وه‌هاب یوسفی
شه‌ڕ، ماڵ وێرانکه‌ره و گیانی مرۆڤه‌کان ده‌ستێنێ. زۆر به داخه‌وه له نێو نیشتمانی ئێمه‌ی کوردان‌دا، شه‌ڕ مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و زیانی ماڵی و گیانی زۆری پێگهیاندووینه. مێژووی دوور و درێژی شه‌ڕ له کوردستانی ئێمه‌دا بۆته هۆکاری ئه‌وه که شه‌ڕ نه ته‌نیا وه‌ک شێوه خه‌باتی سه‌ره‌کی له به‌ر چاو ده‌گیرێت، به‌ڵکو تێکه‌ڵی داب و نه‌ریتمان بووه و به سوننه‌تێکی پیرۆزی خه‌بات کردن داده‌نرێت. بێگومان لادان له داب و نه‌ریت و سوننه‌ته‌کان به عه‌یب ده‌ژمێردرێت و له لایه‌ن گشت ئه‌وانه‌ش که نان له مێژوو ده‌خۆن، دوگم به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌کرێت. دیاره نابێ لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان وه‌ک یه‌کتری سه‌یر بکرێن و ده‌بێ له به‌ره‌ی جیاواز دابنرێن. له‌و نێوه‌شدا ئه‌وه ڕاستییه‌که و حاشای لێناکرێت که به‌ره‌ی شه‌ڕ فرۆشه ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێ و لایه‌نی به‌رامبه‌ری ناچار ده‌کات تا بۆ به‌رگری له خۆی وڵامی شه‌ڕ به شه‌ڕ بداته‌وه! کاتێک داگیرکاری و زوڵم و زۆری سه‌ر هه‌ڵده‌دات و به هێزی شه‌ڕ(هێزی چه‌ک) هاواری ناڕه‌زایه‌تی و ئازادیخوازانه سه‌رکوت ده‌کرێت و گشت مافه نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤێکان پێشێل ده‌کرێن، ئه‌و شه‌ڕه نامرۆڤانه‌یه و هیچ پیرۆزییهتێکی پێنابه‌خشرێت!
هه‌ر وه‌ها شه‌ڕێکیش که بۆ به‌رگری کردن و له پێناوی مافه زه‌وت کراوه‌کاندا بێت و یان بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه بێت، دیسانیش شه‌ڕ ڕێگا چاره‌یه‌کی ناچارییه و هیچ جێگای شانازی کردن نییه.
ئه‌گه‌ر داگیرکاری و زوڵم و زۆری له ئارادا نه‌بێ، هیچ شه‌ڕ و بهربهرهکانییهک ڕووی نادات و مرۆڤایه‌تی دوژمنکارانه دژایه‌تی یه‌کتری ناکه‌ن و له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاشتی خوازانهشدا به دیالۆک چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان ده‌که‌ن.
ئاکامی زمانی شه‌ڕ یانی کرداری توند و تێژی و گرتن و کوشتن، که ڕوخساری مرۆڤایه‌تی ناشیرین ده‌کات و هۆڤانه به‌گژ یه‌کتریاندا ده‌کات. شه‌ڕ دیارده‌یه‌کی سه‌رده‌می به‌ربه‌رییه‌ته و به‌رده‌وام بوونی له سه‌رده‌می پێشکه‌وتووی نوێ‌دا ته‌نیا له خزمه‌تی بازرگانانی شه‌ڕ دایه و له دژی هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه‌یه. شه‌ڕ نه ته‌نیا کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له سه‌ر داب و نه‌ریته‌کاندا هه‌یه، به‌ڵکو له کێشه سیاسییه‌کانیشدا به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی، تای ته‌رازو به قازانجی غولهکانی شه‌ڕ ده‌گۆڕێت. شه‌ڕ که‌لتوری توند و تیژی به‌رهه‌م ده‌هێنێ و به جێگای ئاوه‌دانکردنه‌وه و به شارستانییه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا، وێرانی و دوکهوتوویی پێک ده‌هێنێت.
ئێمه‌ی کورد شه‌ڕمان به سه‌ردا سه‌پێندراوه و به هێزی چه‌ک خاکمان داگیر کراوه، بۆیه شه‌ڕ نه ته‌نیا لامان پێرۆز نییه، به‌ڵکو نه‌فره‌تی لێده‌که‌ین.
ئه‌گه‌رچی په‌لاماری هۆڤانه‌ی دوژمنانمان ئێمه‌ی کوردیان ناچار کرووه تا بۆ به‌رگری له خۆمان شه‌ڕ بکه‌ین، به‌ڵام شه‌ڕ کردن بۆته عاده‌تمان و له خه‌باتماندا وه‌ک سوننه‌تی لێهاتووه. سوننه‌تی شه‌ڕ کردن بۆته هۆکاری ئه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لووله‌ی تفه‌نگدا بێت و هه‌ر لایه‌نێکیش شه‌ڕ نه‌کات، له نێو کۆمه‌ڵگادا جێ نه‌گرێت. هه‌ر وه‌ها سوننه‌تی بوونی خه‌باتی چه‌کداری(شه‌ڕ کردن) کاریگه‌ر بووه له سه‌ر عه‌قڵییه‌تمان و له پڕاکتیکمان و هه‌ڵوێسته سیاسی و کۆمهڵایهتییهکانیشماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه. شه‌ڕه نێو خۆییه‌کان و توند و تیژی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا بوونه که ویستوومانه کێشه نێو خۆیی و تایبه‌تییه‌کانیشمان به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بکه‌ین. شه‌ڕکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر هۆکاری شه‌ڕانی بوونه و بێگومان کاریگه‌ریش بووه له سه‌ر لاواز بوونی شێوه خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیپلوماسیانه. دیاره ئه‌و لایه‌نانه‌ی که مێژوویه‌کی چه‌کداریان هه‌یه، کاتێک به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن، هیچ سه‌یر نییه که سیسته‌مێکی عه‌سکه‌ری دابمه‌زرێنن و به عه‌قڵییه‌تی نیزامیگهرییهوه حوکم بکه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ده‌سه‌ڵاتیش پاوانی خۆیان بکه‌ن!
دیاره ناتوانین ئه‌و ڕاستییه‌ش له به‌رچاو نه‌گرین که شه‌ڕی به‌رگری گه‌وره‌ترین قازانجی بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه بووه که پێناسه‌ی نه‌ته‌وه بوونمانی پاراستووه% هه‌روه‌ها دوژمنمانی ناچار کردووه تا پاشه‌کشه له زۆر پیلانی داڕێژراویدا بکات.
سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و هه‌واڵه‌کان به سانایی ده‌گوازرێنه‌وه و مرۆڤایه‌تی له یه‌کتری تێدهگهیهندرێن، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی کورد زیاتر بایه‌خ به شێوه‌ی خه‌باتمان بده‌ین و مرۆڤ دۆستانه‌تر له دوژمنانمان خۆ نیشان بده‌ین.
له ئاکامی پیلانی دوژمنانماندا سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان گیرا و له پارته‌که‌ی دوور خرایه‌وه. دوور خستنه‌وه‌ی به‌ڕێز ئاپۆ له پارته‌که‌ی موعجهزهیهکی هێنایه گۆڕێ و شێوه خه‌باتی مه‌ده‌نیانه گرینگی په‌یدا کرد و ئاکامیش به‌ر چاومانه...
په‌یامی ئاشتی ئه‌م ساڵی 2713ی کوردی له لایه‌ن به‌ڕێز ئاپۆ ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌یه‌نێت که کورد ئاشتی خوازه و ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌که‌ن په‌ناه بۆ شه‌ڕ نابات. دیاره په‌یامه ئاشتی خوازانه‌که‌ی به‌ڕێز ئاپۆ زۆر ڕوون و ئاشکرا بیر و ڕای گشتی تێده‌گه‌یه‌نێت که کورد ڕێگا چاره‌ی ئاشتییانه‌ی دوور له شه‌ڕ هه‌ڵبژاردووه و هه‌ڵوێستی نه‌یاران چ ده‌بێت و بیروڕای جێهانی چ ده‌ڵێن؟...
وه‌هاب یوسفی
31/03/2013