چه‌نگیز چاندار
شائیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو سه‌رۆکی ده‌زگای گوین سیاد (کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌کار و په‌یمانکارانی باشووری رۆژهه‌ڵات)، گرنگیه‌کی تایبه‌تی به ئاهه‌نگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌دا که شه‌وی یه‌کشه‌ممه 18ی مارس له کۆشکی چراخانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه چوو. چه‌ند رۆژ پێشتر ئاگاداری کردبوومه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌داسه‌د به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ببم، جار جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم و به بیری ده‌هێنامه‌وه. کاتێک رێگه به به‌ده‌په نه‌درا ئاهه‌نگی پیرۆزبایی له مه‌یدانه‌کان به‌ڕێوه ببا و به‌ده‌په‌ش پێ‌داگر بوو له سه‌ر پیرۆزباییه‌کان، تێگه‌یشتین نه‌ورۆزی 2012 پڕ له کێشمه‌کێش ده‌بێ. شه‌وی 17ی مارس له به‌دریخان ئۆغڵوم پرسی ئاخۆ له کۆشکی چراخان ئاهه‌نگی پیرۆزبایی به‌ڕێوه ده‌چێ یان نا. ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگ به‌ڕێوه بچێ، هه‌ندێک لایه‌نی کورد ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرن. تۆمه‌تی لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی بۆ گه‌لی کورد له مه‌یدانه‌کان قه‌ده‌غه‌یه، بۆ بورژواکانی کوردی نێو کۆشکه‌کان سه‌ربه‌سته". دواجار واش بوو، ئه‌و قسانه کران. له پێناو لۆژیکی کۆنی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ کورده‌کان، واته "پارچه‌ی بکه و به‌ڕێوه‌ی ببه"، وه‌ک پێش بینی ده‌کرا، به‌کارهێنانی هێزی پێشگری پۆلیس له ئاهه‌نگه‌کانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له کازلی چه‌شمه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر، وه راست گه‌ڕا. له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌به‌رێکی به‌ده‌په کوژرا، له هه‌ر دوو شاری ئاماژه‌پێکراو، زیاتر له 100 که‌س قۆڵبه‌ست کران. ئاڵۆزی هاته ئاراوه. نه‌ورۆز له "جه‌ژن" و "پیرۆزبایی" و "شایی"یه‌وه گۆڕدرا بۆ "پێکدادان". هه‌ڵه‌ی بورژوازی کورد وه‌ک گوتمان له کۆشکی چراخان، ئاهه‌نگی پیرۆزبایی گوین سیاد به‌ڕێوه چوو. هۆڵێکی مه‌زن پڕاوپڕ بوو له خه‌ڵک. هه‌رچی که‌سایه‌تی کورده له تورکیا، له‌و که‌سانه‌وه بگره که له ده‌ره‌وه‌ی "باندۆڕی په‌که‌که" ماونه‌ته‌وه تا که‌سانی "دژه په‌که‌که"ش، له‌وێ بوون. واتا "ئه‌و جۆره‌ی کورده‌ی ده‌وڵه‌ت خۆشی گه‌ره‌که" یاخود "کورده باشه‌کان". به‌ڵام جگه له چه‌ند نوێنه‌رێکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، "ده‌وڵه‌ت" له‌وێنده‌رێ نه‌بوو. به‌ده‌په‌ییه‌کانیش به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌و رۆژه روویان دابوو و هه‌روه‌ها گیان له ده‌ست دانی ئه‌ندامێکیان، به شا ئیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵویان راگه‌یاندبوو به‌شداری ئاهه‌نگه‌که نابن. به واتایه‌کی دیکه، هه‌ر دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی کێشه‌که له کۆشکی چراخان نه‌بوون. ده‌وڵه‌ت و "کورده خراپه‌کان" له‌وێ نه‌بوون.مۆسیقا گوێ بزوێن و ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی چه‌نگ ژه‌نی کوردستانی عێراق تارا جاف و دیمه‌نه بێ وێنه‌کانی ئێواره‌یه‌کی به‌هاری، نه‌یانتوانی پاشه‌کشه به غه‌م و ماته‌می سه‌رچاوه‌گرتوو له رووداوه‌کانی ئه‌و رۆژه بکه‌ن. دوو که‌س قسه‌یان کرد. شا ئیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو وتارێکی جوانی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به "گرنگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له پێته‌ختی ئیمپراتوریه‌کان" کرد و گوتی له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا "کێشه‌ی کورد بوونی نه‌بووه". ئیسماعیل بێشکچیش قسه‌ی کرد. ئیسماعیل بێشکچی ئه‌و تورکه‌ی به هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی له سه‌ر کێشه‌ی کورد، نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له نێو چوار دیوارییه‌ک دا تێپه‌ڕاندووه، له وتاره‌که‌یدا، گوتی "ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست رێگر بووه له به‌رده‌م دروست بوونی چینێکی بورژوازی کورد و په‌ره‌سه‌ندنی بورژوازی کورد خزمه‌ت به پێشخستنی کولتووری دیموکراتیک ده‌کا."به هه‌ر حاڵ، با که‌س مه‌راق نه‌کا؛ ئه‌و کوردانه‌ی له کۆشکی چراخان له ده‌وری یه‌ک کۆ ببوونه‌وه، هه‌رچه‌ند رێکخه‌ره‌که‌ی گوین سیادیش بێ، نوێنه‌ری "بورژوازی کورد" نه‌بوون. هه‌رچه‌ند له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌م وشانه که‌وتبنه رۆژه‌ڤه‌وه، شتێک به ناوی "بورژوازی کورد" بوونی نییه. چێ نه‌بووه. چونکه له‌و واتایه‌دا، بورژوازییه‌کی کورد بوونی نییه که خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ و "بازاڕی نه‌ته‌وه‌یی" خۆی به‌ڕێوه ببا. ده‌توانین باسی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین. که ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن موڵکیشن، هۆکاره‌که‌ی به‌رهه‌م هێنان نییه له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ رۆژئاوای تورکیا و باکووری عێراق (کوردستانی عێراق) له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌و ئاسته گه‌یشتوون. ئه‌وانه‌ی گوین سیادیش هه‌ر به هه‌مان شێوه. ئه‌وان، پردی پێکه‌وه گرێدانی رۆژئاوای تورکیا به رۆژهه‌ڵاتیان له به‌رچاو گرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی پرده‌که نه‌ڕوخێ و قایمتر بێ، له پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌کان، ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت (یان باشتر وایه بڵێین حکومه‌ت) له مه‌ڕ پرسی کورد، رێگه‌نه‌دان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز له مه‌یدانه‌کان له رۆژی 18 مارس و هه‌ڵکوتانه سه‌ر رۆژی جه‌ژن له ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر، تا بڵێی بێزاری کردن. دواجار، شا ئیسماعیل به‌دریخان ئؤغڵۆ، دوێنێ راشکاوانه گوتی: چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان پێ دابایان. لانیکه‌م ئه‌مڕۆ مرۆڤێک نه‌ده‌چوه ژێر خاک و له ماڵی خۆی ده‌بوو. قه‌ده‌غه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دابڕانی رۆحی کورده‌کان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت – حکومه‌ت هه‌روا به چاوی "مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌منی" بڕوانێته کێشه‌ی کورد، له داهاتوودا شاهیدی تێکهه‌ڵچوونی دیکه ده‌بین و له نێو کورده‌کان دا رۆژ به رۆژ دابڕانێکی رۆحی زیاتر دروست ده‌بێ. ئه‌مڕۆکه ته‌نیا ئه‌و کورده‌ی رووی له ده‌وڵه‌ت کردوه واته "کوردی باش" نییه که له حاڵه‌تی رۆحی کورده‌کان به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی خۆیان تێناگا. به‌ڵکو ئه‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستانه‌ی که خۆیان به نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێنه‌کراو که‌مته‌رخه‌من. پێیان وایه بابه‌تی زۆر "ئۆڕژیناڵ" ده‌نووسن. پانزه ساڵ له‌مه‌وپێش، تانسۆ چیلله‌ریش کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری "راوێژکار"ی هه‌بوو. له‌وانه‌یه ئاگادار نه‌بن تانسۆ چیلله‌ر و راوێژکارانی ئه‌و کات چی‌یان گوتوه، خۆێشیان ئێستا هه‌مان ئه‌و شتانه دووپات ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی پانزه ساڵ، ئه‌مڕۆکه دابڕانی رۆحی کورده‌کان له چاو ئه‌و ساڵه خوێناوییانه، مه‌ودایه‌کی به‌رین تری تێده‌که‌وێ. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له بری شێوازی ده‌وڵه‌تێکی قه‌ده‌غه‌کار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنه‌مای پێشخستن و فراوانکردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی ئازادی گرتبایه به‌ر، ئه‌وا بۆی هه‌بوو رێگه‌یه‌کی خێراتر و پێچه‌وانه واته لایه‌نێکی باشترمان به‌روو دا کراباوه. هه‌ندێک بیر کردنه‌وه به‌سه؛ یه‌کی گوڵانی 2008 چیها پێکدادان و رووداوی ناخۆش قه‌ومی. پاش ئه‌وه‌ی یه‌کی گوڵانیان به "جه‌ژنی ره‌نج" و پشوو راگه‌یاند، ساڵی 2010 و به تایبه‌تی 2011، له رۆژی یه‌کی گوڵاندا هه‌موو شوێنێ ئارام بوو. با رۆژی 21ی مارس به جه‌ژنی نه‌ورۆز رابگه‌یه‌نن. لێیان گه‌ڕێن، مرۆڤه‌کان چۆنیان پێ خۆشه، وه‌ها جه‌ژنه پیرۆزه بکه‌ن.
له که‌شوهه‌وایه‌کدا که پرسی کورد به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێ یاخود گومانی خراپبوونی پرسه‌که له ئارادایه، پیرۆزبایی نه‌ورۆز له نێو کۆشکێکی "پێته‌ختی ئیمپراتور" و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر "ئیراده‌ی پێکه‌وه ژیان"، بۆ به‌دریخان ئۆغڵو گرنگیه‌کی زۆری هه‌بوو.
هه‌موو جارێ که ته‌له‌فۆنی ده‌کرد، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد وه‌زیره‌کان، نوێنه‌رانی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان، پارێزگاری ئه‌سته‌نبوڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، رێبه‌رانی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئه‌حمه‌د تورک به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ده‌بن.
ئاهه‌نگی پێرۆزبایی نه‌ورۆزی گوین سیاد له کۆشکی چراخان و له 18ی مارسدا، به‌ر له بڕیاری رێگه نه‌دان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز له لایه‌ن پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر له 18ی مارس دابوو.
له ئاهه‌نگی کۆشکی چراخاندا، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له "کوردانی سه‌ر به پارتی داد‌و گه‌شه پێدان" که له هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه هاتبوون، قسه‌م کرد. به گشتی هه‌موویان باسیان له‌و دابڕانه رۆحیه کرد. گوێم لێ نه‌بوو هیچکامیان چاوه‌ڕوانی ئه‌رێنیان له داهاتووی نزیک هه‌بێ. دیاره پێداگرن له سه‌ر نه‌که‌وتنه ژێر باندۆڕی په‌که‌که، به‌ڵام پێیان وابوو تا دێ ناوچه‌که - ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی نوێی ئه‌سته‌نبوڵیش – ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌و باندۆڕه‌وه. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وروبه‌رانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردنی "کوردی باش – کوردی خراپ" له نزیکه‌وه ده‌بینم. شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان و کورسیه‌کانی پلاتفۆرمی (ئابانت) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پڕ ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه له ناو کوتله‌یه‌کی به‌رینی کوردان‌دا هیچ گرنگیه‌کیان پێنادرێ. هێنده‌ی ئه‌و چه‌پڵانه‌ی له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ و له لایه‌ن "تورکه سپییه‌کان"ه‌وه بۆیان لێده‌درێ، به‌و راده‌یه‌ش له لای ویژدانی کوردان نزمن. پسپۆڕێکی دیاربه‌کری، هه‌فته‌ی رابردوو گێڕایه‌وه که به یه‌کێک له‌وانی گوتوه "واز له‌وه بێنن له هه‌ر کوێ بۆتان هه‌ڵکه‌وت بڵێن میت (ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا)، په‌که‌که‌ی دامه‌زراندوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی چاوپێکه‌وتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له گه‌ڵ "میت"یش بێنن، هیچ واتایه‌کی بۆ خه‌ڵکی دیاربه‌کر نابێ". بۆ تێگه‌یشتن له هۆکاره‌کانی، پێویسته مرۆڤ حاڵه‌تی رۆحی کورده‌کان – ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵ دابێ – بخوێنێته‌وه و تێی بگا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی رادیکاڵ