فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەبدولرەحمان سدیقabdulrahman sadiq
 

بۆ ئێمە گرنگە لەپێناوی بونیادنانی نەتەوەییماندا، دروشمی بەرقەراركردنی ئارامی و ئاشتی هاوڕێی هەنگاوەكانمان بێت، هەروەها لە جۆری پەیوەندی نێوان ئامانج و سیاسەتی دەرەكیشماندا سێ راستیی لە بەرچاو بگرین :
یەكەم: لە سێ قۆناغی جیا بڕوانینە سیاسەتی دەرەوە، قۆناغی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە و قۆناغی پڕۆسەی بڕیاری سیاسی و قۆناغی جێبەجێكردنی بڕیاری سیاسی.
دووەم: گواستنەوەی سیاسەتی ناوخۆ بۆ ئاستی دەرەوەو نێودەوڵەتی لە ڕێگەی رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكانەوە، چونكە كاری دەرەكی بریتییە لە چالاكییەكی حكومی لە بازنەی نێودەوڵەتیدا.
سێیەم: تەماشاكردنی راگەیاندن وەك ئامرازێك لە ئامرازەكانی جێبەجێكردنی سیاسەتی دەرەوە كە بە ئاسەوارەكانی لە سەدەی بیستویەكەمداو، لە سایەی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیای گەیاندنەوە، بووەتە سەردەمی راگەیاندن بەبێ ركابەرو، زۆر خێرا بیرو بۆچوونە نوسراوو گوتراو و بینراوەكان دەگۆڕێن و دەبنە هێزێكی ماددی ئەوتۆ كە رای گشتی بە ئاراستەی ئامانجەكانی بنیادنانی نەتەوە ئاراستە دەكات.
بۆیە لێرەوە ئەگەر ئەركەكانی بیرمەندانی سیاسی و سیاسەتمەداران لەڕووی تیۆرییەوە زۆربن، ئەوا لەڕووی پراكتیكەوەو بۆ ئەم مەبەستەی كە ئێمە باسیدەكەین، لە چەند خاڵێكی دیاریكراودا چڕدەبنەوە :
یەكەم:- پاراستنی ئاسایش و ئارامی، لەمەشدا پێویستیمان بە هەماهەنگی دەبێ سەبارەت بە:
ناسین و ناساندنی هەڕەشەی راستەقینە لەسەرمان، گەیشتن بە كۆدەنگییەك بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیەو، هەڕەشەی راستەقینە لەسەر سەقامگیری ناوخۆییمان و زیادكردنی هەماهەنگی و هاوكاری وەك رێگەیەك بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی، هەروەها دامەزراندنی سیستمێكی هاوچەرخ.
دووەم: ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، كە دیارە راگەیاندن رۆڵی سەرەكی دەبینێ لەسەر چڕكردنەوەی زوومی خۆی لەسەر بابەتە ئابوورییەكانی پەیوەست بە دەوڵەت و گەلانی ناوچەكە، دەرخستنی قازانج و خستنەڕووی سوودەكانی كاری ئابووری و بازرگانی هاوبەش لە رێگەی تیشك خستنە سەر راپۆرتە ئابوورییەكان كە مایەی سوودی گەورەن بۆ گەلانی ناوچەكە و نیشاندانی دەستپێشخەری بازرگانی ئازاد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كە لەداهاتوودا كاراتر دەكرێت و تیشك خستنە سەر رێككەوتنامە بازرگانییەكانی نێوان وڵاتانی جیهان و دەوڵەتانی ناوچەكە، هەروەها خستنەڕووی ئاراستەی ئابووری سیاسی و هەڵوێستە ئابوورییەكان وەك دەروازەیەك بۆ هەڵوێستە سیاسییەكان، بە پشت بەستن بە ئەزموونی سەركەوتووی ئەوروپا.
سێیەم:كاركردن لەسەر هاریكاری كولتووری و هونەری، كە لەمەشدا باكگراوندێكی كولتووری لەبەردەستدایە بۆ كار لەسەركردن بە ئاراستەی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان لەگەڵ گەلانی دەوروبەرمان، لەوانە:
قووڵكردنەوەی كولتووری پێكەوە ئەنجامدانی كاری رۆشنبیری و هونەری لە بۆنە جیاجیا هاوبەشەكاندا، هەڵكردن و پێكەوەژیان و، رەتكردنەوەی دووبەرەكی و هزری باڵا دەستی و تووندوتیژی، روانین لە خاڵە گەشەكانی رابردوو.
بۆ گەلی كوردستان زۆر گرنگە وەك گەلانی هاوشێوەی خۆمان، بەشێكی ئایندەو داهاتوومان لەئێستاوە لێ دیاربێت، وەك ئەوانیش نەخشەیەكی رێگەمان هەبێت ، كاری لەسەر بكەین.
زۆر گرنگە لە گوتنی شتی گشتی دووربین و، بچینە نێو وردەكارییەكانەوە سەبارەت بە ئایندەو، لەبارەی بنیادنانی نەتەوەوە چەند خاڵێك بۆ ئێمە زۆر گرنگن لەوانە:
ئەندازەیەكی باش لەباوەڕ بەخۆبوون، ئیرادەیەكی راستەقینە، پەیڕەوكردنی ئەوەی كە راستەو واقیعییە، شیكردنەوەی چڕی پشت بەستوو بە گۆشەنیگایەكی فراوان بۆبینینی وردەكارییەكان، پشتبەستن بە توانایەكی نەرمونیان، خێرایی لەبڕیارداندا، سیاسەتی دەرەوەشمان دەبێ هێزی خۆی لەهێزی ناوخۆمانەوە وەربگرێ لەڕووی مێژوویی وكۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە بەپلەی یەكەم.
بۆ پیادەكردن و پراكتیزەكردنی ئەم خاڵە تیۆرییانەش پێویستیمان بە پیادەكردنی سیاسەتی رەواندنەوەی ترس و گومانە لەلای هەمووان، بە پەیڕەوكردن و پیادەكردنی دیالۆگی سیاسی و، سیاسەتی پێكەوەگرێدان و تەواوكاری ئابووری و، پێكەوەژیانی نێوان كولتوورە جیاوازەكان و كۆتایی هێنان بە كێشەو قەیرانە نێوخۆییەكان.

بەسەرنجدان لەم چەند ستراتیژ و بنەمایانە، مرۆڤ دەتوانێ بگاتە ئەو ئەنجامەی كە ئەم خاڵانە مایەی كردنەوەی زۆر لە دەرگاو پەنجەرە داخراوەكانی رابردووی نێوان گەلان و دەوڵەتانی ناوچەكەن، بەئاراستەی مافی گەلان و نەتەوە جیاجیاكان.

www.abdulrahmansidiq.com
www.prdek.com
*نووسەرو رۆژنامەنووس و ، یەكەم وەزیری ژینگەی عێڕاق لەدوای رووخانی رژێم

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان