فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هیوا حاجی

 ترەمپ لە چ كانییەك ئاو دەخواتەوە؟
دۆناڵد ترەمپ لە هەندێك رووەوە نوێنەرایەتی ڤێرژنێكی پەڕگیری لیبراڵیزمی نوێ یان كۆنسێرڤاتیڤی نوێ دەكات. ئەم فەلسەفە سیاسیە دەوەستێتە سەر چەند بنەمایەكی فكری، لەوانە: دەستوەرنەدانی دەوڵەت لە بازاڕ، رەخساندنی كەشی لەبار بۆ بزنس لەڕێی كەمكردنەوەی باج، بەتایبەتی باج لەسەر دەوڵەمەندان، هاندانی بازرگانیی نێودەوڵەتی، كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت بەتایبەتی لە بواری بیمەی كۆمەڵایەتی و تەندروستی، بچووكبوونی هەیكەلی حكومەت و هەروەها هەڵنەكردن یان كەیف نەهاتن بە یەكێتی و دەستە و بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان. لە رووی ئەخلاقیشەوە، كۆنسێرڤاتیڤە نوێیەكان دژی مافی لەباربردنی كۆرپەلە و هاوڕەگەزبازین و لەسەر ئەو دوو بابەتە لەگەڵ لیبراڵەكان ناكۆكن. ئەمانە باوەڕی بەهێزیان بە سەپاندنی ئاسایشی ناوخۆیی و برەودان بە بەها ئەخلاقییەكان هەیە.

ئەم بنەما فكریانە، لە زۆر جێ، بە روونی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپەوە دیار بوون. ترەمپ بە دیاریكراوی لایەنگری كەمكردنەوەی باجی سەر بزنسە. ئەو پێیوایە، بەرزبوونی ئاستی باج لە ئەمریكا بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریكییەكان ژمارەیەكی سەرسوڕهێنەری دەرفەتی كاریان لەدەست بچێت. بە دیدی ئەو، سەرمایەگوزارانی ئەمریكی، لەبەر بەرزبوونی ئاستەكانی باج، سەرمایەی خۆیان بۆ دەرەوەی ئەمریكا گواستەوە و لەوەوە دەرفەتەكانی كار و گەشەپێدان لە كیس ئەمریكییەكان چوون.

بۆیە لە دوای هەڵبژاردنی، دەستكاریی سیستەمی باج بەشێوەیەك دەكات كە ببێتە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی سەرمایەی ئەمریكی بۆ ناو ئەمریكا و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ ئەمریكییەكان. ترەمپ، وەك كۆنسێرڤاتیڤێكی نوێ، لایەنگری بازرگانیی ئازادە، بەڵام بە مەرجی نوێ. ئەو پێیوایە دیسان بەشێكی زۆری ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتییە ئابووریانەی لەنێوان ئەمریكا و وڵاتانی دیكە ئیمزاكراون لە بەرژەوەندی ئەمریكا نەبوون. لە هەڵمەتەكانیدا، بە توندی رەخنەی لە رێككەوتنی بازرگانیی ئازاد لە باكووری ئەمریكا (ناسراو بە NAFTA ) گرت كە لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان، كەنەدا و مەكسیك واژۆكراوە. ترەمپ بەڵینی داوە بەو رێككەوتنانەدا بچێتەوە. بە هەمان شێوە، ترەمپ رەخنەی لە سیاستەی بیمەی تەندروستی ئۆباما هەبوو، پێیوابوو ئەو سیاسەتە نوێیە، باری سەر حكومەتی زۆر گران كردووە. هەر راستەوخۆ دوای دەستبەكاربوونی، فەرمانی هەڵپەساردنی بیمەی تەندروستی سەردەمی ئۆبامای دەركرد.

لەگەڵ هێلاری كلینتۆنیشدا زۆر ناتەبا بوو لەسەر مەسەلەی لەباربردنی كۆرپەلە و پێیوابوو ئەو مەسەلەیە دەبێ زۆر سنووردار بكرێ و ئازادیی دایك لە لەباربردنی كۆرپەلە كەم بكرێتەوە. رەخنەی زۆری لە بەرزبوونەوەی رووداوەكانی كوشتن هەبوو لە ئەمریكا و پێیوایە دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش وەك پێویست كاری خۆیان ناكەن. لێرەشدا، ترەمپ لایەنگری بەهێزكردنی هێزەكانی پاراستنی نیزامە. لەبابەتە هەرە سەرنجڕاكێشەكانی ترەمپ، دژایەتیكردنی كۆچبەران و دروستكردنی دیوارەكەی سەر سنووری مەكسیك و ئەمریكایە كە دەیگوت "ئەمریكا دروستی دەكات و دەبێ حكومەتی مەكسیك تێچوونەكەی بدات". سنوورداركردنی كۆچ بۆ ئەمریكا بە دڵنیاییەوە لە كارە لەپێشینەكانی ترەمپ دەبێت و پێدەچێ بەشێكی زۆری دەنگەكانی لەسەر ئەو مەسەلەیە هێنابێت.

چی لە عەقڵی ترەمپدایە؟

زۆرێك لەو شیكارانەی تا ئێستا گوێمان لێبوون، ترەمپ بە كەسایەتییەكی بێ ئەزموونی سیاسی دەزانن و لەوەوە پێشبینی كارەكانی سەرۆكی نوێی ئەمریكا بە زەحمەت دەبینن.
بە باوەڕی ئێمە، ئەم تێڕوانینە لە دوو لایەنەوە هەڵەیە: یەكەم، ترەمپ بزنسمانێكی هەرە دیاری ئەمریكایە. بزنس و شێوەی كاركردنی بازاڕ لە وڵاتانی پێشكەوتووی  "دوای بەپیشەسازیبووی" رۆژئاوا، پەیوەندیی توندوتۆڵی بە فەلسەفەی سیاسی و یاسا نێودەوڵەتییەكان و تەنانەت كەشی پەیوەندیی سیاسی نێوان وڵاتانەوە هەیە.

سادەتر بڵێین، ترەمپ دوكاندارێكی ئاسایی و فرۆشیاری نوقڵ و بنێشت نییە تا ئاگاداری ئەوە نەبێت لە دنیای دەوروبەریدا چی روودەدات. زۆر زەحمەتە، پیاوێكی كار لەو ئاستەدا، بە وردی لە یاساكانی بازاڕ تێنەگات كە بە شێوەیەكی بنەڕەتی، پەیوەندییان بە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانەوە هەیە. رەنگە ترەمپ ئەزموونی سیاسی بە واتای حیزبایەتی و خۆپاڵاوتن لە هەڵبژاردنەكاندا نەبێت، بەڵام ئەوەی تاپێش هەڵبژاردنی بە سەرۆك، كردوویەتی، پەیوەندی قووڵی بە سیاسەتەوە هەیە.

دووەم، هەرچەندە ترەمپ بەڕوونی و بە وردەكارییەوە باسی سیاسەتەكانی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی نەكردووە، بەڵام دیسان وەك گوترا، لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە، ترەمپ سەر بە مەدرەسەی لیبراڵیزمی نوێ یان ئەوەی هەندێجار پێیان دەڵێن كۆنسێرڤاتیڤی نوێیە. ترەمپ، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنیدا، لە زۆر جێ بە روونی پابەندی خۆی بە بنەماكانی ئەو فەلسەفەیە نیشانداوە و بەدڵنیاییشەوە، كاریگەری ئەو بنەما فكریانە بەسەر سیاسەتەكانییەوە دیار دەبن.

چی لەبارەی سیاسەتی ترمپەوە نازانرێ؟

وەك زۆربەی سەرۆكەكانی دیكە، ترمپ میكانیزمی پیادەكردنی سیاسەتەكانی خۆی ئاشكرا نەكردووە. ئەو دەڵێ ئەمەو ئەوە دەكەم... بەڵام نازانین چۆن دەیكات. بۆ نموونە چۆن سیستەمی باج دەستكاری دەكات؟ لەسەر چ بنەمایەك و چۆن رێككەوتنە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكان دادەڕێژێتەوە؟ چۆن بیمەی تەندروستی رێكدەخاتەوە؟ لە گوتاری دەستبەكاربوونی، بە وشەی خۆی "گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەكان" لەناودەبات، بەڵام دیار نییە چۆن؟ دەڵێ هەوڵ دەدەم لەگەڵ رووسیا پەیوەندیم باش بێت، بەڵام دیسان دیار نییە چۆن دەتوانێ ئەمە بكات. كەواتە، وردەكاری یەكجار زۆر و گرنگ هەیە كە پێشبینیكردنیان ئاسان نییە.

ترەمپ دەیەوێ چی بكات و چی پێ دەكرێ؟

بەڵێنەكانی ترەمپ ریشەیی و قورسن، بەڵام وەك هەر سەرۆكێكی دیكەی ئەمریكا، ترەمپ دەتوانێ هەندێ لە بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات و لە جێبەجێكردنی هەندێكیشیان شكست دێنێت. زەوی لەبەردەم ترەمپدا تەخت نییە. لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەكی كێشەی بۆ دروست دەبێت. جارێ هەر لە پێشەوە ناڕەزایی و رەخنەی زۆر هەیە لەسەر تێڕوانینەكانی بۆ باج و سیستەمی خۆشگوزەرانیی كۆمەڵایەتی و چارەسەركردنی پرسی كۆچ. لەبەرئەوەی بۆچوونەكانی زۆر رادیكاڵن، ترەمپ تەنانەت لەنێو كۆمارییەكانیش (حیزبەكەی خۆی) ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێزی هەیە. پاشان راستە سەرۆك لەنێو سیستەمی سیاسی ئەمریكیدا، دەسەڵاتی زۆری هەیە، بەڵام دیسان لە هەندێ جێگادا دەسەڵاتەكانی سەرۆك سنوورداركراون و نموونەش زۆرە كە چۆن، بۆ وێنە، كۆنگرێس شكستی بە پرۆپۆزاڵەكانی سەرۆك هێناوە.

بۆیە ترەمپ پێویستی بە گەمەیەكی سیاسی هەیە لەگەڵ دامەزراوەكانی دیكە كە رەنگە زۆرجار وەك ئەو بیر نەكەنەوە و گرفتی بۆ دروست بكەن. لەوەش زیاتر، تەنانەت بەر لە دەستبەكاربوونیشی، هەندێ لێكمڕاندن و دڕدۆنگی لەنێوان ترەمپ و سەركردەكانی ئەوروپا هەستی پێكرا. ئایا ترەمپ دەتوانێ مەرجەكانی خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێ؟ یان دەتوانێ بەبێ، لانیكەم، بەشێك لە وڵاتانی بەهێزی ئەوروپا، ئەجێندای خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بباتە پێش؟ زەحمەتە. بۆیە ترەمپ وەك ئەوانی پێش خۆی لەزۆر شتدا سازش دەكا و لە هەندێ شتیشدا، ئەوەندەی بۆی بچێتە سەر، سیاسەتەكانی پیادە دەكات.

03/02/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان