رێبوار مه‌عرووف زاده
له کاتژمێر ۱۱ به‌یانی ۱۶ مارسی ساڵی ۱۹۸۸، ۵۰ فرۆکه‌ی حیزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی (۵۰۰ کیڵۆیی) پێ‌بوو په‌ڵاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. دووکه‌ڵێکی سپی بڵاو بووه و دوانیوه‌رۆی ئه‌و رۆژه خه‌ڵک هه‌ستیان به بۆنی سێ‌و کرد و له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاگادار بوون. له‌و پهڵامارهدا زیاتر له ۵۰۰۰ که‌س له خه‌ڵکی سڤیڵی ئه‌و شاره شه‌هید و زیاتر له ۱۰۰۰۰ که‌س بریندار بوون. دیاره سه‌ره‌ڕای تیپه‌رینی ۲۴ ساڵ به سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌تاکوو ئێستاکه‌ش خه‌ڵک و خاکی ئه‌و شاره به ده‌ست ئاسه‌واره‌کانی چه‌کی کیمیایی ده‌ناڵێنن. بێ گۆمان پێویسته له به‌ستێنه مێژوویی و سیاسی یه‌کانی ئه‌و کاتی جیهان، که ئه‌و تاوانه‌ی تێدا ئه‌نجام درا، تێبگه‌ین به‌ڵام نه‌ک بۆ ئاسایی نیشاندان و پاساوهێنانه‌وه بۆ تاوانه‌که، به‌لکوو له پێناو خستنه ژێر پرسیاری سیاسه‌ت و ئه‌خڵاقی ئه‌و کات و ئێستای مرۆڤایه‌تی و جیهان. ئاخۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌یان ئه‌نجام دا چ که‌سانێک بوون؟ ئه‌و مرۆڤانه‌ی به چاوی خۆیان رهشهکۆژی خه‌ڵکیان ده‌دی چیان کرد؟ ئایا کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بۆته سه‌رمایه‌یه‌کی گشتی مرۆڤایه‌تی؟
۱- کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان: شه‌ڕی کۆماری ئیسڵامی و سه‌ددام له ۲۲ سپتامبه‌ری ۱۹۸۰ ده‌ستی پێ‌کرد و تا ۱۷ جووڵای ۱۹۸۸ درێژه‌ی کێشا، به‌و پێیه کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دۆخی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقدا روویدا. هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و پاسدارانی کۆماری ئیسڵامی به هاوکاری یه‌کتر له هه‌وڵی رزگارکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له چنگ هێزه‌کانی رژیمی به‌عسدا بوون. رۆژی ۱۵ مارس ۱۹۸۸ له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌ڵی کوردستانه‌وه هه‌واڵی ئازادکردنی هه‌ڵه‌بچه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خوێندرایه‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه که راگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به ناوی عه‌مه‌ڵیاتی وهڵفهجری ۱۰ ده‌خوێنده‌وه و هه‌را و هوریایه‌کی گه‌وره‌ی نایه‌وه که پاسداره‌کانی ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته لێواری سه‌دی ده‌ربه‌ندیخان و تا ۸۰۰ کیلومتر له نێو خاکی عێراقدا پێشره‌ویان کردووه. دیاره زاڵبوونی کۆماری ئیسڵامی به سه‌ر سه‌دی ده‌ربه‌ندیخان، که نزیکه‌ی چوار ملیارد میتری سێجا ئاوی تێدا بوو و ئه‌و ئاوه به‌شی نوقمکردنی پارێزگای دیاله و به‌غدا و پارێزگاکانی باشووریشی ده‌کرد، ترس و قینێکی گه‌وره‌ی له لای رژیمی به‌عس درووست کرد. له به‌یانی ۱۶ مارس هێزی ئاسمانی به‌عس به بومبارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیایی تراژێدییه‌کی مرۆڤیان خۆڵقاند. دیاره کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شێک بوو له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفاڵی رژیمی به‌عس له دژی کورد که له سه‌ره‌تای ۱۹۸۷ ده‌ستیپێکرد و تا سێپته‌مبه‌ری ۱۹۸۸ درێژه‌ی کێشا. له کاتی روودانی تراژێدییه‌که هێزه‌کانی کۆماری ئیسڵامی له نزیک رووداوه‌که بوون، هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆر له نه‌خوشه‌کان بو چاره‌سه‌ری به‌ره‌و تاران به‌ڕێ کران. هه‌روه‌ها ئه‌و کات وه‌ڤدی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له رێگه‌ی سنووره‌کانی ئێران سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد. دیاره هه‌ڵوێستی ئه‌و کاتی کۆماری ئیسڵامی هه‌ڵوێستێکی سیاسی و به دژایه‌تی له گه‌ڵ حیزبی به‌عس بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئێران(رۆژنامه‌نووسان، وێنه‌گران، تیمه‌کانی فریاکه‌وتن و دوکتۆره‌کان) هه‌تاهه‌تایه شایانی رێزگرتنه. لێره‌دا سه‌رنج بده‌نه وته‌کانی یه‌کێک له‌و دوکتۆره ئیرانییانه: "ئاغای کازمی ده‌ڵێ سه‌دان بریندارمان گواسته‌وه بۆ ناوه‌نده‌کانی چاره‌سه‌ری پزیشکی، له کاتی کاره‌کانمدا دیمه‌نێکی مه‌رگ هه‌ژێنم بینی. ژنێکی ته‌مه‌ن ۲۳ ساڵان که دووهه‌م ساڵی شووکردنی بوو، به دژواری بریندار کرابوو، ژنه‌که دوو گیان و له حاڵه‌تی مندالبووندا بوو. دوکتوره‌کان هه‌وڵیاندا منداڵه‌که له زگی ده‌ربهێنن، به‌ڵام ژنه‌که رێگه‌ی نه‌دا. ژنه‌که وتی :" من ده‌مرم بۆیه رێگه ناده‌م منداڵه‌که‌م بێبه‌ش بێ له سۆزی دایکایه‌تی" پاش که‌میک وتی " من ده‌مرم بۆیه نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ بکه‌ن ، به‌ڵکوو کوڕێکم ببێ ببێته پێشمه‌رگه بۆ گیانی جاشه‌کان" ، من ئه‌و کات نه‌مده‌زانی (جاش) چییه، منداڵه‌که‌یان له زگی ده‌رهێنا، منداڵه‌که‌ی کوڕێک بوو. هه‌ر له‌وێدا ناوی نا (تۆڵه)، ژنه‌که کاتێک منداڵه‌که‌ی بینی خه‌نده‌یه‌ک که‌وته سه‌ر لێوه‌کانی، دیار بوو ئه‌وه دوا بزه‌ی ژیانی ده‌بێ چۆنکه به دژواری پێکرابوو. ره‌نگه ئیزرائیڵ هه‌ر بۆ له دایکبوونی منداڵه‌که گیانی ژنه‌که‌ی نه‌گرتبێ، ئه‌گینا راده‌ی به‌رکه‌وتنی ژنه‌که یه‌کجار مه‌ترسیدار بوو. به‌داخه‌وه دوای خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌کانی بۆ هه‌تاهه‌تایه دڵی له ڵێدان که‌وت، ئێستا نازانم تۆڵه‌ی کوڕی له کوێیه، هه‌موو هیوام بینینی تۆڵه‌یه و هیوادارم هه‌ر له ژیاندا بێ."(هاوکار محه‌ممه‌د، شایه‌تحاڵانی ئێرانی چیرۆکی هه‌ڵه‌بچه ده‌گێرنه‌وه).
دیاره شوێنپهنچهی هه‌ڵه‌بجه له نێو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌یه‌ی هه‌فتای زایینی ده‌رده‌که‌وێ. خوێندکاره کورده‌کان بۆ ره‌خساندنی مه‌جاڵی چاڵاکی و به‌خشینی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی به بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که‌ڵک وه‌ربگرن. له راستیدا تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه توانی هاوبه‌شییه‌کی گه‌وره له نێو خوێندکارانی کورد له زانکۆکانی تاران، ته‌ورێز، هه‌مه‌دان، ورمێ، کرماشان و ...درووست بکا. هه‌ر بۆیه له ئێستادا نزیک به دوو مانگ پێش له ۱۶ مارس خوێندکاره کورده‌کان هه‌وڵی وه‌رگرتنی ئێزنی به‌رێوه‌چوونی ساڵیادی هه‌ڵه‌بچه ده‌ده‌ن. به‌و پێیه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و خوێندکارانه له هه‌مبه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌رفه‌تێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له نێو زانکۆکان و بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ره‌خساندوه. هه‌روه‌ها هاوبه‌شییه‌کی مرۆڤی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره له نێوان به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی شاڕی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بوونی هه‌یه، هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ئه‌و دوو شاره له رێوره‌سمه‌کانی یه‌کتردا به‌شدارده‌بن وهاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. دیاره هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی پێویستی به هه‌بوونی بۆنه، هێما و مه‌جاڵی هاوبه‌ش هه‌یه. بوونی ئه‌و بۆنه، هێما و مه‌جاڵه هاوبه‌شانه یارمه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن که گۆتاری نه‌ته‌وایه‌تی، سایکۆڵۆژی و ئێراده‌ی مرۆڤی کورد، به‌هێزتر و یه‌کگرتووتر بێ. هه‌روه‌ها جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی که گرینگی به پرسێک بده‌ی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پرسێک به پرسی خۆت بزانی. ئه‌وه‌ی ئه‌حزابی کوردی رۆژهه‌ڵات، باکوور و رۆژئاوای کوردستان( حیزبی دێموکرات،کومهله و پارتی کرێکارانی کوردستان و...) ده‌رهه‌ق به تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کردوویانه بریتیه له گریندان به‌و پرسه. ئه‌و حیزبانه له پێشڤه‌چوونی پرسی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ژینۆساید ناسینی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بچه، له ئاستی عێراق و جیهاندا پێشوازیان کردوه، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌یان به پرسی خۆیان نه‌زانیوه. بۆ نموونه حیزبی دێموکرات داوا ده‌کا که رۆژی ۱۰ خاکه‌ڵێوه وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان(له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان) ده‌ستنیشان بکرێ. دیاره ئه‌وه داوایه‌کی دروست و به‌سووده، چۆنکه له‌و رۆژه‌دا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌م سه‌رکۆماری کورد، که خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به هه‌موو کورد کردوه و بناخهیهگی گه‌وره‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد داناوه له سێداره ده‌درێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و حیزبه‌ش ئاستی گرینگی دان و فه‌رمییه‌تی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه( ژینۆسایدی کورد) بۆ ئاستی ساڵرۆژی شه‌هیدان به‌رز بکاته‌وه واته بیکاته به پرسی خۆی. دیاره بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان و بۆ باکووری کوردستانیش ۱۵ فه‌ورییه‌ی ساڵی ۱۹۹۹(ساڵرۆژی گیرانی به‌رێز ئۆجه‌ڵان) خاوه‌نی گرینگییه‌کی تایبه‌ته، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و پارته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده بکاته یاده‌وه‌رییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا ئاماده‌یه ئاستی ساڵرۆژی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه واته ۱۶ مارس و ۱۰ خاکه‌ڵێوه واته رۆژی شه‌هیدان، به‌رز بکاته‌وه و بیانکاته به پرس و بۆنه‌ی خۆی. ئه‌و کاره دیالۆگ، رێکه‌وتن و دهرفهتخۆڵقینییهکی گه‌وره‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، دروستکردنی هاوپێوهندییهکه له نێوان حیزبه‌کان و خه‌ڵک و هه‌روه‌ها له نێوان هه‌موو حیزبه‌کانی کوردی له گه‌ڵ یه‌کتر. پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌وه‌ی که کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کاره‌ساتێکی مرۆڤی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌شه. ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌مجۆره دهخۆلقێ که ئه‌حزابی کوردی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاستێکی سیاسی باڵا به‌رز بکه‌ن و بیکه‌نه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ قسه کردن له سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد و پره‌نسیپه مرۆڤایه‌تییه‌کان.
