سمکۆ یزدانپەنا
پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و پرسه‌ی که ئێمه 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به راشکاوی باسمان کرد و کارمان بۆ کرد
ئه‌گه‌رچی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی له پاش سه‌ده‌کانی ناوڕاست و لاواز بوون و به‌ره‌به‌ر داڕمانی ئێمپراتوریه‌کان بوه جێگای سه‌رنج و بایه‌خی نه‌ته‌وه تێگه‌شتوو و پێگه‌یشتووه‌کانه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 17 زایینی به ته‌واوه‌تی سه‌روه‌ری جه‌گرافیای سیاسی یا خود سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت چه‌سپا، که‌چی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت واته خاک و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و زمان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون، به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کان به پێچه‌وانه‌وه رووی له کوردستان کرد.
له پاش دامه‌زراندنی ده‌یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ له ئوروپا و له دایک بوونی ره‌وتی مودڕنیته، نه‌ته‌وه زلهێزه‌کانی ئوروپا بۆ درێژه دانی ململانێی ئابوری سیاسی سه‌ربازی ، سنوری خۆیان تێپه‌ڕاندوو و روویان له قاڕه‌کانی ئافریقا و ئامریکا و ئاسیا کردوو و هێنده‌کیان به ته‌واوی کێشه‌کانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شوێنی مێژوویی کورده‌کان چه‌قاند و کاریان بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ‌کرد و هه‌رکامه‌و به شێوازێک ده‌بوونه یار و نه‌یاری ئمپڕاتوریه‌کانی خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت واته عوسمانیه‌کان و سه‌فه‌ویه‌کان و ... .
له‌م نێوانه‌دا سیاسه‌تڤانانی ئه‌و سه‌رده‌می کوردستان و کورد به‌رده‌وام له هه‌وڵی سازان و نه‌سازان دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و ئمپڕاتوریانه و زلهێزه‌کانی ئوروپا بوون بۆ به ئاکام گه‌یاندنی ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان.
ئه‌گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی مودڕنیته له سه‌ده‌ی 17ی زایینی له ئوروپا بوه هۆی نه‌مانی ئیمپراتوریه‌کان و لاواز کردن و گۆڕانکاری ریشه‌یی له ده‌سه‌ڵاتی زه‌به‌لاحی کلیسای کاتۆلیک ، به‌ڵام له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست سێ سه‌ده دواتر واته سه‌ره‌تای بیستی زایینی ئیمپڕاتوری عوسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، که‌چی له‌و گۆڕانکاریه گه‌وره‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژئاواییه‌کان رووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردبوو ، سیاسه‌تڤانانی کورد نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی هه‌له‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان بقۆزنه‌وه ، به‌ڵکوو کێشه‌کان به ڕاده‌یه‌ک بۆ کورد ئاڵۆز بوو که ئیتر له هاوکێشه سیاسیه‌کانی جیهان و ناوچه‌دا پرسی کورد وه‌ک پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و فه‌رامۆشی هه‌نگاوی هه‌ڵده‌نا و به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه که له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژئاواییه‌کان به گشتی و ده‌وڵه‌تی بریتانیا به تایبه‌تی له ژێر ناوی رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان داڕ‌ێژرابوو، نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکه‌که‌ی به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دا دابه‌ش کرا و له‌و ساوه کورد وه‌ک کۆلۆنیالێکی بێ‌ناو له نێو هه‌ریه‌ک له‌و وڵات و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی و به‌زۆره ملی پێیه‌وه‌یان لکاندبوو پنگی ده‌خوارده‌وه.
به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و روداو‌و و هه‌لوومه‌رجه به زۆر سه‌پێندراوه نه‌یتوانی پێش به به‌رپاکردنی شۆڕشه رزگاریخوازه‌کان بگرێت و به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ره‌تای دابه‌شکردنی کوردستان تاکوو کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له چوار پارچه‌ی کوردستان چه‌ندین شۆڕش شۆڕش له پێناو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌رپا بوو که ده‌کرێت ئاماژه به شۆڕسه‌کانی شێخ مه‌حموودی نه‌مر و سمکۆ شکاک و شۆڕشی خۆیی بوون و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قازی و بارزانی بکه‌ین.
به‌ڵام مه‌خابن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شۆڕش له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها تا کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو.
له ده‌ستپێکی نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م تاکوو به‌هاری ساڵی 1991 ئه‌و شۆڕشانه‌ی که به‌رپا ده‌بوون و یه‌ک یان دو حیزب رێبه‌رایه‌تی ده‌کردن ، گۆڕانکاری به‌رچاو له فۆرموله‌ی داخوازیه‌کان دا ده‌کرا و به داخه‌وه ئیتر دروشمه‌کان و رێباز و بناغه‌ی فکری و سیاسی ، چ تاکتیکی و ستراتیژیکی له بازنه‌ی ئێران دا خولی ده‌خوارده‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئوتونۆمی و له چوارچێوه‌ی ئێران دا به چه‌شنێک باسی لێوه ده‌کرا که داخوازیه‌کانی دیکه وه‌ک هێڵی سور و بڤه‌یان لێهاتبوو.
ئاله‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی به ئه‌ده‌بیاتێکی جیاواز پێی نایه گۆڕه‌پانی خه‌بات و نه‌ریت شکێنانه به‌رگێکی نوێی به‌سه‌ر داخوازیه دێرینه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا کرد.
به واتایه‌کی دیکه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای کارمانه‌وه به راشکاوی کارمان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و تیوریزه کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان به ئه‌ده‌بیاتی سیاسی تایبه‌ت به خۆمانه‌وه ، نه‌مانشاردۆته‌وه که کورد نه‌ته‌وه‌یه و خاکه‌که‌ی داگیرکراوه و مافی خۆیه‌تی که له پێناو ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه داگیرکه‌ره‌کان خه‌بات بکات و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی بۆی بگه‌ڕێته‌وه .
ئه‌م راستیه نابێت لای هیچ که‌س و لایه‌نێک ون بێت که ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه به ته‌نیا قۆڵمان له کار کردن بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵکرد و به پێی هه‌لومه‌رج کارمان نه‌کرد و به پێچه‌وانه‌ی ره‌وته‌که هه‌نگاومان هه‌ڵهێناوه و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیمان وروژاند و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیمان دا.
به‌ڵام به خۆشیه‌وه رۆژ له دوای رۆژ رێباز و بناغه فکری و سیاسیه‌کانمان به هۆی ئه‌وه‌ی داوای ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌کی ره‌سه‌ن بوو، به‌ره‌به‌ره به شێوازێک هاوشێوه‌مان زۆر بوون تا ئه‌و ئاسته‌ی که له‌و رێگا سه‌غڵه‌ته‌دا هه‌ست به ته‌نیایی نه‌که‌ین و ئه‌یتر پرسی وروژاندنی سه‌روه‌ری وبانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها له ئه‌ستۆیی ئێمه نه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی و کورد به ده‌وڵه‌ت بوون 21ساڵ له پاش دامه‌زراندنی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئیتر سنوره‌کانی کوردستانی بڕی و بوه‌ته به‌شێک له هاوکێشه سیاسیه‌کانی زلهێزه‌کانی جیهان و ئه‌مه‌ش کارتێکه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌رسه‌رجه‌م حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان دا داناوه.
که‌وابوو به شانازییه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی که ئێمه 21 ساڵ له‌مه‌و پێش به ته‌نیایی بانگه‌وازمان بۆ ده‌کرد ئه‌وڕۆکه له نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان دا جێگای خۆی کردۆته‌وه.