جۆنا هانا
له گۆشه‌كه‌ی رابردوومدا باسم له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ستراتیژییه كرد، كه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كورد قووڵتر بكاته‌وه. له‌كاتێكدا ستراتیژییه‌كی له‌وجۆره ره‌نگه كاتی بووێت، به‌ڵام ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ده‌ست پێبكه‌یت، به‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه هه‌ڵبگرین كه له رابردوودا بووه‌ته هۆی زه‌ره‌رگه‌یاند به‌و په‌یوه‌ندییه. له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته ئیداره‌ی ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكه‌نه‌وه:
چیدیكه وه‌كو تیرۆرست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد مه‌كه‌ن: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌پێی یاسای په‌نابه‌ران، ئه‌ندامانی دوو پارتی سه‌ره‌كی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، وه‌كو تیرۆرست ناسراون كاتێك داوای ڤیزا ده‌كه‌ن بۆ هاتنه نێو ئه‌مریكاوه. ئه‌و یاساییه كه له دوای 11ی سێپتێمبه‌ر هه‌موار كرایه‌وه و به‌پێی به‌ندی په‌نابه‌رێتی و ره‌گه‌زنامه، وشه‌ی تیرۆریزمی ئه‌وه‌نده به گشتگری به‌كارهێناوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و گروپ و لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه كه له‌رابردوودا شه‌ڕی چه‌كداریان له دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردووه و به رێكخراوی تیرۆرستی "پله سێ" ناوی بردوون. ئه‌ندامانی ئه‌و جۆره رێكخراوانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی رێگه‌یان پێ‌نادرێت بێنه نێو ئه‌مریكاوه و هه‌تا ئه‌و یاسایه خزموكه‌سوكاری ئه‌و ئه‌ندامه‌ش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵێ ئه‌وه راسته كه پارتی و یه‌كێتی كه بۆ چه‌ندین ساڵه شان به شانی ئه‌مریكا كاری كردووه بۆ رووخاندنی رژێمی سته‌مكاری سه‌دام حوسێن و له‌دوای 2003یشه‌وه ئه‌وان به‌وه‌فاترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوون بۆ سه‌قامگیركردنی عێراق. كه‌چی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستیانكه‌وت به‌وه‌ی شان به شانی ئه‌مریكا شه‌ڕیانكرد.... ناساندنیان بوو وه‌كو تیرۆرست.
له‌ساڵی 2009 هیله‌ری كلینتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ناپۆلیتانۆی به‌رپرسی ئاسایشی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كارهێنا تاوه‌كو ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كێتی له‌و رێكخراوانه ده‌ربێنن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كه‌یس به كه‌یس و به‌و مه‌رجه‌شی كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان بده‌ن و بیسه‌لمێنن كه ئه‌و كه‌سانه هیچ مه‌ترسییه‌كیان بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا نابێت. بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش دووردورێژه و له‌راستیشدا مایه‌ی شه‌رمازارییه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌موو شتێكیان به‌خشییه ئه‌مریكا. هه‌تا ئه‌گه‌ر ناویشیان له‌و یاساییه دووربخرێته‌وه، ناساندنی پارتی و یه‌كێتی وه‌كو رێكخراوى تیرۆرستی، ناشرینكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به شانازییه‌وه و بێ به‌رامبه‌ر خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ نزیكبوونه‌وه‌یان له واشنتن و له ناوچه‌یه‌كیش كه هه‌ڵوێستی دژه ئه‌مریكی شتێكی باوه و به‌داخه‌وه بووه‌ته مۆدێل.
ره‌نگه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵنه‌وایی كورد بێت كه ئه‌و یاسایه كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌مریفیشی پارته‌كه‌ی نێلسن ماندێلای گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2008 مادده‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه رێگه‌یدا ئه‌و پارته له ناوی ئه‌و رێكخراوانه بێنێته ده‌رێ، كه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و یاسایه‌وه و هه‌ندێ رێكخراوی دیكه‌ش هه‌مان كاریان بۆ كراوه و ئێستاكه‌ش پێویسته هه‌مان كار بۆ كورد بكرێت. له‌به‌رئه‌وه لێدوانێكی له‌وجۆره‌ی كه گۆڕانكاری له‌و یاسایه ده‌كرێت له لایه‌ن ئۆباماوه كاتێك بارزانی ده‌بینێت، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، له‌وه‌ش باشتر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئۆباما بڕیارێكی راسته‌وخۆی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی ده‌ركرد كه چیدیكه پارتی و یه‌كێتی به رێكخراوی تیرۆرستی ناونه‌برێن كاتێك ئه‌ندامێكیان داوای ڤیزا ده‌كه‌ن.
رێگه‌دان به ده‌ركردنی ڤیزا له هه‌ولێر: كێشه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستا كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ڤیزا نادات و ئه‌گه‌ریش كوردێك بیه‌وێت سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات ده‌بێ هه‌لێك بقۆزێته‌وه سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكات له به‌غدا (كه به‌پێی راپۆرته‌كان گه‌شتێكی ئه‌وه‌نده خۆش نییه)، یانیش ده‌بێ بچنه یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو یان توركیا. له‌به‌رئه‌وه ئیداره‌ی ئۆباما ده‌بێ به‌زووترین كات كار بكات بۆ گۆڕینی ره‌وشه‌كه و بڕیار ده‌ربكه‌ن بۆ ده‌ركردنی ڤیزا له هه‌ولێره‌وه.
رێگه‌دان به هاتووچۆكردنی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستاندا: هێڵی ئاسمانی نه‌مساوی، لۆفتهانزا، ئیماڕات، هێڵی ئاسمانی ئوردونی، MEA، هێڵی ئاسمانی توركی، هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه گه‌شتی ئاسمانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری مۆدێرن و نوێ و ئارام هه‌یه، كه‌چی ئیداره‌ی ئاسمانی فیدڕاڵی هه‌تا ئێستا یاسای سه‌رده‌می سه‌دام په‌یڕه‌و ده‌كات و رێگه به‌هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی نادات بچێته كوردستان. وه‌كو كه‌سێك كه له‌مدوایه‌دا سه‌ردانی كوردستانی كردووه، ئه‌م جۆره ئاسته‌نگیانه‌ی، شتێكی بێتامه، به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتێك كه له‌راستیدا كوردستانی ئازاد كرد و به‌رپرسیارێكی سه‌ره‌كییه له‌و سه‌قامگیری و ئارامیه‌ی كه هه‌رێمه‌كه ئێستا به‌خۆیه‌وه بینیووه. ئه‌گه‌ر بازرگانێكی ئه‌مریكی ویستی به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌ی بچێته هه‌ولێر تاوه‌كو گرێبه‌ستێك مۆر بكات، ئه‌وا پێویسته رێگه‌ی پێبدرێت ئه‌و كاره بكات و ئه‌گه‌ریش هێڵی ئاسمانی ئه‌مریكی بڕوا بكات ره‌نگه كارێكی پڕ قازانج بۆ خۆی بدۆزێته‌وه به‌وه‌ی بازرگان و سه‌رمایه‌گوزار یانیش عێراقییه ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌مریكا و كوردستان بگوازێته‌وه. ده‌بێ سه‌رۆك ئۆباما بڕیارێكی راسته‌وخۆ ده‌ربكات بۆ ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانی ئه‌مریكی و رێگه‌بدات كه فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی بچنه كوردستان.
ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كوردستان كراوه‌یه بۆ بازرگانیكردن: بۆ چه‌ندین ساڵه كاتێك باس دێته سه‌ر كوردستان، ئه‌مریكا زۆر هه‌ستیاربووه كه ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری عێراق نه‌بات. ره‌نگه ئه‌وه‌ش شتێكی گونجاو بێت، به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی وه‌كو سیاسه‌ت و ئاسایش، به‌ڵام شتێكی گونجاونییه كاتێك دێیته سه‌ر باسی ئابووری و بازرگانی. ئایا هه‌موو شاندێكی بازرگانی كه ده‌چێته كوردستان ده‌بێ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی به‌غدا بكات؟ به‌راستییه‌كه بڵێن، وه‌كو بازاڕ، ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هێشتا به ئاڵۆزی ماونه‌ته‌وه و پڕیه‌تی له گه‌نده‌ڵی و نائارامی. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كوردستان ئابوورییه‌كی هه‌یه كه كاره‌كان به‌ئاشكرا به‌ڕێوه‌ده‌چن و ره‌نگه به‌ته‌واوه‌تی كامڵیش نه‌بێت، به‌ڵام هه‌له‌كان راستن و كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارامیشی هه‌یه، حكوومه‌ته‌كه‌ی هاوكاریت ده‌كات و گرێبه‌ستی گه‌وره و گرانبه‌هاش مۆر ده‌كرێن و جێبه‌جێ ده‌كرێن.
بیركردنه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كه به‌غدا یه‌كه‌مه، زیانی پێگه‌یاندوون و كه‌وتوونه‌ته دواوه‌ی كۆمپانیا ركابه‌ره‌كانیان له‌و بازاڕه فراوانه‌ی كوردستان. ده‌بێ سه‌رۆك ئۆباما ئه‌م هه‌لی سه‌ردانه‌ی بارزانی بقۆزێته‌وه و هێمایه‌كی ئاشكرا به‌رز بكاته‌وه و بڵێ: كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان رووبكه‌نه كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیشه، هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه و شتی زۆرتریش له‌ئه‌جێندای ئیداره‌ی ئۆبامادایه بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه.
جۆن هانا: توێژه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ناوبراو له‌ساڵی 2001 بۆ 2009 وه‌كو گه‌وره راوێژكاری دیك چه‌ینی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاری كردووه.
له گۆڤاری Foreign Policy-ی ئه‌مریكی وه‌رگیراوه
وه‌رگێڕان: هاوار عه‌بدولره‌زاق