۲- کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و جیهان: دیاره شکستی حیزبی به‌عسی عێراق له ره‌وتی شه‌ڕدا، له به‌رامبه‌ر هێزه کوردییه‌کان و هێزه‌کانی کۆماری ئیسڵامی له شاڕی هه‌ڵه‌بجه، ترس و قینێکی گه‌وره‌ی دروستکرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و ترس و قینه به چه‌کی کیمیایی پشتئه‌ستوور کرابوو بابه‌ت و ده‌روازه‌یه‌که بۆ ئاگادار بوون له هه‌ڵوێستی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دواجار خستنه ژێر پرسیاری سیاسه‌ت و ئه‌خڵاقی ئه‌و کات و ئێستای جیهان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته وڵامی ئه‌و سێ پرسیاره بده‌ینه‌وه: ئه‌ڵف) ئایا مێژووی به کارهێنای چه‌کی شیمیایی بۆ په‌ڵاماری حیزبی به‌عس بۆ شاڕی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رێته‌وه؟ ب) ئایا تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ژینۆساید له جیهانی ئه‌مرۆدا هێزی نه‌ماوه؟ ج) چ بکه‌ین هه‌تاکوو تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ژینۆسایدی کورد، ببێته سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رمایه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی؟
ئه‌ڵف) چه‌کی شیمیایی بۆ یه‌که‌مجار له رۆژی ۲۲ ئاوریڵی ۱۹۱۵ له ره‌وتی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا به‌کار هات. له‌و رۆژه‌دا سه‌ربازه‌کانی ئاڵمانی له ناوچه‌یه‌ک هه‌ڵکه‌وتوو له سنووری به‌ڵژیک به که‌ڵک وه‌رگرتن له ۶ هه‌زار سیڵهندری هه‌ڵگری گازی کێلۆر، گازی ژه‌هراویان به دژی سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یمانان به کار هێنا. ئه‌و رووداوه بووه هۆی گیان له ده‌ست دانی زیاتر له ۵۰۰۰ هه‌زار و بریندار بوونی زیاتر له ۱۵۰۰۰ که‌س. ده ساڵ دواتر له ساڵی ۱۹۲۵ رێکه‌وتننامه‌ی ژێنۆیان، قه‌ده‌غه کردنی که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی شیمیایی و خێنکێنهر له شه‌ڕدا، واژۆ کرد. ئه‌و رێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه بووه به سه‌رمایه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی و به‌ربه‌ستێک بۆ پێش‌گرتن له که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی شیمیایی له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا. دیاره عێراق و ئێرانیش ئه‌و رێکهوتننامهیان واژۆ کردبوو، به‌ڵام عێراق له ره‌وتی شه‌ڕدا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی پێشڵ کرد. سۆپای عێراق بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ۱۹۸۲ چه‌کی کیمیایی له دژی هێزه‌کانی ئێران به کار هێنا. سۆپای عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌رۆی ۲۸ ژووئه‌نی ساڵی ۱۹۸۷ ، واته هه‌شت مانگ به‌ر له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌کی شیمیایی به دژی خه‌ڵکی شاڕی سه‌رده‌شت به کار هێنا. له‌و هێرشه‌دا ۱۱۰ که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت کوژران و نزیک ۸۰۰۰ که‌س بریندار و ژه‌هراوی بوون. دیاره له ره‌وتی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا هه‌ر چوار زڵهێزی جیهان واته ئه‌مریکا، بریتانیا، فه‌رانسه و یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت به دژی کۆماری ئیسڵامی و هاوپه‌یمانی سه‌ددام بوون، هه‌ر بۆیه پێشێل کردنی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی و به کارهێنانی چه‌کی شیمیایی له لایه‌ن سۆپای عێراق په‌رده پۆش ده‌کرا. ئه‌و بێ هه‌ڵوێستی و که‌مته‌رخه‌مییه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر کیمیابارانی سه‌رده‌شت به‌ستێنی دروستکرد تا تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵکۆژی کورد دیسان ئه‌نجام بدرێ. هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و بابه‌ته که دیکتاتۆری سه‌ددام به بێ یارمه‌تی تهکنۆڵۆژی رۆژئاوا نه‌یده‌توانی تاکه نارنجۆکێکی ژه‌هراویش دروست بکا، چ بگا به ئه‌وه‌ی بۆمبی شیمیایی به‌رهه‌م بێنێ. به‌و پێیه تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ژینۆسایدی گه‌ڵی کورد به‌رهه‌می هاوپێوه‌ندی نێوان قین، دواکه‌وتوویی و فاشیزمی به‌عس بوو له گه‌ڵ تهکنۆڵۆژی، زانست و مۆدێرنه‌ی رۆژئاوا. دیاره له‌و هاوپێوه‌ندی نامرۆڤانه‌یه ده‌وڵه‌تی ئاڵمانی رۆژئاوا پشکی شێری به‌ر ده‌که‌وێ. کارگه و کۆمپانیاکانی ئاڵمان له فرۆشتن، دامه‌زراندنی بنیاته‌کانی چه‌کی شیمیایی و راهێنانی موههندیسهکاندا هاوکاری ده‌وڵه‌تی عێراق بوون. که‌ڵک وه‌رگرتنی سۆپای عێراق له چه‌کی شیمیایی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له رێکه‌وتی ۱۲/۴/۱۹۸۴ له نێو پارڵمانی ئاڵمانیشدا مشتوومڕ بێته گۆرێ. ئه‌ندام پارڵمانی سه‌ر به پارتی سۆسیاڵ دێموکرات(ڤینسل) که ئه‌و کاته له ئۆپۆزسیۆن دا بوون له دوکتور مێرتس وه‌زیری پارتی دێموکرات مه‌سیحییه‌کان(پارتی ده‌سه‌ڵاتدار) پرسیار ده‌کا: " ئایا به کاردانه‌وه‌یه‌کی گۆنجاوی نازانی که له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئابرووی ئاڵمان له به‌رده‌م رای گشتی و هه‌روه‌ها له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی، حکوومه‌تی ئاڵمان مۆڵه‌تی ئیقامه له کارگه ئاڵمانی و بیانییه‌کانی دروستکه‌ری فرۆکه‌ی سه‌ربازیی بۆ عێراق و فرۆکه‌وانه عێراقییه‌کان که ماوه‌یه‌که بۆ فێربوونی پیشه‌که‌یان له کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئالمان دان بێستێندرێتهوه، هه‌تاکوو دڵنیا بین که عێراق دیسان په‌نا ناباته به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو؟ دوکتور مێرتس وڵام ده‌دا: "ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێی به واتای سزادان دێ. من ئه‌وه‌ی به باش و گۆنجاو نازانم." پارڵمانی ئاڵمان له مارسی ۲۰۰۳ ش ئاماده نه‌بوو یادداشت نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و کارگه و کۆمپانیایه‌ی که که‌ره‌سه و پێداویسی دروستکردنی چه‌کی کیمیاییان به عێراق فرۆشتووه وه‌ربگری. هه‌روه‌ها داواکاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قۆربانیانی کیمیاباران، له لایه‌ن حکوومه‌تی ئاڵمان، ره‌تکرایه‌وه.(تراژدیای هه‌ڵه‌بچه له سه‌ر ئاستی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی)
پیویسته کورده‌کان هه‌موو ساڵێک له ۱۶ مارسدا، به خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له ئوروپا و ئه‌مریکا، هاوپه‌یمانێتی رۆژئاوا(به تایبه‌تی ئالمان) له گه‌ڵ فاشیزمی به‌عس وه‌بیر جیهان بێننه‌وه.
ب) لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ین که ژینۆساید، له پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئێستادا، هه‌ر پربایه‌خه دوو نموونه دێنینه‌وه:
۱- ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان: ئه‌رمه‌نییه‌کان له شه‌ری یه‌که‌می جیهانیدا به ده‌ستی ئیمپراتووری عوسمانی و تورکه ڵاوهکاندا ژینۆساید کران. به هۆی قبووڵنه‌کردنی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیه زیاتر له ۱۹ ساڵه(له ساڵی ۱۹۹۳ وه) که سنووره‌کانی ئه‌رمه‌نستان-تورکیه به داخراوی ماوه‌ته‌وه. نزیک به ۱۰۰ ساڵ له ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان تێده‌په‌ڕی، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وان بۆ به فه‌رمی ناسینی ژینۆسایدهکهیان هه‌روا به‌رده‌وامه. له ژێر کاریگه‌ری ئه‌رمه‌نییه‌کان و به تایبه‌تی به هۆی هه‌وڵی دیاسپۆرای ئه‌رمه‌نی پارڵمانی فه‌رانسه له رۆژی ۲۲ دێسامبه‌ری ۲۰۱۲، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان، یاسایه‌کی په‌سند کرد که به پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر که‌سێک نکۆلی له ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان بکا رووبه‌روی یه‌کساڵ زیندان و دانی غه‌رامه‌ی ۴۵ هه‌زار یۆرۆیی ده‌کرێ.
۲- هۆڵۆکاست: ژینۆسایدی یه‌هوودییه‌کان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به ده‌ستی نازییه‌کانی ئاڵمان ئه‌نجام درا. ئه‌و ژینۆسایده له سه‌ر دروستکردنی هه‌وڵێکی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو بوونی وڵاتێک بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی یه‌هوودییه‌کان رۆڵێکی سه‌ره‌کی گێرا. ژینۆسایدی یه‌هوودییه‌کان نه‌ک له رابڕدوودا کاریگه‌ر بووه، به‌ڵکوو ئێستاکه‌ش هه‌ر پڕبایه‌خه. له کۆتاییه‌کانی ساڵی ۲۰۰۵، له دژکرده‌وه به قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نیژاد له پێوه‌ندی له گه‌ڵ نکۆڵی کردنی هۆڵۆکاست، کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به ده‌رکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک هۆڵۆکاستی وه‌ک رووداوێکی مێژوویی په‌سند کرد و ۱۹۲ وڵاتی جیهان، ۲۷ ژانوییهیان وه‌ک رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی هۆڵۆکاست ده‌ستنیشان کرد.
ج) ده‌بینین که ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان و هۆڵۆکاست سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان و سه‌رمایه‌یه‌کی گشتی مرۆڤایه‌تییه. نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئه‌نفاڵ و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵکۆژی ده‌رسیم، کۆشتاری قارنێ و قه‌ڵاتان و کیمیابارانی سه‌رده‌شت، کۆشتاری عاموودا و... چۆن ئه‌و تراژدییه نه‌ته‌وه‌ییانه بکاته سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رمایه‌یه‌کی گشتی مرۆڤایه‌تی:
۱- هه‌موو ئه‌حزابی کوردی ئاستی سیاسی ئه‌نفاڵ و تاوانی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه به‌رز بکه‌نه‌وه و رۆژی ۱۶ مارس وه‌ک رۆژێکی فه‌رمی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان بکه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن هه‌تاکوو ۱۶ مارس وه‌ک رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی دیاری بکرێ.
۲- هێزه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کورد هه‌وڵی به فه‌رمی ناسینی هۆلۆکاست، ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان، بۆسنییه‌کان و ... به گشتی هه‌وڵی به‌فه‌رمی ناسینی کۆمه‌ڵکۆژی هه‌موو گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو بده‌ن.
۳- سه‌رجه‌م ئه‌حزاب و چاڵاکانی مه‌ده‌نی کورد و هه‌ر مرۆڤێکی کورد هه‌وڵی پێکهێنانی "رێکخراوی گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو" بدا. سه‌رده‌می ئێستا واته سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون پێویستی به خێرابوون و هاوکارییه‌کی به‌رفراوان هه‌یه که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له رێگه‌ی رێکخراوه‌کانی جیهانی دابین ده‌کرێ. زڵهێزه‌کان له رێگه‌ی رێکخراوه‌کانی جیهانی په‌ره به بیر و کوڵتووره ڵیبراڵهکهیان ده‌ده‌ن و ده‌رفه‌تی مودیرییه‌تی جیهان په‌یدا ده‌که‌ن. جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که کورده‌کان به‌رده‌وام په‌نا و هانایان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بردووه و هه‌موو هه‌وڵه‌که‌یان له پێناو ئه‌وه‌دا بووه که له دامه‌زراوه، چه‌مک و پێناسه‌کانی رۆژئاوایی، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا که‌ڵک وه‌ربگرن. به واتایه‌کی دیکه ده‌رکه‌وتن و رۆڵی کورد له جیهاندا له نێوان ” لێقه‌وماوه‌کانی جیهان” یان “سه‌رباره‌کانی جیهان”دا بووه. له راستیدا په‌نابه‌ری کورده‌کان ته‌نیا به‌و هه‌زاران کۆچبه‌ره کورده‌ی که به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه کۆتایی پێنایه‌ت، به‌ڵکوو په‌نابه‌ری گه‌وره‌تری کورده‌کان په‌نابه‌رییه‌کی یاسایی و کوڵتوورییه له ئاستی جیهاندا. به‌م پێیه شۆناس و که‌سایه‌تی جیهانی کورده‌کان شۆناسێکی ناسه‌قامگیر، بچووک و شیاوی به‌زه‌یی یه. دیاره ئه‌م دۆخه شتێکی خوازیار و جێگه‌ی په‌سند نییه. به‌م هۆیه کورده‌کان پێویستیان به روڵێکی چاڵاک، زیندوو و داهێنه‌رانه له ئاستی جیهاندا هه‌یه که له لایه‌ک بتوانن بابه‌تی گفتووگۆ بۆ جیهان درووست بکه‌ن و له لایه‌کی دیکه مێژوو، کوڵتوور، شۆناس و خواسته‌کانی خۆیان له نێو دامه‌زراوه، چه‌مک و به‌هاکانی زاڵی جیهاندا جێ بکه‌نه‌وه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا کورده‌کان پێویسته هه‌وڵی دامه‌زراندنی ” رێکخراوی گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو ” بده‌ن. به‌و پێیه ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی کورده، له هه‌ر گۆشه‌یه‌ک له جیهاندا که ده‌ژێ، بابه‌تی پێکهێنانی ریکخراوی گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو له گه‌ڵ گه‌ڵانی ئه‌رمه‌نی،بۆسنی،یه‌هوودییه‌کان و… بێنێته به‌ر باس، هه‌روه‌ها بابه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و رێکخراوه‌یه رووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، پارڵمانی ئوروپا،یونیسکۆ و … به تایبه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که حه‌شیمه‌تێکی به‌رچاو له دیاسپۆرای گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو له خۆده‌گرن، بکه‌نه‌وه. دیاره گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو ده‌توانن له هه‌نگاوه‌کانی دواتردا سه‌باره‌ت به پێکهاته، ئه‌رک و ئامانجه‌کانی “رێکخراوی گه‌ڵانی ژینۆسایدکراو” دانیشتن و رێکه‌وتن بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌کان:
۱- دوکتور ساڵار حه‌مه‌سور باسیره، تراژدیای هه‌ڵه‌بچه له سه‌ر ئاستی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی
۲- یوسف دزه‌یی، ئه‌نفاڵ(کاره‌سات، ئه‌نجام و ره‌هه‌نده‌کانی)
۳- خه‌ڵیل سه‌رکانی، ئه‌نفال(له یاده‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌کدا)
http://www.kurdocide.com/ku/articles.php?cat_id=۲ ۴-
www.dengekan.info ۵