چەتینەر چەتین
ئەمە دوو ساڵە کە ڤیلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا ھێزی ئاسمانی خۆی ناردووتە سوریا، بۆ ئەوەی دەوڵەته‌كه‌ی بەشار ئەسەد لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بپارێزێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، پۆتین له چالاكنه‌بوونی ئه‌مریكا سوود وه‌رده‌گرێت، ئەوە سێ ساڵە لەم ھەرێمە کودەتای دیپلۆماسی دروست دەکات. پێم وایە ساڵی 2017 زۆر به جووڵه‌تر تێپه‌رده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشتووه و هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بزانێت، 100 رۆژی یه‌كه‌می حوكمڕانییه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت. ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه له‌م سه‌ره‌تایه‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكه نوێیه‌كه هه‌مان سیاسه‌تی كۆماریخوازه‌كان بێت. راستە سیاسەتی دەرەوە ی کۆماریخوازان و دیموکراته‌كان جیاوازە، بەڵام لە ئاکامیشدا یه‌ك ئامانجیان ھەیە.
تورکیا لە ساڵی 2017 شدا بوونی خۆی لە ناوچەی(باشیک) ی نزیک شار مووسڵ دەپارێزێت. ئەم ساڵە لە سوریاش ئۆپەراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بەردەوام دەبێت. گەر بە چاوی کوردەکان تەماشای رۆژھەڵاتی ناوەراست بکرێت ئەگەرێکی گەورە هه‌یە کە شەڕی ناوخۆی سوریا ببێتە شەڕی نێوان بەشار ئەسەد و پارتی یەکیتیی دیموکرات (پەیەدە).
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کە لە لایەن (پەکەکە) و (پەیەدە) وه لە گۆرەپانەکە دەرکراوە، به‌ڵام له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی ئه‌ستانه جێگه‌ی خۆیگرت. دیاره ھەرێمی کوردستانی عێراقیش لەگەڵ بەغدا بە یەکگرتوویی نامێنێته‌وه و جیادەبێتەوە. سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی 2017 ھەنگاوێكی زۆر گەورە لەسەر ئەم بابەتە دەهاوێژێت.
باراك ئۆباما یەکەم سەرۆکی رەشپێستیی ئەمریکا، له‌و كاته‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به گازی كیمیایی "سارین" ھێرشیكرده سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، ئه‌و رژێمەی سزانەدا و تەنیا ئەوەی کرد چەکی کیمیایی لە سوریا دەرکرا. ئێستا له به‌رده‌م سەد رۆژی یەکەمی حوكمی دۆنالد ترامپدا، دوو بابه‌تی سەرەکی لە رۆژھەلاتی ناوەڕاستدا هه‌یه و ده‌بێت رووبه‌ڕووی بێته‌وه. یەکەم ئەوەیە کە ھەموو بەرەکانی دیكه له سووریا بە هۆی سیاسەتەکانی ئۆباما وه بە ئێران و روسیا دۆڕاون.
دووەمیش ئەوەیە لەگەڵ درووستبوونی قەیرانی سووریا ، ئه‌مریكا پەکەکە و یەپەگەی وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی هه‌ڵبژارد و دڵی تورکیای شکاند.
ئیدارەی ئۆباما جیاواز لە ئیدارەی پێش خۆی كه جۆرج ده‌بلیو بوش بوو، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان په‌یوه‌ندی نه‌بوو، به‌ڵكو به ئه‌نقه‌ست په‌یوه‌ندییه‌كانی به رێگای جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگه‌ڵ كورده‌كان درووستكردبوو، شێوازی پەیوەندییه‌كانی ئیدارەی ئۆبامای دوور لە دیپلۆماسی تەنیا ئەم نموونەیه‌ی نەبوو، به‌ڵكو لەگەڵ پەیەدە و پەکەکە پەیوەندی راستەوخۆی دانا. لەگەڵ ئەمەشدا ئیدارەی ئۆباما بە پشتبەستنی به پەکەکە، کوردەکانی رۆژوای كوردستانی لە گۆرەپانی سووریادا به ته‌نها هێشته‌وه.
چاوەڕوانیەکانی کوردی عێراق لە ئیدارەی ترەمپ زۆر زۆرن. ئاماژەی ئه‌وه هه‌یه كه 5 کەسایەتی گرینگ و نێزیکی تره‌مپ ھەفتەی رابردوو پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا راستەوخۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان گفتوگۆ بكرێت، ترەمپیش ئەم پێشنیارەی پەسەند کردووە.
ساڵانی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ ئۆباما وه‌ك ساڵانێكی بزر ئه‌ژمارده‌كرێت، سه‌رده‌می ئۆباما بۆ په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ته‌نها هێنده ده‌مێنێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه، پرسی پاڵپشتیكردنی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له لایه‌ن سووریا و ئیران و ئه‌مریكا له‌مه‌وپاش زیاتر قسه و باسی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
رووسیا و ئێران لە سووریا ھاوپەیمانن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بژارده‌ی هێزه‌كان و ریزبه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كان هه‌بوو، بەڵام لێدوانەکانی تره‌مپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا کە باسی نزیکبوونەوە له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كات لە پرسی سووریادا، ئاستی رکابەریی ئێران و سووریاش زیاترده‌كات. دیارە ئاکامی لێدوانەکانی تره‌مپ بۆ ئه‌وەی لەگەڵ رووسیا ھاوپەیمانیه‌تی درووست بكات، كه‌شوهه‌واكه بۆ وه‌رزی به‌هار بگۆڕێت، بەڵام بۆ ئێران هه‌مان ده‌ره‌نجام به ده‌ست نایه‌ته‌وه و پێموایه ده‌بێته زستانێكی سه‌خت بۆ ئیران.
نه‌خشه‌ی سه‌ر تابلۆی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیاش زۆر تێکەڵاوە. پرسی یەکەمی موزایەدەی سیاسی ئه‌نقه‌ره و تاران و قەیرانەکانی ناو ئه‌و وڵاته كێشه‌كانی سووریایە. هه‌ر چه‌نده دوولا خۆیان لە شەڕی سیاسی یه‌كتر دوورخسته‌وه، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەستی نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران زۆر به‌لای باشیدا نه‌چوو.
هه‌فته‌ی رابردوو توركیا رایگه‌یاند" ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌بی و تائیفی كارده‌كات و به نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆش خۆشحاڵ نییه، ئه‌مه‌ش گرژییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولای قوڵتركردووه".
ھۆکاری ئەم لێدوانەش په‌یوه‌سته به جیاوازی فیکری و مەسەلەی ئاگربەستی سووریا و ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆر روونه، تورکیا و رووسیا بۆ ئەوەی رێکكه‌وتنی ئاگربەست سه‌ربگرێت، ھەوڵدەده‌ن، به‌ڵام ئێران به‌و رێككه‌وتنه رازیی نییه و له رێگه‌ی حزبووڵای لوبنانییه‌وه هه‌وڵی تێكدانی پرۆسه‌كه ده‌دات. لە پرۆسەکانی داھاتووشدا ئەو ھێزانەی سەر بە ئێرانن رەنگە له رێگه‌ی ته‌ڤگه‌ری جیاجیاوه هه‌وڵی شكستهێنان به ئاگربه‌سته‌كه بده‌ن.
سیاسییه دێریینه‌كانی ناو هه‌ر دوو ئیداره‌كه‌ی بوش و ئۆباما، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه چۆن كورده‌كانی عێراق و سووریا بخرێته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكاوه، ئه‌مه‌ش به مانای پشتگیریكردنه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. به‌مه‌ش كورده‌كانی ئه‌و دوو وڵاته ناوچه نه‌وتییه‌كانیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش زۆر روونه. بەڵام چارەنووسی کوردەکانی عێراق نەبەستراوەته‌وه بە سووریاوه. چونکه سەرۆک مەسعود بارزانی، به روونی ئامانج و پرۆژه‌كانی به ئه‌نقه‌ره و رۆما و به‌رلین و مۆسكۆ گوتووه. بەڵام رەوشی سووریا زۆر تێکەڵاوە. چونکە تاران و دیمه‌شق و مۆسکۆ به ناوچه فیدراڵییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده رازینابن، به‌شار ئه‌سه‌د به زاری خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد.
دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه و سوریا...
ئه‌نقه‌ره و مۆسکۆ هه‌وڵی سه‌رگرتنی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه ده‌ده‌ن، تا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ریبخه‌ن كه توركیا و رووسیا چه‌نده له یه‌كه‌وه نزیكن.
له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ئه‌ستانه كه بریتین له ئاگربه‌ستێكی نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ریی سیاسی بۆ سووریا و گۆڕینی تابلۆی شه‌ڕی سووریا، به مه‌رجێك گفتوگۆكان سه‌ربگرێت.
دوای شه‌ڕی حه‌له‌ب رووسیا نه‌یویست ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره ئه‌نجامبدات
بەڵام ئه‌نقه‌ره بە ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات هه‌ر له مه‌یدانه‌كه‌دا بوو. بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئه‌ستانه‌ش، رووسیا بوونی سه‌ربازی خۆی له سووریا تا راده‌یه‌ك كه‌مكردووه. لەگەڵ ئەوه‌شدا نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێرەکانی نارده ئه‌ستانه و پسپۆرانی سەربازی تورکیا و ئێرانیش ھەماھەنگی دەکەن. ھێزی زەمینی رووسیا، بۆ پاراستنی ئاشتی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی وڵاتی چین بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رۆڵیان پێده‌سپێردرێت.
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سه‌ر به توركیا له ئه‌ستانه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان داواكارییه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو، له ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌شدا، توركیا به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی سووریا هه‌ندێك سه‌ری سووك ده‌بێت.
به‌شار جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی شاند و ئه‌حمه‌د ئارنووس راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ریاز حه‌داد باڵیۆزی گشتی سووریا له مۆسكۆ و ئه‌حمه‌د ئه‌لكوزبه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و عه‌لی ئه‌حمه‌د دیپلۆماتكاری سووری و ئوسامه عه‌لی ئه‌ندامی ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌مجه‌د عیسا به‌رپرسێكی ئۆفیسی سه‌رۆككۆماری سووریا سه‌میر ئه‌لبه‌ریدی و دوو ئه‌فسه‌ری سوپای سووریش به‌شداریی گفتوگۆكانی ئه‌ستانه بوو.
له به‌رامبه‌ردا شاندی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری كه له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه محه‌مه‌د عه‌لووش فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسلام سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پشتگیری خۆی بۆ به‌شداری محه‌مه‌د عه‌لووش له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه بوو، سوپای ئیسلام به‌شداره و بوونی هه‌یه، ئه‌و هێزه‌ش له لیستی تیرۆری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ناوی نییه، به‌و قسه‌یه لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان كراوه‌یه.
روسیا و تورکیا بە بەشداربوونی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، بەڵام ئێران خۆشحاڵ نه‌بوو و ره‌زامه‌ندیشی نیشاننه‌دا. ئیران له پرسی یه‌مه‌نه‌وه ده‌زانێت هه‌ر پرس و باسێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت تا سه‌ر بڕناكات، بۆیه‌ش نه‌یده‌وێست بۆ پرسی سووریاش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بچێته گفتوگۆوه.
لەگەڵ ئەوەی کێشەی بەشداربوونی وڵاتان و گروپەکان هاته ئاراوه، بەڵام ئامانجی کۆبونەکانی ئه‌ستانه گه‌یشتن بوو به ئاشتی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا. ئه‌و ئامانجه‌ش به به‌شداربوونی گرووپه چه‌كداره‌كان دێته‌دی، پرسی هێزه كڵاو شینه‌كانی سه‌ر به رووسیاش له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه‌دا هاتبووه به‌رباس.
ئه‌نقه‌ره له دانووستاندنه‌كانی ئه‌ستانه‌دا هه‌وڵی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریا و لادانی ئه‌سه‌دیدا، به‌رپرسه توركه‌كان چه‌ند جارێك ئه‌و ئاماژه‌یاندا، توركیا ئه‌ستانه وه‌ك رێگه‌چاره‌ی ره‌وشی سووریا ده‌بینێت.
خاڵێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه‌بوو ئه‌مریكا به‌شداری بكات و نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له قه‌یرانه‌كانی سووریادا له‌گه‌ڵ ئێران قه‌یرانێكی دیكه‌یان بۆبێته پێشه‌وه، به‌ڵام پێموایه ئه‌و پرسه یه‌كه‌مین كێشه‌یه بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دێته پێشه‌وه.
7/2/2017