فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz logo 1

هاۆولاتیانی خۆشەویست 

خەلکی به شەرەفی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و هاتنی سالی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەۆرۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەلکی کوردستان دەکات و هێوادارە کە سالی تازە سالێکی پر لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەۆتنی تەواۆ خوازراۆ بێت بۆ گشت لایەک.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی‌ کوردستان، هێواخوازە کە گشت لایەنەکانی چالاک لە ناۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتدا، جێژنی نەۆرۆز و سالی تازه بکەنە هەوینی ئاشتی و یەکریزی گەلی کوردستان و لە راستای گەیشتن به ئامانجه نەتەوەییەکاندا، هەۆل بدەن بەدووری و دوورەپەرێزی لە " ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی " کە شەر و گرژی وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان تەوسییە دەکات، بەسوودوەرگرتن لە " ئەندیشەی ئیستراتیژی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندن دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمەکانی کارا و گوونجاۆ لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەست نیشان دەکات، ئاجێندە و بەرنامەی کاری سالی نوێیان گەلالە بکەن، تابەلکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و رێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پراگماتیستانەی گشت کێشە و گرفتەکان، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەم‌چەشنە ئازموونەکانی باکووری کوردستان لە پێناۆ دەستەبەرکردنی دیالۆگ و ئاشتی و ئازادی دا، بە رۆژهەلاتی بکەرێت.

بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سالی نوێ هەروەکی سالی رابردوو وەک "سالی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناۆ ئاشتی‌دا" ناۆدێر دەکات و چاوەروانی لە گشت ئەکتەرگەلی ناۆ گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان هەیە، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەئاشتیکردنی کەێسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کە بزووتنەوەمان پێ‌هەستاوە، چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هاۆکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەلکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پر لە دیالۆگی گشتگیرانە، سالی نوێ بە سالی دیالۆگ و دانوستاندن و لەئەنجامدا بە جێژنی سەرکەۆتن و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت.

نەۆرۆزتان پیرۆز و هەموو رۆژتان نەۆرۆز

شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٠/٠٣/٢٠١٤

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان