رەزا شوان / نەرویج
لە مانگی رابردوودا ، سێ و چوار جار لە نووسینگەی جوانووسی ( جەباری ) دا ، کە دەکەوێتە سەر رێی ( کەرکوک ـ هەولێر ) لە گەڕەکی رەحیماوا لە شاری کەرکوک .. لەگەڵ برایانی جوانووس و نووسەرم ، کاک عەبدولستار جەباری و مامۆستا ئەسعد دا دانیشتبووم .. دوو جار بەڕێکەوت کۆمەڵێک منداڵی کچ و کوڕی چاوگەشم بینی ، کە هەردوو جارەکە هەر کۆمەڵە و فایلێکی گەورەی سپییان پێ بوو .. بە پاڕانەوەوە داوایان لە هاوشەریکی نووسینگەی ناوبراو مامۆستا ئەسعەد کرد .. کە یارمەتیان بدەن ( بڵاوکراوەیەکی قوتابخانەی سەردیوار) یان بە نووسینێکی جوان لە سەر فایلەکانیاندا بۆ بڕازێنێتەوە .. بەڵام هەردوو جارەکە وەڵامی مامۆستا ئەسعەد بۆ منداڵانی هەردوو کۆمەڵەکە : " ئێمە بڵاوکراوە ناکەین ، چونکە کاری ترمان هەیە و پێمان ناکرێ .. " منداڵەکان زۆر پاڕانەوە و وتیان : " ئەی بچین بۆ لای کێ ؟ "
جەنگیز چاندار- رادیکاڵ
دوێنێ ئێوارێ[یەکشەممە ٧ی ئا‌پریل]، لەگەڵ چەند دۆستی بیانی قسەم دەکرد، یەکیان پرسیاری لێکردم کە "جان کێڕی بۆ دێتە تورکیا؟" هێندە لەمێژە سەرقاڵی کێشە و مەسەلە ناوخۆییەکانین، هەر تەواو لە سیاسەتی دەرەکی خافڵ مابووم. بۆیە چاوەڕوانی ئەو پرسیارەم هەر نەدەکرد. کەچی سەردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا، گرینگی تایبەتی بۆ مێدیاکانی تورکیا هەبووە و بەر لە هاتن و دوای گەڕانەوەیان، بەردەوام مناقشەی لەسەر کراوە. بەرزبوونەوەی پرۆفایلی تورکیا و بوونی بە ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی، مانەوەی ئەمریکا وەک تاکە زلهێز و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوین کە هاوکات لەگەڵ دەسەڵاتداری ئۆبامایە، گرینگی سەردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیای زیاد و زیاتر کردووە. دیارە سەردانی جان کێڕی بۆ تورکیا گرینگییەکی تریشی هەیە. ناوبراو نەک بڵەی هەر بەو
وه‌هاب یوسفی
شه‌ڕ، ماڵ وێرانکه‌ره و گیانی مرۆڤه‌کان ده‌ستێنێ. زۆر به داخه‌وه له نێو نیشتمانی ئێمه‌ی کوردان‌دا، شه‌ڕ مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و زیانی ماڵی و گیانی زۆری پێگهیاندووینه. مێژووی دوور و درێژی شه‌ڕ له کوردستانی ئێمه‌دا بۆته هۆکاری ئه‌وه که شه‌ڕ نه ته‌نیا وه‌ک شێوه خه‌باتی سه‌ره‌کی له به‌ر چاو ده‌گیرێت، به‌ڵکو تێکه‌ڵی داب و نه‌ریتمان بووه و به سوننه‌تێکی پیرۆزی خه‌بات کردن داده‌نرێت. بێگومان لادان له داب و نه‌ریت و سوننه‌ته‌کان به عه‌یب ده‌ژمێردرێت و له لایه‌ن گشت ئه‌وانه‌ش که نان له مێژوو ده‌خۆن، دوگم به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌کرێت. دیاره نابێ لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان وه‌ک یه‌کتری سه‌یر بکرێن و ده‌بێ له به‌ره‌ی جیاواز دابنرێن. له‌و نێوه‌شدا ئه‌وه ڕاستییه‌که و حاشای لێناکرێت که به‌ره‌ی شه‌ڕ فرۆشه ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێ و لایه‌نی به‌رامبه‌ری ناچار ده‌کات تا بۆ به‌رگری له خۆی وڵامی
67 ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌مه‌یدانی چوارچرای شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لهدادگایكردنێكی سه‌رپێیدا سزای له‌سێداردان به‌سه‌ر پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆماری كوردستان و هاوڕێكانیدا سه‌پێنرا، ئه‌و كۆماره‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 11 مانگی خایاند. كۆماری مهاباد كه به‌ره‌سمی به‌كۆماری كوردستان ناسراوه‌و له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات دامه‌زرێنرا، ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه‌مته‌مه‌ن بوو كه له سه‌ده‌ی بیستدا‌و له دوای كۆماری ئارارات-له توركیا، دامه‌زرا، پایته‌خته‌كه‌ی شاری مهاباد بووه كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرائاوای ئێران، دامه‌زراندن و له‌ناوچوونی كۆماره‌كه به‌شێك بوو له قه‌یرانی ئێران، ئه‌و ململانێیه‌ی له‌وكاته‌دا له‌نێوان ئهمریكاو سۆڤێتدا هه‌بوو كه جه‌نگی ساردی لێكهوتهوه.
بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌ممه‌د
ئه‌و به‌شه كورده‌ی كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵێك هۆز و بنه‌ماڵه‌ی تیادادهركهوتووه هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ
هاۆ نیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی مافخوازی کوردستان
بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان
ئەمرۆ ١٠ی خاکەلێوە، ٦٦مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەۆرەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی، و ئەبولقاسم سەدری قازییە. درووست ٦٦ سال لەمەۆ پێش بوو، کە له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی ههتاۆیی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای ناعادلانهو فه‌رمایشی سەردەمی ستەمشایی دا،
تاریق یوسفی
ئەگەرچاوبخشێنین بەمێژووی دوور و نزیک دا، دەبینین کە زۆر هەبوون لە ئەو زیهنیێت و نەریتەپاشوەڕۆیانە کە مرۆڤی خوارەوەی خۆیان وەک موڵک و کۆیلەی خۆیان سەیرکردووە و هیچ بەهایەکیان بۆ دانەناون بێجگە لە بەکارهێنانیان، هەر لە خواوەندەبێدەمامکەکانەوە بگرە تا خواوەندەدەمامکدارەکان و ئەوانەی خۆیان وەک سێبەری خوا و پاشا، ئاغا، شێخ، دەوڵەت، و دواهەمینیشیان حیزب بەزیهنیێتێکی دەستەڵاتداری و خۆبەخاوەن زەوی و خۆبەخاوەن مرۆڤ دەبینن. خواوەندەبێدەمامکەکان؛ ئەوانەی بەئاشکرا هاواریان دەکرد و خۆیان بە مەزنی مرۆڤەکان دەبینی و سەرەوەی خۆیان هیچکەسیان نەدەدیت و دانیانپێدا نەدەنان لە چەشنی فەرعەون و فەرعەونەکان کە مرۆڤکوشتن و مەڕکوشتن بێ جیاوازی بوو لەلایان و مرۆڤەکانیش خۆیان باوەڕیانهێنابوو کە ئەوانە خوان و ئەمانیش قوربانیی ئەوانەن،
جه‌نگیز چاندار
ئه‌وه‌ی دوێنێ خوێندرایه‌وه بریتی بوو له دێکلهراسیۆنی ئاشتی و یه‌کیه‌تی نێوان "میزۆپۆتامیا-کوردستان- ئاناتۆلی". له ڕێگای په‌خشی ڕاسته‌وخۆی و له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی ئێن تیڤی یه‌وه گوێم بۆ په‌یامی "مێژوویی" "عه‌بدوڵا ئۆجالان" ڕاگرت که له نه‌ورۆزی مێژوویی‌دا پێشکه‌ش کرا. ئه‌وه له کاتێکدا بوو که بۆ باس و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر په‌یامه‌که میوانی ستۆدیۆ بووم. هه‌موو شته‌کان هه‌ر "مێژوویی" بوون، زیاتر له ملیۆنێک که‌س به ئاڵای پ.ک.ک و پۆسته‌ری ئۆجالانه‌وه له ناو ده‌ستیاندا له ئاهه‌نگی نهورۆزدابوون. سه‌رجه‌م که‌ناڵه ناسراوه‌کانی ناوخۆ له چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێشه‌وه به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئاهه‌نگه‌که‌یان ده‌گواسته‌وه. لێدوانه‌که‌ی به‌ندکراوی مه‌حکوم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی له ئیمرالی له لایه‌ن دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه سه‌ره‌تا به کوردی و دواتریش به
ئاریتما موحەممەدی
ئەم بابەتە شرۆڤە کردنی ڕوداوەکانی دوێنەی باکوری کوردستان و پەیامەکەی ڕێزدار ئۆجەڵانە! جێژنی نەورۆزی کوردان لە باکوری کوردستان بە بەشداری پتر لە دوو ملیۆن و سێسەد هەزار کەس پیرۆز کرا! دوێنێ ١ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی جێژنی نەورۆز لە باکوری کوردستان بە بەشداری نوێنەر و پارت و ڕێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چو. لەو ڕێوڕەسمەدا نوێنەرانی پارتی "بەدەپە" بۆ خەڵک و بەشداربوانی کۆبونەوە جەماوەرییەکە قسەیان کرد. هاوکات پەیامی بەڕێز عەبدووڵا ئۆجەلان لە ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن یەکێ لە ئەندامانی بەدەپە خوێنرایەوە. لە پەیامەکەدا هاتبو کە ئیتر بەسە با چەکەکان بێدەنگ بکرێن و بە شێوەی دیموکراسی پرسی کورد لە باکوری کوردستان چارەسەر بکرێت، هەروەها سپاسی ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە
ئاریتما موحەممەدی
کە نەورۆز و بەهار هات من و بولبول سەر لە کوێستان دەنێین، لە پێدەشتی هەر شاخێک ماڵێک لە گوڵ ساز دەکەین.
نەورۆز وەک جێژنێکی نەتەوەیی و کوردی دەمێکە بووەتە ڕەمزی خەباتی نوێ لە جوانترین و ڕازاوەترین وەرزی ساڵ، لە دەسپێکی ئەم وەرزە نوێیەدا هەم ساڵ نوێ دەبێتەوە هەم شاخوداخەکانی کوردستان سروشت و سیمایەکی جوان بە خۆیان دەبەخشن، دارستانەکانی کوردستان جوانترین بەرگی نوێی ساڵ و سروشت لە بەر دەکەن و گەش بونەوەی چیاکانیش کۆتایی ئەم دەسپێکە جوانەی وەرز نییە، ئەو وریا بونەوەی سروشت، پەل ڕادەکێشێت بۆ ناو پاڵندەو پەلەورەکانیش و وەخۆ دەکەون بۆ ئەوە کە لە دەسپێکی ئەم وەرزەدا ماڵ و هێلانەیەکی نوێ لە گژ و گیان بۆ خۆیان ساز بکەن. نەورۆز و بەهار و وەرزی نوێ، تەنیا بەواتای جوانی و ڕازاوەی سروشت و لە بەر کردنی بەرگی
وه‌هاب یوسفی
نه‌ورۆز جێژنی نه‌ته‌وه‌ییمان
گه‌ردوون به بێ کاریگه‌ری مرۆڤ ئالوگۆڕ له سروشتدا پێک ده‌هێنێت و هه‌لومه‌رجی ژیان ده‌گۆڕێت. بێگومان ئالوگۆڕه‌کانی سروشت کاریگه‌ریان له سه‌ر ژیانی مرۆڤ و گشت گیانله‌به‌راندا هه‌یه و به‌رچاوترین و پڕ بایه‌خترینی ئه‌و ئالوگۆڕانهش له وه‌رزی بـه‌هار دایه.
بـه‌هار وه‌رزی نوێ بوونه‌وه‌یه. ژیان که به هۆی سه‌رمای زستانه‌وه سست ده‌بێ، له گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی خۆری به‌هاری چالاک ده‌بێته‌وه. جوان و ڕازاوه‌یی سروشتی بـه‌هار هه‌ر له کۆنه‌وه تا سه‌رده‌می نوێمان به ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ره که گشت هه‌ستێکی مرۆڤ ده‌بزوێنێ و...، نووسه‌ران به نووسین و شاعیران به شێعره جوان و پڕ له هه‌ست و سۆزه‌که‌یان و گشت هونه‌رمه‌ندان له ڕێگای هونه‌ره‌کانیانه‌وه، هاتنی به‌هار پڕ بایه‌خ و ڕازاوه‌تر ده‌که‌ن.
هاۆولاتیانی خۆشەویست
خەلکی به شەرەفی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و هاتنی سالی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەۆرۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەلکی کوردستان دەکات و هێوادارە کە سالی تازە سالێکی پر لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەۆتنی تەواۆ خوازراۆ بێت بۆ گشت لایەک.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هێواخوازە کە گشت لایەنەکانی چالاک لە ناۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتدا، جێژنی نەۆرۆز و سالی تازه بکەنە هەوینی ئاشتی و یەکریزی گەلی کوردستان و لە راستای گەیشتن به ئامانجه نەتەوەییەکاندا، هەۆل بدەن بەدووری و دوورەپەرێزی لە " ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی " کە شەر و گرژی وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان تەوسییە دەکات، بەسوودوەرگرتن لە " ئەندیشەی ئیستراتیژی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و
رێبوار مه‌عرووف زاده
له کاتژمێر ۱۱ به‌یانی ۱۶ مارسی ساڵی ۱۹۸۸، ۵۰ فرۆکه‌ی حیزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی (۵۰۰ کیڵۆیی) پێ‌بوو په‌ڵاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. دووکه‌ڵێکی سپی بڵاو بووه و دوانیوه‌رۆی ئه‌و رۆژه خه‌ڵک هه‌ستیان به بۆنی سێ‌و کرد و له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاگادار بوون. له‌و پهڵامارهدا زیاتر له ۵۰۰۰ که‌س له خه‌ڵکی سڤیڵی ئه‌و شاره شه‌هید و زیاتر له ۱۰۰۰۰ که‌س بریندار بوون. دیاره سه‌ره‌ڕای تیپه‌رینی ۲۴ ساڵ به سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌تاکوو ئێستاکه‌ش خه‌ڵک و خاکی ئه‌و شاره به ده‌ست ئاسه‌واره‌کانی چه‌کی کیمیایی ده‌ناڵێنن. بێ گۆمان پێویسته له به‌ستێنه مێژوویی و سیاسی یه‌کانی ئه‌و کاتی جیهان، که ئه‌و تاوانه‌ی تێدا ئه‌نجام درا، تێبگه‌ین به‌ڵام نه‌ک بۆ ئاسایی نیشاندان و پاساوهێنانه‌وه بۆ تاوانه‌که، به‌لکوو له پێناو
نووسه‌ر: به‌هرام ئه‌میرئه‌حمه‌دیان
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
له به‌ینی ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ت و نه‌یارانیاندا ڕه‌وت و سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کرێ که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ لادان و له‌ناوبردنی نه‌یارانی خۆ ،ناودێریان بکه‌ن به "تیرۆریست "و ڕه‌شه‌کوژ و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌کار بێنن تا به‌و چه‌که نه‌یارانی خۆ له مه‌یدان به‌ده‌ر بکه‌ن. ئه‌رچی ئه‌م تاکتیک و شێوازه تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌ندێ پێویستیی کاتیی و زووتێپه‌ڕی ده‌وڵه‌تان کاریگه‌ر بووه به‌ڵام له ئاکامدا ئه‌وانه‌ی پێیان به‌و گۆڕه‌پان و مه‌یدانه کراوه‌ته‌وه ،به‌درێژایی زه‌مه‌ن چه‌شنه شه‌رعییه‌ت و ڕهوابوونێکیان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌ست خستووه. ته‌نانه‌ت له ئه‌فغانستاندا ئه‌رچی هه‌مووان تالیبان به تێرۆریست داده‌نێن ،که‌چی به‌ناچاریی پێیان به ڕه‌وتی وتووێژ و ئاشتی کراوه‌ته‌وه یان به‌واتایه‌کی ڕاست تر له‌به‌ر چاری ناچار بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی بانگێشت کراون.
تاریق یووسفی
من لە ئەوبڕوایە دا نییم کە ژن و پیاو یەکسان بن و مافەکانیان وەکیەک بپارێزرێن، بەڵکو لە ئەو باوەڕە دام کە ژن وەک سروشتی خۆی خاوەن ڕێز و خاون مەزنیی خۆیەتی، ئەگەر ڕێسای ژیان بپارێزرێت؛ ئەوا دەبێت ژن وەک ئافرێنەری ژیان لێی بنواڕرێت، بەپلەی ئەوەی کە ڕاگری ژیانە و داهێنەری ژیانە. کاتێک باسی "مافی ژن و یەکسانی و نیوەی کۆمەڵ" دەکرێت؛ ئیدی وادەبینم کە خۆمان لە ڕاستییە جەوهەرییەکان دووردەخەینەوە، و پاڵدەدەین بە یاسادەستزاکانی سیستمی دەوڵەتی و لە ڕاستی و بوونی هێزی خۆزای ژنان خۆ دەرباز دەکەین. ژن وەک یاسای سرووشتی خۆی و ژیانی مرۆڤایێتی؛ ڕێزدارە و فەرماندەری ژیانە، چون ژن؛ ژیان لە منداڵدانی خۆیەوە بەرهەم دەهێنێت و پێشکەشی ژیانی مرۆڤایێتی دەکات، ئەگەر ژن نەبێت؛ نەژیان درێژەی هەیە و نە واتای ژیانیش دەبینرێت.
وه‌هاب یوسفی
پێشکه‌وتن ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه بۆ گۆڕانکاری له نێو کۆمه‌ڵگادا که ژیانی مرۆڤایه‌تی پێش ده‌خات. مرۆڤ به‌رده‌وام خواستی گۆڕانکاری له ژیانیدا هه‌بووه و ژیانی نوێ ئاوات و ئامانجی بووه. ئه‌گه‌ر چی مرۆڤایه‌تی له پێناوی ژیانی نوێ‌دا هه‌وڵی داوه به‌ڵام به هۆی خواستی زۆرتر و زۆرتر، هه‌ر وه‌ها به هۆی که‌م و کۆڕی و نادروستی له هۆکاری پێشکه‌وتندا، سه‌رجه‌م ئاوات و ئامانجه‌کان نه‌هاتوونه‌ته دی و هیوای پێشکه‌وتن به‌رده‌وامه. خه‌بات و تێکۆشان و ته‌نانه‌ت قوربانیدانیش نه‌یان توانیوه کۆتایی خواستی گۆڕانکاری مرۆڤایه‌تی بن، هه‌ر بۆیه به درێژایی مێژوو هه‌ستانه‌وه له دژی شۆرشه‌کانی پێشوو ڕوویانداوهتهوه. مرۆڤ چۆن پێشکه‌وتن له ژیانیدا پێک ده‌هێنێت و حه‌ز و ئاواته‌کانی مرۆڤ چۆن داده‌مرکێت؟ شۆرشه‌کانی یه‌ک به‌دوای یه‌کی مرۆڤایه‌تی کۆتایی ڕاستییه‌کانی کاروانی گؤڕانکاری پێشکه‌وتووانه له ژیاندا نه‌بوونه. ڕاستی گۆڕانکاری