فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 تاریق یوسفیtariq yusefiii 

ئەگەرچاوبخشێنین بەمێژووی دوور و نزیک دا، دەبینین کە زۆر هەبوون لە ئەو زیهنیێت و نەریتەپاشوەڕۆیانە کە مرۆڤی خوارەوەی خۆیان وەک موڵک و کۆیلەی خۆیان سەیرکردووە و هیچ بەهایەکیان بۆ دانەناون بێجگە لە بەکارهێنانیان، هەر لە خواوەندەبێدەمامکەکانەوە بگرە تا خواوەندەدەمامکدارەکان و ئەوانەی خۆیان وەک سێبەری خوا و پاشا، ئاغا، شێخ، دەوڵەت، و دواهەمینیشیان حیزب بەزیهنیێتێکی دەستەڵاتداری و خۆبەخاوەن زەوی و خۆبەخاوەن مرۆڤ دەبینن.  خواوەندەبێدەمامکەکان؛ ئەوانەی بەئاشکرا هاواریان دەکرد و خۆیان بە مەزنی مرۆڤەکان دەبینی و سەرەوەی خۆیان هیچکەسیان نەدەدیت و دانیانپێدا نەدەنان لە چەشنی فەرعەون و فەرعەونەکان کە مرۆڤکوشتن و مەڕکوشتن بێ جیاوازی بوو لەلایان و مرۆڤەکانیش خۆیان باوەڕیانهێنابوو  کە ئەوانە خوان و ئەمانیش قوربانیی ئەوانەن، هەر بۆیە کۆمەڵگە وەک مێگەل هەڵسوکەوتیان دەکرد و ئەوانیشیان وەک خاوەنی کۆمەڵگەکەیان دەبینی.

پاشا، شێخ و دەرەبەگەکانیش یەک‌لەدوای‌یەک میراتگری هەمان زیهنیێتی پاشوەڕۆ و خوێنمژی مرۆڤەبەخواوەندبوەکان بوون، پاشا هێزی هەموو وڵات لەدەستیدا بوو، ئیرادەی دانیشتوانی وڵاتیش هەمووتەسلیمی پاشایە، واتە؛ پاشا بڕیاردەر و خاوەنوڵاتە و دانیشتوانی وڵاتیش هەموو سەربازی ئەون و بڕیاری پاشا وەک بریاری خوا سەیری دەکرێت وگوتنەکانیشی بێ بیرکردنەوە پەسەند دەکرێت. دەرەبەگەکان؛ واتە نوێنەری پاشا یان پاشائاسا لە هەرکوێیەک بووبن، لە شار یان لە گوند ئەوا هەرخۆیان بڕیاردەر بوون و هەموو دانیشتوانیش تەنیا جێبەجێکەر بوون و دەرەوەی ئەوە مافێکی دیکەیان نەبووە، کامە زەوی و ڕەزوباخی پڕپیت  بوایە ئەوان خۆیاندەکرد بە خاوەنی و داگیریان دەکرد، کامە کچی جوانی خێڵ یان شار و گوندی ژێردەستەڵاتیان بوایە بێ یەکودوکردن دەیانخواست، ئیدی کچ منداڵە و ئاغا پیرەپیاو هیچ گوێی پێ نەدەدرا، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکردایە هەر لە سەرتاشینیەوە بگرە تا دارکاریکردن و کوشتنیشی؛ مافیان بە خۆیان دەدا و سەرەوەی خۆشیان یاسایەک نەبوو.

شێخەکانیش لەڕێگای دینەوە و (خۆنزیکبوون و یەکپشتبوون لەگەڵ پێغەمەرەکان) خۆیان پێناسە دەکرد و خەڵکیش وەک خوا دەیانپەرەستن. خەڵک سوێندی گەورەیان سەری شێخ و گۆڕی شێخ و ماڵی شێخ بوو، کامە مەڕی چاخ ومریشکی گۆشتن بوو دەبوایە هەر شێخ بیخواردایە، زۆربەی مرۆڤەکانیش بەشانازیەوە خۆیان بە دەروێشیان دەزانین و زۆریشیان خۆیان بە سەگی شێخ وپاسەوانی بەردەرگای شێخ دەزانی و هاواریان دەکرد "سەگی بەردەرگاتین یا شێخ!" و شێخیش دەستێکی بە سەری هەرکەسیان دا بهانیایە؛ ئەوا لەبەرامبەردا شێخ پارچەیەک زەوی وەردەگرت و کامە مانگاش پڕشیر بوایە هەر پێشکەش وشایانی شێخ بوو.

سیستمی دەوڵەتی و دەوڵەت بەنێوی پارێزگاریکردن لە مرۆڤەکان هەموو مرۆڤایەتیان تەفروتونا کرد و نەک هەر مرۆڤیان نەپاراست؛ تەنانەت مرۆڤیان لەناوبرد و هەموو مرۆڤایەتیان کردووە بە دژی یەکتر و ژیانی مرۆڤەکانیان وێرانکردووە، هەزاران ساڵە سیستمی دەوڵەت دروست بووە و دەوڵەت هەیە کەچی مرۆڤەکان هەر لە نەهامەتی وچارەڕەشیدا دەژێن، مرۆڤ تا ئێستاش خێروخۆشی لە سیستمی دەستسازیی مرۆڤ نەدیوە و تا دەشڕوات ژیانی تاکی کۆماڵگەی مرۆیی بەرەو تەنگبوون ونائارامی دەڕوات.

گەلی کورد بە درێژایی مێژوو خوێنی بە دەستی یەک بە یەکی ئەم سیستمانە ڕژاوە و نهاکەش بەردەوامە، درێژەی هەمووئەمانەش ئێستا حیزبایەتیە، بەڵام بەنێوی کوردایـێتی و نەتەوایێتی ونیشتمانپەروەرێتی، بەداخەوە! حیزبایەتی ئەمرۆ سەرەوەی هەموو بەهائەخلاقیەکانە و سەرەوەی هەمووپیرۆزیەکانیشە، بەئاشکرا دەبینین بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد دەکرێتە قوربانیی حیزبایێتی وپارتایێتی، قسەی حیزب سەرەوەی گەل و نەتەوەیە، لەبری ئەوەی حیزب ئیرادەی خۆی تێکەڵ بە ئیرادەی نەتەوەکەی بکات؛ کەچی ئیرادەی نەتەوەکەی تەسلیم بە خۆی دەکات و خۆشی تەسلیم بە وڵاتێکی دیکە یان هێزێکی دیکە دەکات، ئەمرۆ حیزبیش ئەندامانی خۆی وەک بەندەی خۆی چاولێدەکات و وەک کۆیلەیەک لەگەڵی دا هەڵسوکەوت دەکات.
حیزبەکان؛ ئەندامەکانی خۆیان وەک موڵکی خۆیان چاولێدەکەن نەک موڵکی گەلەکەیان، هەر بۆیەش دەتوانن سزایان بدەن، دەریان بکەن، بەشەڕیان بدەن، بیان کوژن و کەسیش نەتوانێت پرسیاربکات کە بۆچی و لەبەرچی وادەکەن.

زۆرجار باس لە پیاوسالاری دەکرێت و ڕخنەدەگیرێت کە پیاو؛ ژن بە موڵکی خۆی دەزانێت، هەر بۆیەشە هەڵسوکەوتی ناشایستی لەگەڵ دا دەکات و ماف بەخۆی دەدات، بەڵام حیزبەکان زۆر پتر لە پیاوسالاری حیزبسالاری دەکەن و هەڵسوکەوتیشیان لەگەڵ ئەندامانیان ناشایستە، ئەگەرپیاو تەنها لەگەڵ ژنێک خراپ بێت ئەوا حیزب لەگەڵ کۆمەڵێک خراپە، ئەگەر ژن بەتاک هەتکبکرێت و بێڕێزیی پێ بکرێت؛ ئەوا حیزب بەپۆل بێڕێزی دەکات وهەتکی حورمەتیان دەکات، ئەگەر پیاو تەنیا ژنێک وەدەربنێت؛ ئەوا حیزب بەگروپ و بەدەستە ئەندامانی خۆی وەدەرناوە و تۆمەتی جۆربەجۆریشی بۆ هەڵبەستوون. دیارە پیاویکی نەزان و نەفام وزۆردار ژن بەموڵکی خۆی دەزانێت و شوێنکەوتوی سیستمی دەرەبەگی وشێخگەرایە و ڕێگاش نادات هیچکەس ڕخنەی لێ بگرێت، و دەڵێت ژن ژنی خۆمە و هیچکەس بۆی نیە دەستبخاتە ژیانمەوە، بەڵام هەمان بیرکردنەوە وهەمان تێڕوانینیش لە حیزبەکان هەیە و خۆشیان ناودەنێن حیزبی مۆدێڕن و دیموکرات؛ کەچی ئەگەر ئەندامێکیان بکوژرێت، خۆیان بیکوژن یان خۆی بکوژێت ئەگەرپرسیاربکەی ئەرێ ئەم ئەندامەی ئێوە بۆچی کوژرا یەکسەر لەوەڵام دا دەڵێن بەتۆ چی! ئەندامی خۆمانە و هیچکەس بۆی نیە لێی بکۆڵێتەوە، هەر بۆیە بەڕاستی حیزبایەتی نزمتر یان قوڵترە لە پاشایێتی و شێخایێتی و پیاوسالاریش.

ئیتر؛ دەبێت گەلی کورد ئەندامانی حیزبەکان لە بەموڵککردنیان ڕزگاربکات و ڕێگاش نەدات حیزب ببێتە خاوەنی جەستە وهێز و ئیرادەی تاکی کورد، دەبێت گەل مافی خۆی هەبێت و خاوەن ئەو دەستەڵاتەش بێت کە ماف بخوازێت لە حیزبەکان و ڕێگەی حیزب نەدات ئەسپی خۆیان بە ئەوشێوەیەی دەیانەوێت تاوبدەن، با گەل! چەکوشەکەی ئیبراهیم هەڵبگرن و بتی حیزبسالاری بروخێنن و لە جێگای دا؛ سەروەری دابـنـێن.

تاریق یوسفی

28/03/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان