د. محەمەد ئەمین گەناوی
ترەمپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێستاى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه توانى بیر و ئایدۆلۆجى پارێزگارانه (conservatism) ى خۆى به وتارى پۆپیولیست ((populist بكاته په‌یامێكى تازه و هیوا به‌خش و وروژێنه‌ر بۆ ده‌نگده‌ران تا له‌ئه‌نجامدا كلیلى كۆشكى سپى كه‌وته ده‌ست . یه‌كه‌م ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌نگى ته‌پڵى ترەمپ لاى زۆرى ده‌نگده‌رانى ئه‌مه‌ریكا بوو كه هه‌نێكیان به پاڵنه‌رى ئایدۆلۆجى و هه‌ندێكى تریان به‌هۆى وتاره پۆپیولیسته‌كانى بوو، كه هه‌تا ئه‌مانەى له ڕووى فكرى و ئایدۆلۆژییه‌وه له ترەمپ جیاوازبوون به پاڵنه‌رى مه‌یل بۆ په‌یامه پۆپیولیسته‌كه‌ى تره‌مپ ده‌نگیان پێ دا .
بۆ نمونه تره‌مپ به‌ئاشكرا هه‌ڵوێستى خۆى دژى ئازادى ژنان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر منداڵ له‌باربردن، به‌ڵام به وتارى پۆپیولیستى خۆى كه ئامانج و كارى ئه‌وه ئه‌بێت كه گه‌شه‌ى ئابوورى وڵات زیاد بكات و شوێنى كار بۆ ملیۆنه‌ها كه‌س دابین بكات له ڕێى داخستنى سنووره‌كانى ئەمەریکا به دیوار بۆ ڕێگرى له گه‌نجانى مه‌كسیكى له هاتنه ناو ئه‌مه‌ریكا وه ناو بازاڕه‌كانى كارى ئه‌مه‌ریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاتنى موسڵمان بۆ ناو ئەمەریکا بۆ ئه‌وه‌ى به وته‌ى خۆى ڕێگرى بكات له كارى تیرۆرستى له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرسته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست توانى ده‌نگى ئه ما نه‌ش بۆ خۆى ڕاكێشێ كه له ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه له خۆى جیاواز بوون.