ئارام ئیبراهیم خاس
پێشەکی : ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ک پێشه‌کی بچینه نێو باسه‌که و باسێکی کورتمان له‌سه‌ر چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ ده‌توانم بڵێم که‌ده‌سته‌واژه‌کانی "ئاسایش" و "نه‌ته‌وه‌یی" و به‌ستێنه مه‌عریفییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و دوو ووشه‌یه دیرۆکێکی درێژیان هه‌یه به‌ڵام ئاوێته بوونی ئه‌و دوو چه‌مکه وه‌کوو ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ و بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت دوای پێکهاتنی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌کان و به تایبه‌ت دوای ده‌ست پێکردنی شه‌ری سارد و له دوای شه‌ری جیهانی دووهه‌م هاته ئاراوه.ئه‌گه‌ر له روانگه له مێژینه‌که‌یه‌وه سه‌یری چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌که‌ی ئارنۆڵد وۆلفێرز که له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:"نه‌ته‌وه‌یه‌ک تا ئه‌و ئاسته خاوه‌ن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه که بیهه‌وێ له شه‌ر پارێز بکا و ویستی خۆ بواردن له شه‌ر وجه‌نگ نه‌بێته هۆکاری بن پێ کردنی هه‌نجار وبایه‌خه بنه‌ره‌تییه‌کانی و ئه‌گه‌ر تووشی شه‌رێکیش بێ، بتوانێ به سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ره‌دا ئه‌رزش وبایه‌خه‌کانی خۆی بپارێزێ". هه‌ڵبه‌ت دوای کۆتایی هاتنی شه‌ری سارد ئه‌و چه‌مکه تووشی کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕی بنه‌ره‌تی بووه که ره‌نگه باس کردنی له‌و مه‌جاله کورته‌ی ئێمه‌دا نه‌گونجێ. هه‌ر جه‌ند پێناسه‌ی ئێمه له چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ره‌هه‌ندی نێوخۆیی و به رویکه‌رد و تێروانینێکی کۆمه‌ڵناسانه‌یه به‌ڵام ده‌کرێ بیخه‌ینه خانه‌ی ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ باسێکی کورت له سه‌ر خودی گه‌نجان و کاریگه‌ری و رۆڵی ئه‌وان له‌سه‌ر بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێنینه گۆڕێ که خۆی ئه‌و باسه‌ش زۆر چه‌مک و ده‌سته‌واژه و هه‌روه‌ها تێڕوانین ولێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵناسی، ره‌وانشناسی و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک بابه‌ت دا ئابووریش له خۆ ده‌گرێ. ده‌توانم بڵیم به گشتی ئه‌و بزاڤانه‌ی که گه‌نجان پێکی دێنن یا تێیدا به‌شدارن هه‌موویان به شێوه‌یه‌کی یه‌کده‌نگ خوازیاری مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆیان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتووری، سیاسی و ئابووریدان . که هه‌مووی ئه‌م مافانه وه‌ک مافی "جه‌هانشمول" و گشتگیر ده‌بێ له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ر مرۆڤێک دا بوونی هه‌بێ و هه‌ر مرۆڤێک لێیان به‌هره‌مه‌ند بێ. هه‌موو ئه‌و مافانه که ئێستا له گۆڕه‌پانی کێبه‌رکێی گه‌نجان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه پارێز و نه‌ریتخوازدا له ئارادایه به گشتی له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ موسه‌وه‌بی ساڵی 1948 نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کونڤانسیۆنه‌کانی مافه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسی و میساقه‌کانی په‌سه‌نه‌د کراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه. هه‌ر ئه‌و جاڕنامه و کۆنڤانسیۆن و ئیعلامیه حقوق به‌شه‌ریانییه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کان واژۆیان کردووه و ده‌روه‌ست بوونی خۆییان بۆ پابه‌ند بوون به‌و یاسایانه و جێبه‌جێ کردنیان راگه‌یاندووه. ئیمڕۆ بزاڤی گه‌نجان یه‌کێک له ئه‌کتیڤترین بزاوته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ئیعتراز و ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری و یاسایی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهانه. گه‌نجان پییان ناوه‌ته گۆڕه‌پانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. به دوو هۆکار:
1_ به‌و هۆیه که خوازیاری ئاڵ و گۆڕن.
2_ به‌و هۆیه که ده‌زانن دینامیزم و مۆتۆڕی موحه‌ڕه‌کی وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌م خه‌باته بۆ ئاڵوگۆر ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وان و هێزی له‌بڕان نه‌هاتووی ئه‌م توێژه‌یه‌ی کۆمه‌ڵگایه.
هه‌ر سیستم و نیزامێکی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی که پێش به گه‌شه‌ی گه‌نجان بگرێ و به پێچه‌وانه‌ی ویسته ره‌واکانی ئه‌م جیله نوێخوازه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ له گه‌ڵ شه‌پۆلی "قه‌هر"ی ئه‌م فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌ی "گۆڕان" به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه. گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه باش ده‌زانن که ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆخۆیان داهاتووی خۆیان درووست نه‌که‌ن ناتوانن له داهاتوویه‌کدا که بێ موشارکه‌ت و هاوبه‌شی ئه‌وان ساز کراوه، به‌شێکیان هه‌بێ. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌نج و هاوکات سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نج بۆ کۆمه‌ڵگا و بۆ سیاسه‌ته. بۆ نموونه: کاتێک گۆڤاری ئامریکایی "تایم" رۆژی 22/4/2012 له نێوان سه‌د که‌سایه‌تیی کاریگه‌ری جیهانیدا، ناوی گه‌نجێکی میسری وه‌ک " وائیل غه‌نیم" ده‌گونجێنێ که له پشت له‌ب تابێک له " دوبه‌ی" و له نێو تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک Face book دا رۆڵێکی به‌رچاو له سازماندان و هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵکی ناڕازی له وڵاتی میسر ده‌گێڕێ، ئه‌و راستیه ده‌رده‌خا که ئه‌م توێژه به لانی که‌می ئیمکاناته‌وه،ده‌توانێ زۆرترین ده‌سکه‌وت و "بازده کاری" له خۆی به جێ بێڵێ و چ له پرۆسێسێکی رێفۆرمیستی به ئاخیوێکی هابرماسی و چ له پرۆسه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه به گوتارێکی مارکۆزه‌یی،ئه‌م توێژه کاریگه‌ریی خۆی ده‌نوێنێ. زۆر که‌س باس له‌وه ده‌کا که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌جازییه‌کان یان به ووتنێکی دیکه "میدیای نوێ"له درووست بوون و پێشڤه‌چوونی ئه‌م حه‌ڕه‌که‌تانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌کی و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌گێڕن. من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاریگه‌رییه ئیجابی و پۆزه‌تیڤه به راست ده‌زانم به‌ڵام ده‌مهه‌وێ ئه‌م بیرۆکه‌یه بێنمه گۆڕێ که له شۆڕشی نوێی گه‌نجان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا،له ئێران، له تونس، له میسر، له سوریه، له رۆژهه‌ڵات و باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا، شتێکی زۆر گه‌وره‌ترله میدیای نوێ، شتێکی زۆر گه‌وره‌تر له تێکنۆلۆژی بوونی هه‌یه که شه‌قام ده‌گاته گۆڕه‌پانی هێنانه ئارای ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا. کێ له شه‌قامه‌کانی دیاربه‌کر و قامیشلۆ ئه‌م ویسته‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ؟ بێ شک وڵامی ئه‌و پرسیاره جیلی گه‌نج و توێژی لاوی کۆمه‌ڵگایه.
ئه‌م شته گه‌وره‌یه که بوونی هه‌یه " ویژدانێکی نوێی شارومه‌ندی" و "ویژدانێکی نوێی هاووڵاتی بوونه" که ئیتر نایهه‌وێ سوکایه‌تی، سه‌رکوت، گه‌نده‌ڵی و ناکارامه‌یی کۆمهڵایهتیو سیاسی قبوڵ بکات. ئه‌م ویژدانه نوێیه ئه‌م ویسته نوێیه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون و پێ گرتنی ئه‌م جیله هاتووته گۆڕپانه‌که‌وه دیاری گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ر و گه‌نجانی ولاتی ئێمه‌یه بۆ گه‌لی خۆیان.
ئاڵوگۆڕه دێمۆگرافیه‌کان، کۆچ بۆ شاره‌کان و زێده‌بوونی شارنشینی ، زیاد بوونی راده‌ی خوێنده‌واری بوون به هێندێک فاکته‌ری کاریگه‌ر له درووست کردنی بزاڤێکی گه‌نجانه، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. دوو فاکته‌ری( شارنشینی و خوێنده‌واری) ده‌توانێ به‌ردی بناغه‌ی چینێکی مام ناوه‌ند ( میدڵ کلاس) له کۆمه‌ڵگایه‌کدا دابنێ. بزاڤێک که له‌سه‌ر ده‌ستی میدێل کلاسێکی گه‌نج هه‌ڵده‌قوڵێ هێندێک فاکته‌ری جیاوازی له گه‌ڵ بزاڤه‌کانی پێشووی خۆی هه‌یه:
1_ خۆڕسک بوونی بزاڤ
2_ چوونه په‌ڕاوێزی کاریزماکان و ده‌م و چاوه فه‌ره‌همه‌نده‌کان و هاتنه ئارای "رۆشنبیرانی نێوه‌نجی" که بریتین له : رۆژنامه نووسان،وێبلاگ نووسان، چالاکانی مه‌ده‌نی و ...
3_ ئه‌م چه‌شنه بزاڤه جێگای ژنان و کچانی گه‌نجی کۆمه‌ڵگای تێدا ده‌بێته‌وه.
4_ ئه‌م چه‌شنه بزاڤه له چییه‌تی و جه‌وهه‌ره‌ی بوونی خۆیدا ده‌که‌وێته خانه‌ی بزاڤیکی دژ به توند و تیژی و مۆدێل و مێتۆدی مه‌ده‌نی ده‌کاته ئامراز بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆی.
له راستیدا ئه‌وه گه‌نجان و لاوان بوون که دێموکڕاسیان هێنایه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ده‌نگدانی ئازاد و ویست و داخوازی گه‌لیان کرده پێوانه‌ی کار و چالاکی خۆیان. داخوازه‌کانی گه‌نجان له رابردوو دا زیاتر داخوازگه‌لێکی کلاسیک بووه وه‌کوو؛ کار، پێک هێنانی ژیانی هاوبه‌ش و هتد ... به‌ڵام به هاتنه ئارای به جیهانی بوون و دوای فازی یه‌ک و دووی گلۆبالیزێیشێن، به‌رینتر بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاگادار بوونه‌وه‌ی گه‌نجان له دۆخی وڵاتانی‌تر به تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوایی، ئیتر ئه‌م داخوازه سه‌ره‌تایی و کڵیشه‌ییانه، گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین تێر ناکا. پرسی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وێڕای ئه‌وه که گرینگی خۆی هه‌یه به‌ڵام به بێ ئاواڵ دووانه‌که‌ی واتا ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان و به بێ ئیستقراری دێموکڕاسی ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بیده‌نگی یا ئه‌وه‌ی ئانتۆنی گیدێنز پیی ده‌ڵێ: "فه‌راگه‌ردی هێورکردنه‌وه‌ی نێو خۆیی له وڵاته‌کاندا" به جێ بگه‌یه‌نێ.
به‌ڵام له‌م نێوه دا رۆڵی گه‌نجی کورد و دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه به سه‌رنج دان به هه‌مووی ئه‌م بابه‌تانه که باس کران چۆنه و گه‌نجی کورد له کوێی ئه‌م هاوکێشانه‌دا راده‌وه‌ستێ؟
له پێناسه کردنی پرسه‌کاندا و دۆزینه‌وه‌ی فونکشێن و کارکردیی ئیجابی و باش بۆ چاره‌سه‌رکردنییان به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا دۆخی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه و گه‌نجانی ئێمه دۆخێکی جیاوازتر‌و تایبه‌تیتره. هاوکات ئه‌رکێک که ده‌که‌وێته سه‌رشانی گه‌نجی کورد له هه‌مبه‌ر شه‌پۆلی هێرشی داگیر که‌ر ئه‌رکێکی قورس‌تر و پێویستی به کاری زیاتر، ده‌روه‌ست بوونی زێده‌تر و خه‌باتێکی فره ڕه‌هه‌ندی نه‌پساوه‌یه که له نه‌بوونی گه‌نجان دا هیچ کات ناتوانێ به " سه‌ر مه‌نزڵی مه‌قسوود" بگا. داگیرکه‌رانی کوردستان باش له‌وه تێگه‌یشتوون که له‌نێو جیله‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کی جڤاتی کوردی دا چه‌شنێک میراتگری شۆڕش بوونی هه‌یه و هه‌وڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بۆ ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به مافه ئینسانی، مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رده‌وام له جیلێک بۆ جیلێکی دیکه ترانسفێر کراوه و هه‌ر جاره‌ش جیلێک به داخوازی تازه تر، بیرۆکه‌ی نوێتر‌و ئایدیا و ئه‌فکاری ئێمرۆیی تر پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانه‌که و زۆر جار دوژمنانی گه‌لی ئێمه و داگیرکه‌رانی کوردستانی ده‌سته‌وه‌ستان کردوه . به‌و هۆیه‌ش دوژمنان بێکار دانه‌نیشتوون و له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ زه‌ربه لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه و خستنه مه‌ترسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان که ده‌توانم بڵێم به درێژایی مێژووی بوونی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرن نه ته‌نیا چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ڵکوو مان و مه‌وجوودییه‌تی ئه‌و گه‌له به‌ره‌و رووی مه‌ترسی یه‌کجار زۆر کراوه‌ته‌وه و تا سه‌رحه‌د و سنووری نه‌مان رۆییشتووه ، ئاسمیلاسێونی فه‌رهه‌نگی ، ژینۆساید و کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژی وه‌کوو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له باشوور و ده‌رسیم له باکوور و قارنێ و قه‌ڵاتان له رۆژهه‌ڵات و... له‌م ساڵانه‌ی دواییش دا پێلانێکی دیکه‌ی دوژمنانی گه‌ل که کۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئورگانیزه‌ی کردووه وخه‌ریکی به‌ڕێوه بردنییه‌تی و به ژینۆسایدی سپی ناسراوه که هه‌مان که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه بۆ خستنه دوای گه‌نجان و بێ کاریگه‌ر کردنی رۆڵ و ده‌وریان له پرۆسه‌ی گۆڕان و پێشڤه‌چوونی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه، ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی گه‌نجی کورد له پروسه‌ی ئه‌م شه‌پۆلی گۆڕانه که ده‌ستی پێکردووه و خه‌ریکه هه‌موو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه، خاوه‌نی پرۆژه وبه‌رنامه‌ی خۆمان بین. ئه‌گه‌ر به پێی رێککه‌وتن و ته‌وافوقێکی نه‌ته‌وه‌یی وبه پرۆگرام وبه‌رنامه‌ی له پێش دا داڕێژراو بچینه پێش وله پێش هه‌موو شتێک دا فاکته‌ری یه‌کێتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ر چاو بگرین، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه به هاری 2012ده‌بێته به‌هاری کورد و شۆڕشی مه‌زنی باکوور به پێشه‌نگی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ، هاتنه مه‌یدانی لاوانی وڵاتپارێزیی رۆژئاوا و چالاکییه جۆراو جۆره‌کانی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات و ئازادی گه‌نجانی باشورمان ده‌توانێ ده‌ست له نێوده‌ستی یه‌ک ئه‌م هه‌له‌ی که خه‌ریکه له هه‌ر چوار به‌شی نیشتیمانی داگیرکراومان دا ده‌ره‌خسێ بقۆزێته‌وه وبه دڵنیایه‌وه هێزی گه‌نجی کورد ده‌توانێ زۆر کاری گرینگ ئه‌نجام بدا. یه‌ک له‌وانیش نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بگۆڕێ. چوونکی خه‌ریکه به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه هاوئاهه‌نگ ده‌بێ و گرتنه به‌ری سیاسه‌تێکی ئوسوڵی له لایه‌ن کورد و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌توانێ له پێناو وه‌دیهێنانی ئاواته نه‌ته‌وه‌یی له مێژینه‌کانمان زۆر هه‌نگاوی گه‌وره‌مان پێ هه‌ڵگرێ و زۆر کۆسپمان له سه‌ر رێگا لا ببات. ئێمه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی دا ده‌ژین و له‌م نێوه‌دا ده‌وڵه‌ت _ نه‌ته‌وه‌کان خۆیان گرینگ‌ترین "کنشگران"ی ساحه‌ی گشتی کۆمه‌ڵگان. هه‌ر چه‌ند ئه‌م خاڵه ده‌توانێ خۆی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش راستییه‌که که پرسی هاوڵاتی بوون و په‌یوه‌ندی یاسایی تاکه‌کان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیاریکراو، خۆی سه‌ره‌کیترین و به‌رچاوترین میکانیزمی جیاوازی له نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه. گه‌ڵو ئه‌م پره‌نسیپانه له کوردستان چۆن جێ ده‌گرێ له حاڵێکدا که نه‌ته‌وه‌ی کورد نیشتمانه‌که‌ی پارچه پارچه کراوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی پارڤه‌کردنی که‌سایه‌تی تاکی کوردیش له لایه‌ن داگیرکه‌ر دراوه و هه‌وڵی توانه‌وه‌ی له نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی یان ده‌ست دا دراوه؟ تاکی کورد ته‌نانه‌ت له پرسی هاوڵاتی بوون و شارۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه تۆتالیتێره‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستانیشدا وه‌ک شارۆمه‌ند وهاووڵاتی پله دوو و پله سێ سه‌یر کراوه. پێم وایه به بێ دیاری کردنی مافی چاره‌نووس و به‌بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ، ناتوانرێ کۆتایی به‌م کێشانه بێ و له بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدایه که ماده‌ی سێهه‌می جارنامه‌ی گه ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ واته هه‌ر تاکێک شیاوی ژیان ، ئازادی و ئاسایش فه‌ردییه دێته دی و ئه‌مه خۆی ده‌ستپێکی مسۆگه‌ر بوونی شتێکی گه‌وره‌تره که هه‌مان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نێو لێ ده‌نێن. ئه‌زموونی ساوای باشووری ئازاد و حکومه‌تی هه‌رێم توانیوییه‌تی زۆر نوقته‌ی لاوازی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ کورد به تایبه‌ت له یه‌ک ده‌هه‌ی رابردوودا پر بکاته‌وه و ببیته مه‌کۆیه‌ک بۆ هه‌موو گه‌نجان و لاوانی ئه‌کتیڤیست و ئازادیخوازی کورد، له مه‌و به‌دواوه‌ش ده‌بێ ئه‌م چه‌شنه هه‌وڵانه چڕوپڕتر به‌ڕێوه بچن و هیوادارم له به‌هاری کوردی دا که به‌ڕێوه‌یه و پێم وابێ سه‌ره‌تای به‌هاره‌که‌مان له قامیشلی ده‌بێ هه‌ر کام له ئێمه و تاک تاکی ئێمه ده‌بێ ده‌رکی ئه‌و دۆخه ئه‌سته‌م و هه‌ستیاره و ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه بکه‌ین که بۆ کورد له‌ڕێ دایه و هه‌ر کام له ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان و به پێی توانا ومه‌جالی خۆمان بۆبه‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه ئینسانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له خۆمان مایه دابنێین و نیشان بده‌ین که ئه‌گه‌ر جوله‌که دوای هۆلۆکۆست له سه‌رده‌ستی گه‌نجانی ماندوونه‌ناسی وه‌ک داوود بێنگۆرێون بوو به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ، کوردیش له سه‌ر ده‌ستی گه‌نجانی به وزه وخاوه‌ن پتانسیه‌ل وخۆینده‌وارو له‌خۆبردووی خۆی دوای ده‌رسیم و هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال و قارنێ و قه‌ڵاتان، دوای شه‌ڕو به‌رخۆدان و چه‌ک و شاخ، ده‌توانێ ببێته ده‌وڵه‌ت وکه‌س ناتوانێ پێش به به‌هاری کوردان بگرێ.
* ئەم وتارە لە کۆنفرانسی لاوانی کوردستان دا پێشکەش کرا