فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هاۆ نیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویستkomarixwaz logo 1

خەلکی مافخوازی کوردستان

بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان

ئەمرۆ ١٠ی خاکەلێوە، ٦٦مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەۆرەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی، و ئەبولقاسم سەدری قازی‌یە. درووست ٦٦ سال لەمەۆ پێش بوو، کە له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ 1326ی‌ هه‌تاۆیی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاۆرێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌ سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌ قازی‌( برای‌ پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌ سەردەمی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا، و هەر له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌ۆ شوێنه‌ی‌ كه‌‌ لە ٢ی‌ رێبه‌ندانی سالی‌ 1324 هه‌تاۆیی‌دا، كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ راگه‌یه‌ندرابوو, به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌‌ كورد و کوردستان له‌ سێداره‌ دران‌و شه‌هید كران‌. دیارە هه‌ر لەۆ رۆژەشدا بوو کە‌ له‌سه‌ر شان‌و پیلی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری‌ مه‌هاباد له‌ گۆرستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ نیشتمان سپێردران.

١٠ ی خاکەلێوە رۆژێکی گەۆرەۆ مێژووییە، هەر بۆیەشە ئەرەکی سەرشانی هەموو کوردێکی نەتەوەخواز و نیشتیمانپەروەرە، کە یاد و یادمانی ئەم رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پێرۆز رابگرێ. راستە کە مێژوویی کارەساتەکەی ١٠ی خاکەلێوە بۆ ٦٦ سال لەمەۆ پێش دەگەرێتەوە، بەلام سەبارەت بە رۆژی شەهیدان، ئەوە ئیبتیکاری حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی ئیران بوو کە بە رێبەرایەتی شەهیدی نەمر و سەرکردەی بە وەجی کورد دوکتور عەبدوولرەحمان قاسملوو، له‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی سالی‌ 1358هه‌تاویی دا، ئه‌و رۆژه‌ی‌ وه‌ك رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان‌ راگه‌یاند. دیارە ئه‌گه‌ر پێش ئه‌ۆ ده‌م, له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری نیزامی تاغووتی و‌ به‌كرێگیراوانی‌ شای‌ دیكتاتۆر مه‌جالی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێوره‌سم بۆ بەرزراگرتنی ئەۆ بۆنه‌یه‌وه‌ نه‌بوو, به‌ڵام به‌ دوای‌ رووخانی‌ حكوومه‌تی‌ پاشایه‌تی‌دا به‌ تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حیزب ئه‌م رۆژه‌ی‌ وەک رۆژی شەهیدان ناودێر كرد, وەک دەبینرێ هه‌موو ساڵێ‌ له‌ وه‌ها رۆژێك دا رێز له‌ شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌ی هەموو شەهیدانی کوردستان واتە پێشه‌وا قازی مەحمەد‌ ده‌گیرێ‌‌و له‌ زۆر شوێن به‌ تایبه‌تی‌ له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی‌ حیزبی و نا حیزبی و نەتەوەیی‌دا رێوره‌سمی تایبەتی بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ‌‌و پێشانگه‌ی‌ وێنه‌ی‌ شه‌هیدانی کوردستان پێك دێ‌.
راسته‌ پێشه‌وا قازی‌ مەحەمەد سه‌رۆك کۆماری‌ كوردستان‌، وەک به‌دیمه‌نترین و بەرچاۆترین كه‌سایه‌تیی‌ موكریان دەناسرا و له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی کوردستان نێو به‌ده‌ره‌وه‌‌و ناسراۆ بوو, به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ‌ دوای‌ شه‌هید كرانیشی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد به‌ تێكڕا، به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ‌ بناسرێ‌ نه‌ناسرابوو, یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی‌ له‌ۆ سه‌رده‌مه‌ی ئێستا دا لێی‌ ده‌گیرێ،‌ لێی‌ نه‌ده‌گیرا. بۆیە دەبێ‌ بۆ باشتر ناسین و ناساندنی کەسایەتی بەرزی پێشەوا، پێویستە زۆر له‌وه‌ زیاترلێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر تایبەتمەندیەکانی كه‌سایه‌تیی‌ئەۆ گەۆرە پێاۆەی کورد بكرێ‌ تابەلکوو به‌ۆ جۆره‌ی‌ کە شیاویی‌ ئه‌وه‌، بناسرێ‌.
بە پێ بەلگەگەلێکی باوەرپێکراۆ، پێشه‌وا‌و هاوڕێیانی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ یازده‌ مانگی‌ كۆماردا هه‌وڵیان دابوو, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌ۆ دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی‌ بۆ موحاكه‌مه‌ كردنیان دانرا بوون, له‌ خۆبردوویی‌‌و ئازایه‌تی‌یان له‌ خۆیان نیشان داوه‌. له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ناره‌حه‌تیی‌ ده‌روونی‌‌و ئه‌ۆ ژیانه‌ تاڵه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ پادگانی‌ مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو, نه‌ ته‌نیا بڕوایان به‌ كوردایه‌تی‌‌و رزگاری‌ کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددیتر‌و به‌ ووره‌تر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی کورد پێداگریان کردبوو.
گۆڤاری‌ "خه‌باتی‌ قوتابیان" ژماره‌ 37 له‌م دوایانه‌دا له‌ زمان سه‌روان كیومه‌رس سالحی‌ هه‌واڵنێری‌ گۆڤاری‌ ئه‌رته‌ش كه‌ له‌ دادگاكه‌دا بووه‌‌و دوایه‌ له‌سه‌ر نووسینی‌ راپۆرتێك له‌ۆ پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌گیرێ‌‌و ساڵێك ده‌به‌ندیخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌, هێندێك رستەی‌ له‌ ووته‌كانی‌ پێشه‌وای‌ بڵاۆ كرده‌وه‌.
سەروان سالحی دەگێرێتەوە کە پێشه‌وا لەم دادگایەدا فه‌رموویەتی‌: "من له‌ زووه‌وه‌ خۆم بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ كردوه‌, و به‌ باوه‌شی‌ ئاواڵه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ۆ مرددنه‌ سه‌ربه‌رزانه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ رێگای‌ ئازادیی‌ میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه‌ به‌ڵێنێكه‌ كه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه‌ له‌گه‌ڵیان بژیم‌و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه‌ چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی‌ خۆم بشكێنم."
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ‌: "من له‌ زۆربه‌ی‌ دادگاكانی‌ مه‌یدانی‌‌و سه‌ربازی‌ وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه‌ به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به‌ راده‌ی‌ قازی‌ محه‌ممه‌د به‌ جه‌رگ‌و بوێر نه‌دیوه‌. ئه‌ۆ له‌ كاتی‌ دادگایی‌كردن دا نه‌یده‌زانی‌ ترس چیه‌، زۆر به‌ بێ‌باكی‌ قسه‌ی‌ ده‌كرد‌و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ ده‌دایه‌وه‌."
هه‌ر ئه‌ۆ به‌ جه‌رگی‌‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو، كه‌ له‌ پای‌ سێداره‌ ئیزنی‌ نه‌دا چاۆی‌ ببه‌ستن‌و فه‌رمووی‌: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ ئاخرین چركه‌ی‌ ژیانیشم دا به‌ سه‌ربه‌رزی‌‌و چاۆی‌ كراوه‌وه‌ له‌ نیشتمانی‌ خۆشه‌ویستم بروانم." هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی‌:
"ئێوه‌ قازی‌ محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له‌ هه‌ر تنوكه‌ خوێنێكی‌ من قازی‌ محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه‌. داوا له‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌م خه‌باتی‌ خۆی‌ له‌پێناۆ رزگاریی‌ كوردستان دا په‌ك نه‌خات, باوه‌ڕ به‌ ده‌ۆڵه‌تی‌ خۆفرۆشی‌ تاران مه‌كه‌ن. بژی‌ كورد‌و كوردستان".

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، یادی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرێت و لە بەرامبەر گەۆرەیی و قوودسییەتی سەرقافلەی شەهیدان پێشەوا و هەموو شەهیدانی کوردستان سەری کرنووش دادەنوێنێ و هەر بەم بۆنەشەوە داوا لە هاۆنیشتیمانانی کوردپەروە دەکات کە لەم رۆژەدا بە سەردانی گلکۆی شەهیدانی سوورخەلاتی وەلات و بەسەرکردنەوەی بنەمالەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان، بە نیسبەت ئەنجامدانی ئەرکی پیرۆزی نیشتیمانپەروەریان، واتە بە شادکردنی رووحی گیانبەختکراوان و دلدانەوەی بنەمالەی گەۆرەی شەهیدان، بەرپرسانە هەلسوکەۆت بکەن.

بەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و سەربەستی بۆ کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

29/03/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان