەر نییە. هیچ دەوڵەتێک لە بەرامبەر هێزێک دا شەڕی بە دژ دەکات، بی دەنگ دانانیشێ.

 حەوتەم: ئەگەر ئەو جار چاوپێکەوتن لە گەڵ پەکەکە بکرێ، تەنیا بۆ مەبەستی چەک دانان، دەکرێ" ئەو بەندە کلیکی ستراتیژیکەیە. لە دوای هەڵبژاردنەکان دا، هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان بە دژی پەکەکە و کەجەکە،  بایکۆت و تەریک خستنەوەی ئۆجەلان... وەک کەرەستەیەک بۆ هەڵداشتنی پەکەکە کەڵکیان لی وەرگیراوە. لەو ڕاستایەدا دەبینین ئەرکێک خستراوەتە سەر شانی بارزانی و ڕیبەرانی دیکەی کوردستانی ئێڕاق. کەچی، تا ئێستا پیشهاتەکان دەریان خستووە کە پەکەکە مەیلی بۆ چەک دانان، نییە.

 هەشتەم: کاتێ پەکەکە، چەکەکان تەحویلی تورکیە دەداتەوە، ئەوانەی تووشی تاوانی یاسایی نەبوونە، چۆنییەتی لێپێچینەوەیان لە بەرامبەر دا بۆ دیاری دەکرێ". جا لە بەر ئەوەی، لە ئەگەری چەک دانانی پەکەکە دا گرینگترین مناقەشە لە سەر داهاتووی کادرەکانی ڕێبەری پەکەکەوە دەکرێ، دەتوانین بلێین ئەو بەندە زۆر پڕ مانا و گرینگ نییە.

نۆهەم: لە یاسای نوێ دا پێناسی کورد بوون یان دەسەڵاتی خۆسەری- خۆ بە ڕێوەبەری-ناگونجێندرێ یاسای نوێ، مافەکانی مرۆف  وهەروەها بەرپرسیاری و یەکسانی هاو ولاتیان لە ئاست قانون دەکرێ بە بناغەی سەرەکی"  جارێ هێشتا لە سەرەتای یاسای بنەڕەتی دا کێشرانی ئەو هەمۆ هێڵە سوورە خزمەت بە هیج ئەقڵێکی ساغ ناکات. خۆ لە یاسای ئێستاش دا، ئیدعای مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی هاو وڵاتیان لە بەرامبەر قانون دا دەکرێ.

دەهەم: بەڕیوەبەراتییەکانی هەرێمی بە هێزتر دەکرێن، ئەو بایەخ و ئەهرۆمانەی پشتیان بە حقوقی نێو دەولەتی بەستووە، دەبن بە بناغەی سەرەکی"  کە چاو لە بەندی پیشوو دەکەین بەڵێنی بە هێز کردنی دەسەلاتە خۆ جێییەکان بۆ باوەڕ پێ کردن ناشێن. لە ئاکام دا لە چاو دە لۆژیکی دەسەڵات دەبرین، هەوڵ و تێکۆشانێکی ئەوتۆ بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە یاسای نوێ دا بەدی ناکەین.

بە گشتی ئەگەر پیویست بە  هەڵسەنگاندنی سەرجەمی ئەو ١٠ ماددەیە بکات، دەبێ بڵێم، ئەوەیە کە بە ستراتیژی "نوێ" ناسێندراوە، چارەسەرێکی تۆکمە و قایمی لێ بەدی ناکرێ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان