فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عارف قوربانیarf qurbaniii

ئێران دەوڵەتێكی خاوەن كاریگەریی ئێجگار گەورەیە لە ناوچەكەدا بەگشتی و رۆڵێكی میحوەریی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت لە كێشە و ناكۆكیە هەرێمایەتی و كێشە ناوخۆییەكانی وڵاتە هەرێمییەكاندا. بە ئەندازەی ئەمریكا وەك گەورەترین زلهێزی دونیا، رەوایەتی بە پەلهاویشتن و دەستوەردانەكانی داوە لە كێشە و ململانێی وڵاتاندا. لە سەرزەمینی وشكانی و لە ئاو و ئاسمانەوە دەستی خستووەتە ناو كێشەكانی ناوچەكەوە. لە رێگەی وشكانییەوە دەستی گەیشتووە بە كێشەكانی پاكستان و ئەفغانستان، توركمانستان و ئازەربایجان و ئەرمەنستان و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان. لە سنوورە ئاوییەكانەوە گەیشتووە بە عومان و قەتەر و بەحرەین و كوێت و بەسەر وڵاتانی تریشدا گەیشتووەتە ناو سووریا و یەمەن و لوبنان. وڵاتێكە خاوەن ئابوورییەكی بەهێز و خەریكی تەونی جاڵجاڵۆكەیی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانیەتی لەگەڵ رووسیا و چین و هیندستان.

لەڕووی سەربازیشەوە لەلایەك پەرە بە توانای بەرهەمهێنانی تەكنەلۆجیای سەربازی دەدا و شانبەشانی ئەوەش خەریكی گەشەپێدانی توانا مرۆییە سەربازیەكانیەتی، تەنانەت نەك تەنیا لە ئاستی ناوخۆی ئێران، بەڵكوو سوود لە توانای مرۆیی وڵاتانی تریش دەبینێت لە پێكهێنانی لەشكری گیانفیدا بۆ بەهێزكردنی سوپاكەی. ئێستا لەناو لەشكرەكانی ئێران لە سووریا، لەیەك یەكەدا ئێرانی و ئەفغانی و عێراقی و سووری و لوبنانی پێكەوە دەجەنگن.

Read more...

نامۆ عەبدوڵڵا

ئاژانسەكانی هەواڵگریی ئەمریكا، ئەم هەفتەیە راپۆرتێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە دەڵێت رووسیا لەڕێی زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنیی سەركەوتووەوە، هەوڵی داوە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دابنێ. هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ئیمەیڵی بەرپرسانی پارتی دیموكراتەكان و بەتایبەتی بەڕێوەبەرانی كەمپەینی هەڵبژاردنی هیلاری كلینتۆنیان كردبووە ئامانج. ناوەڕۆكی ئیمەیڵەكان چەندین لاوازیی كلینتۆنیان دەرخستبوو كە زۆرێك پێیانوایە كاریگەری لەسەر دەنگدەران هەبووە.

بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا بە روونی دوو شت دەڵێن: یەكەم ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی رووسیا خۆی فەرمانی هاككردنی ئیمەیڵەكانی دەركردووە و دووەم، ئامانجی رووسیا بریتی بووە لە یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ تا هەڵبژاردن بەرێتەوە. بەڵام ئایا تاچەند بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی كارەكانی رووسیا بووە؟ ئەمە پرسیارێكە كە بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا ناتوانن وەڵامی بدەنەوە. جەیمس كلاپەر، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانیی ئەمریكا، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك ناتوانین ئەوە بزانین تا چەندە هەوڵەكانی رووسیا كاریگەرییان لەسەر بڕیاری دەنگدەران هەبووە.

Read more...

هێمن عەبدوڵڵا

سەرۆكوەزیرانی توركیا و شاندێكی باڵای دەوڵەتەكەی هاتنە هەولێر و كاربەدەستانی كوردستان پێشوازییەكی پرۆتۆكۆڵیی دەوڵەتییان لێكردن. ئەو وێنانەی لە ژووری كۆبوونەوەكانیانەوە هاتنە دەرەوە وایان پیشاندا كە بڕیارسازانی دوو دەوڵەت پێكەوە دانیشتوون نەك دەوڵەتێك و هەرێمێك. بۆچی ئەنقەرە لە پێشوازیی شاندی كوردستان ئاڵای كوردستان دادەنێت و پێشی ئاساییە لە هەولێر جڤینەكانی بە میدیایی بكرێن، بەڵام تاران ئەمە ناكات؟

كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە چل ساڵەی تەمەنی نزیك دەبێتەوە، چل ساڵی رێكە پەیوەندی لەگەڵ شۆڕشی باشووری كوردستان هەیە. هاوكارییەكانی ئەو دەوڵەتە بۆ حیزبەكانی باشوور بە هەر مەبەستێك بووبێت، هیچ لەو راستییە ناگۆڕێ كە هێندەی تاران سەركردایەتیی باشوور دەناسێت، هێندە ئەنقەرە نایانناسێت.

كاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرا، ئەو مامەڵە ئەرێنییەی ئێران لەگەڵ حكومەتدا كردی، بە مامەڵەی نەرێنی و هیسترییانەی ئەنقەرە بەراورد ناكرێت. هەر لەسەرەتاوە مەتڵەبی هەردوو پایتەخت رێگەگرتن و سەركوتكردنی حیزبەكانی رۆژهەڵات و باكووری كوردستان بوو.

Read more...

مامەند رۆژە

ساڵی 2016 هاوشێوەی 2015، دۆزی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش و رەواندنەوەی سەرچاوەكانی هەڕەشەی سەلەفیەتی جیهادی لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوو. ئێستا ئێمە تازە پێدەنێینە ساڵی تازەوە. لێرە دەپرسین گەلۆ دۆزی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2017دا چییە؟ دەپرسین ئایا لەم ساڵەدا بڕبڕەپشتی پێشهاتە سیاسییەكان چین؟

دیفاكتۆی دەوڵەت هەتا جەنگی چەتەیی

پێدەچێ لە ساڵی 2017دا ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بەشێنەیی بەرەو یەكلابوونەوە بڕوات. هەروەها ئەگەری ئەوە بەهێزە لە ساڵی 2017دا جەنگی مووسڵ نەبێتە جەنگی قەڵاچۆكردنی داعش! فاكتەكانیش ئەوە دەسەلمێنن كەوا داعش وەكوو دیفاكتۆ خەلافەت و دیفاكتۆ - دەوڵەت لە عێراق نامێنێت. بەڵام لەمەودوا داعش وەكوو گرووپێكی چەكداری روودەكاتە جەنگی چەتەیی و ستراتیژی جەنگی پارتیزانی پیادە دەكات. بۆیە پێشبینی دەكرێ لە 2017دا یەكێك لەو هەڕەشانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێ، هەڕەشەی داعش بێت.

Read more...

لیوا ئەحمەد کۆیی

له‌ میدیای عه‌ره‌بی و به‌شێكی میدیای كوردیشدا، له‌ زاری سیاسی و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تییه‌ شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب و به‌شێك له‌ كورده‌كانی به‌غداش، به‌ به‌رنامه‌ی پیلان بۆ داڕێژراو له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕێكی ده‌روونیی به‌رده‌وامدا، گوێمان له‌ قسه‌ و لێدوان دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بێ، ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی هێنده‌ ساده‌ و بچووك نییه‌، ته‌نیا به‌ هه‌ڵمه‌تی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌ی هه‌رزه‌ سیاسی و په‌رله‌مانتاره‌كان لێكی بده‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ڕوانگه‌ی قوڵتری له‌پشته‌وه‌یه‌، به‌گشتی شه‌ڕێكی ده‌روونیه‌، بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا شانازی به‌ نه‌به‌ردییه‌كانیه‌وه‌ ده‌كرێ، هاوكات هه‌وڵێكیشه‌ بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئامانجی له‌مێژینه‌ی كورد و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆی.

ئه‌م پیلانه‌ به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، هه‌وڵ ده‌درێ له‌ ناوخۆی كوردستان ڕای گشیتی له‌سه‌ر دروست بكرێ و خه‌ڵكی كوردستان به‌و قه‌ناعه‌ته‌ بگه‌یه‌نرێن، كه‌ كوردستان مووچه‌ی نییه‌ و كاره‌بای نییه‌ و ئاو و سووته‌مه‌نی و قوتابخانه‌ی باشی نییه‌، چۆن به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی نییه‌ و چه‌كی نییه‌ و دابه‌ش كراوه‌، چۆن كوردستانی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌پارێزرێت!

Read more...

هێمن عەبدوڵڵا

هەرچەندە گەشبینیی باشە، بەڵام پێناچێ ساڵی 2017 بۆ كوردستان و دەوروبەری ساڵێكی باشتر بێت لە 2016. كوشتاری شەوی سەری ساڵ لە ئیستەنبوڵ رووداوێكی واتادار بوو: ئەو ئاگرەی لە سووریا و عێراق كراوەتەوە هەر لەو ئاگردانەیدا نامێنێتەوە و پریشكەكانی بۆ دەوروبەری فڕێدەدات، بەڵام لەوێش ئەوانە بەردەكەون كە بۆ فێنكبوونەوە لەدەست ئاگرەكەی عێراق و سووریا پەنایان بۆ توركیا بردبوو.

شەڕی موسڵ هێشتا بەردەوامە و هی رەققەش هێشتا دەستی پێنەكردووە. هەرواش پێشبینیی هەموولایەك ئەوەیە كە لە 2017دا داعش لە سووریا و عێراق بەو هێزەی ئێستایەوە نەمێنێت. ئەمە پێشبینییەكی راستە، بەڵام راستییە تاڵەكە ئەوەیە كە داعش بە شێوازێكی جیاواز و جاڕسكەرتر دەمێنێتەوە. ساڵانی رابردوو راهاتبووین كە ئەگەر داعش بتوانێ مەترسییەك دروست بكات، لە بەرەكانی شەڕدا بەرامبەر پێشمەرگە دروستی دەكات. بە ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانیشمان و هاوكاریی خەڵك بۆیان، لە ماڵەكانماندا بە خەیاڵی ئاسوودەوە لێی دەنووستین. بەڵام رەنگە ئەمساڵ وانەبێت و هەم دەزگا ئەمنییەكان و هەم خەڵكیش ناچاربن ماندووتر بن بۆئەوەی رێگە نەدەن تەكتیكی نوێی داعش و ئەو گرووپە توندئاژۆ نوێ(یان)ەی لەمساڵدا دروست دەبن سەربگرن.

Read more...

سالح زاهیر زێباری 

كەساتیا تاكێ‌ كورد ب درێژاهیا دیروكێ‌ كەفتی یە بەر ڤەكولینا گەروك و روژهەلاتناس و روژنامەڤان و ئەكادمیستێن روژهەلاتی و روژئاڤایی.ژ ئەنجامێ‌ ڤەكولین و خاندن و شلوڤەیێن ل سەر كەساتیا كورد هاتیە كرن دیار بویە و ب گروڤەیا هەمی وان كەسێن روژەكێ‌ ل سەر میللەتێ‌ كەڤنار نڤێسی هەر ژ زینەفون و مسعودی و هەتا دگەهیە میجەر نوئیل و مینورسكی و باسیل نیكیتین و مارك سایكس و ئولاند ویلكنس و لازاریف ...هتد. ب سەدان كەساتیێن دی هەنە ب تایبەتی ل سەر كوردان و جڤاكێ‌ كوردی و كەساتیا تاكێ‌ كورد نڤێسیە و زور شارەزایێن دیتر هەبوینە دەمێ‌ ڤەكولین ل سەر دەڤەرا روژهەلاتا ناڤین كری بەحسێ‌ كوردا ژی هاتیە كرن.

ل ڤان هەمی ڤەكولین و خاندن و شلوڤا دا دیار دبیت كو تاكێ‌ كورد ل جڤاكێن روژهەلاتی دا خودان كەساتیەكا جودا بویە و ب دەهان و سەدان سیفەتێن تایبەت هاتیە جوداكرن ل گەلێن دەڤەرێ‌ ژ تورك و فورس و ئەرەب و چركەس و ئازر و ئەرمەنیا. ژ وان سیفەتێن كو كورد پێ‌ هاتیە ناسكرن زیرەكا ویە وەك تاك و خودان هێزەكا بێ‌ هژمار بویە تاكێ‌ كورد كو گەلەك ژ شارەزایان وێ‌ هێزا زور بو هەبونا ژیانەكا پری ئاستەنگ ڤەگەدرینن. تاكێ‌ كورد بێ‌ شەر شەركەر بویە ژ بەر زەحمەتیێن ژیانێ‌ ژبەر بن دەستیێ‌,لەوما هەر دەمێ‌ كەسەكێ‌ ل سەر كوردا چەند پەیڤەك نڤێسی بن زیرەكی و ب جەرگ و خودان شیان و شەرڤانی ل كەساتیا تاكێ‌ كورد نەهاتیە جودا كرن.

Read more...

دانەر ئەبوبەکر مستەفا

ھاوپەیمانی سێ قۆڵی مۆسکۆی نێوان روسیا و تورکیا و ئێران بۆ ووڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بە تایبەت بۆ سوریا، کۆمەڵێک خوێندنەوە و شیکاری سیاسی جیاوازھەڵدەگرێت لەم سات و کاتانەدا کە ناوچەکە لەبەردەم چەندین پرۆژەی جیۆسیاسی و پاراستنی بەرژەوەندی ووڵاتانی زلێھێزی جیھان و بەھێزی ناوچەکەش دایە تارادەیەک، تەنانەت کوشتنی باڵوێزی روسیا لە تورکیا رێگای لە بە ئەنجام گەیاندی ئەم ھاوپەیمانیەتیە گرینگە نەگۆری.

ووڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست دابەش بوون بەسەر دووبەرەی جیاوازی مەزھەبی کە سوونی و شیعی یە، بە جۆرێک ئاراستە کراوە کە تورکیا و سعودیا و قەتەر سەرپەرشتی و سەرکردایەتی بەرەی سونە دەکەن لە ناوچەکەدا، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ھاوکاری عێراق و سوریا سەرکردایەتی بەرەی شیعی دەکات لە ناوچەکە و جیھانیشدا.  لە دوای ساڵانی ٢٠٠٠ روسیا بیری ئەڵتەرناتیڤێکی تر کردووە بۆ بەرزکردنەوە ھەژموونی خۆی لەسەر ووڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست، بۆ گەرانەوەی ھەمان کاریگەری سەردەمی سۆڤیەت کە بەسەر ناوچەکەدا ھەیبوو، چونکە ماوەیەکی زۆر بوو دوای رووخانی یەکیێتی سۆڤیەتی ئەم ناوچانەی لەبیرکردبوو . دوای ھاتنی ڤلادیمیر پووتین بۆ سەر حکوم روسیا بەردەوام لە بەرەی شیعی دابووە وەک یەکێک لە سۆپەر زلھێزەکانی جیھان،و ئەمریکاش بە پێچەوانەوە بە پاڵپشتی کارو ھاوپەیمانی

Read more...

 

بەرزان فەرەج
محەممەد بوعەزیزی لەدایكبووی 1984ی شارۆچكەی  سیدی بوزید لە تونس، ‌لە 17/12/2010 دا ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و لە 4/1/2011 دەمرێ. كوڕی نەوە و جیهانێكە دەسەڵات هەموو خەونێكی مرۆڤانەی كوشتووە.

لە خێزانێكی فرەئەندام و هەژار دەستبەرداری  خەونی سەركەوتن  لەڕێگەی خوێندنەوە دەبێت و دەچێتە ژێرباری‌ كرێكاری و جووتیاری و گەڕان بەدوای ناندا. وەكو سەوزەفرۆشی گەڕۆك عەرەبانەكەی دەبێتە سەرچاوەی بژێویی خۆی و حەوت كەسی دیكەی ئەندامانی خێزانەكەی. تاكە خەونی ئەوە بوو كە رۆژێك  ببێتە خاوەنی پیكابێكی بچكۆلە و هێندە پاڵ بە عەرەبانەوە نەنێت.

بەڵام سەرباری ئەوەش چەندین جار بەهۆی بێ مۆڵەتییەوە لەلایەن پۆلیس و كاربەدەستانی شارەوانییەوە دەست بەسەر عەرەبانە و رزقەكانیدا دەگیرێت.‌ دواجار پاش ئەوەی لەنێو سیستەمێكی گەندەڵ و بەرتیلكاریدا كەس گوێ لە شكایەتەكانیشی ناگرێت و لەلایەن پۆلیسێكەوە كەرامەتیشی دەڕوشێنرێ‌، بوعەزیزی  كە پێشتر بە لەیلای خوشكی گوتبوو (لێرە خەڵكی هەژار مافی ژیانیان نییە)، لەبەردەم بینای ویلایەت و دەرگای داخراوی والی-دا، تاكە كردەیەك كە  هەست بكات مانایەكی هەبێت، سووتاندنی جەستەی خۆی دەبێت.
 
مەرگی بوعەزیزی هاواری (بڕۆ)ی دژی سەرۆكەكان لە قوڕگی نەوەیەكدا تەقاندەوە و شۆڕشێكی خوڵقاند كە تونسییەكان پێیان باشترە لە جیاتی بەهاری عەرەب، ناوی بنێن

Read more...

 

عارف قوربانی

لە دوای دروستكردنی دەوڵەتی عێراق و لكاندنی ویلایەتی مووسڵ بەم دەوڵەتەوە بەبێ‌ رەزامەندی و خواستی دانیشتووانەكەی، لەو كاتەوە شتێك هەیە پێی دەگوترێ كێشەی كورد لە عێراق. لە سەرەتای ئەم كێشەیەوە شتێكیش هەبوو پێی دەگوترا پرۆژەی كوردی. واتا لەگەڵ دەستپێكی كێشەكە، كورد بەپێی هەلومەرج و بوار و دەرفەتەكان پرۆژەی خۆی هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی.

سەرەتا شێخ مەحموودی حەفید بە حوكمی ئەوەی لەو هەلومەرجەدا رابەرایەتی شۆڕش و بزووتنەوەی كوردایەتی دەكرد، خاوەندارێتیی پرۆژەی كوردی گرتە دەست و كەوتە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی عێراق و وڵاتە خاوەن بڕیارەكان لە چارەنووسی ئەم ناوچەیە، بەڵام لەبەر زۆر هۆكار، چارەسەری كێشەی كورد نەكرا و بوو بە سەرەتایەكی خراپ لە پێكەوەژیانی كورد و عەرەب لە وڵاتە تازە دامەزراوەكەیاندا.

دوای شكستی هەوڵ و شۆڕشەكەی شێخ مەحموود تا دەگاتە دروستكردنی حیزبی كوردی و تا قۆناغی بەرپاكردنی شۆڕشی چەكداری، منەوەر و دەستەبژێرێكی خوێنەواری ناو كۆمەڵگە، شانبەشانی نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی ئوممەی عێراق، نوێنەرایەتی كێشەی كوردیان كردووە و لە چەندین قۆناغ و بەشێوازی جیاجیا پرۆژەی كوردییان پێشكەش كردووە، بەڵام كێشەكە وەك خۆی ماوەتەوە. لە شۆڕشی ئەیلولیشەوە تا راپەڕینی ساڵی 1991 لەگەڵ خەباتی چەكداری كە بەشێك بووە لە پرۆژەی كورد بۆ چارەسەری، سەركردایەتی كورد چەندین جار پەنای بردووەتە

Read more...

 

هیوا حاجی
مەترسییەكان لە زۆربووندان
لەسەردەمی ئێستاماندا، مەترسییەكانی سەر ژیانی مرۆڤ تا دێ لە زیادبووندان. هەندێ لەو مەترسیانە جیهانین و دانیشتووانی سەر زەوی بە رێژەی جیاواز هەستیان پێدەكەن. بۆ وێنە، گۆڕانكارییە ژینگەییەكان (گەرمبوونی گۆی زەوی) و تێرۆریزم دوو بابەتی هەرە زەقی سەردەمی جیهانگەرایین. ئەوەی یەكەمیان هەموو كەسێك هەستی پێناكات و هەندێ جار دەگوترێت زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە كراوە. بەڵام تێرۆریزم وا نییە. خەڵك لە هەموو سووچێكی ئەم دنیایە زیاتر لە جاران هەست بە بێ ئاسایشی دەكات. بەو مانایەی هەمیشە هەستێك هەیە كە رەنگە لە چركەیەكدا، ئۆتۆمبیلێك لەبەردەمتدا بتەقێتەوە، یان چەكدارێك لە مۆڵێكدا تەقەت لێبكات و یانیش بە لۆرییەك ئاپۆڕایەكی خەڵكی لە شەقامێكدا پان بكرێتەوە. ئەمانە مەترسی جیهانین و تا رادەیەك هەستی بێئۆقرەییان بۆ مرۆڤ دروستكردووە.

مەترسییە لۆكاڵییەكانیش لە تەشەنەدان. دەكرێ بكوژرێی لەبەرئەوەی كەسێك پۆستێكی فەیسبووكەكەتی بەدڵ نییە یان رەخنەت لێ گرتووە. بەئاسانی بە كافر یان جاسووس یان پیاوی ئەم و ئەو لە‌قەڵەم بدرێی. ئەگەر كیژۆڵەیەك بیت، مۆبایلەكەت هەمیشە سەرچاوەی مەترسیە بۆت، چونكە رەنگە مێسیجێكی هەڵە یان قسەكردن لەگەڵ برادەرێكی كوڕت بگاتە ئاستی كوشتنت، ئەگەر منداڵ بیت رەنگە باوك و دایكت ئەشكەنجەت بدەن و بە مۆبایلیش گرتەیەكی

Read more...

 

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

بارزانی سەرۆك خاوەن كۆمەڵێك خاسیەت و پێدراویی مێژووییە، كە هیچ یەك لە سەركردەكانی تری كورد، خاوەن ئەو تایبەتمەندی و خاسییەتانە نین، وێرایی ئەوه‌ خاوەن میراتێكی رەمزی مێژوویی و دەوڵەمەندە، چونكە كوڕی سەركردەی هەرەگەورەی گەلی كوردستان مەلا مستەفایە، كە بۆ ئەبد گەلی كوردستان خوشەویستی ئەو سەرۆكەیان لە دڵ دەرناچێت، لە هەمانكاتیشدا سەراپای ژیان و تەمەنی بارزانی سەرۆك پێشمەرگایەتی و ماندووبوون و شەونخونی بووە لە پێناوی ئازادی گەلی كوردستان، یەك لەو سەركردانەیە كە لە ماوەی تەمەنی خۆی واپێویست بووە، كە  رووبەرووی تەحدیاتی گەورە ببێتەوە چ لەسەرئاستی ناوخۆیی بێت یان ئاستی نێودەڵەتی و هەرێمایەتی بوو بێت، بۆیە سڵی لە هیچ رووبەڕوونەوەیەك نەكردۆتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەكەی، هەموو خەڵكی كوردستان و دبلۆماتە رۆژئاوایی و ئەمریكییەكانیش، هەڵوێستەكانی ئەویان لەبیرە كاتێك بڕیار بوو رژێمی بەعس بڕوخێنن، لە كونگرەكانی لەندەن و بەیروت وسەلاحەددین، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا، كە بە چ شێوەیەك لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان و دیموكراتی بوونی دوارۆژی عیراقدا، پێی دادەگرت.

دوای قۆناغی رزگاری عیراقیش بە مانگ لە بەوەغدا دەمایەوە تا توانی لەگەڵ وەفدە یاوەرەكەیدا، مافەكانی گەلی كوردستان بەیاسایی و دەستووری بكات، كێ هەیە نەزانێ‌ لە سەر مافی پێشمەرگە و چەسپاندنی لەدەستووری هەمیشەیی عیراقدا، چۆن رووبەرووی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا جۆرج بۆش دەبوەوە، هەمیشە لە ناخۆشترین و سەخترین وێستگەكانی

Read more...

 

بەرزان فەرەج
لە دیسەمبەری 2010 وە هەژانێكی بێ وێنە جیهانی عەرەبی بەشێوەیەكی دیكە خستە سەر شانۆی جیهان، لە كاتێكدا ئەو ناوچەیە لە دەرەوەی مێژوو دەژیا و گیرۆدە و ژێردەستەی سیستەمە دیكتاتۆرییە نەگۆڕ و نەریتە چەسپاوە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان بوو.

17ی دیسەمبەری 2010 كە بوعەزیزی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە رۆژی دەسپێكی بەهاری عەرەبی و شۆڕشی كەرامەت دادەنرێت. كڵپەی جەستەیەك تاریكستانێكی رۆشن كردەوە و هیوای شاردراوەی ملیۆنان نەوەی لاوی گەشاندەوە، پێش ئەوەی ئەم كۆمەڵگایانە بكەونەوە ناو بازنەی داخراوی بەها دەسەڵاتییە تەقلیدی و ئاینی و كۆمەڵایەتییە نەگۆڕەكان و مەحكوم ببنەوە بە چەپاندنی كەرامەتیان لەلایەن تاكێك یان توێژێكی حوكمڕانی سیاسیی بنەماڵەیی، كۆمەڵایەتی و ئاینییەوە.

 ئەم شۆڕشە لە خەزانی پاییزەوە گوڵە یاسەمینەكانی لە تونسەوە گەشاندەوە و چوار دەسەڵاتداری تۆتالیتار و سەركردەی خەونبینی بە حوكمڕانیی ئەبەدی و داهێنەری كۆماری میراتییەوە لادا و كورسیی ئەوانی دیكەشی لەرزاند. بەڵام دواجار بە خەزانی پاییزێكی خەمناك كۆتایی هات و ژیانی چەندین ملیۆن كەسی كردە قوربانی و مەرگ و دەربەدەری . چەندین شاری مێژوویی و لانكەی شارستانێتیی هەزاران ساڵەی مرۆڤایەتی وەكو بالمیر، تەدمور ، سەنعا، مووسڵ، شنگال و حەلەب و كۆبانێی وێران كرد، هەموو ئەو نەوانەی خەونی ژیانێكی باشتریان بە كەرامەتێكی پارێزراوەوە لە خاكی خۆیاندا دەبینی، دواجار خواستی ناچاریی پشتكردنە نیشتیمان و رێگای

Read more...

 عارف قوربانی
قووڵبوونەوەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان و كاریگەری و لێكەوتەكانی لەسەر خەڵك، گەیشتووەتە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار، بۆ ئەوەی كاردانەوەكانی نەگاتە دۆخێكی نەخوازراوی وا كە مەترسی لەسەر ئەزموونەكە دروست بكات، پێویستە حكومەت هەموو رێگەیەك بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ دەربازبوون لەو كێشەیە، تەنانەت بەو رێگایانەشەوە كە لێیان بێ ئومێد بووە.

دەكرا پرۆژە یاسای بودجەی عێراق یەكێك لەو دەرفەتانە بووایە كە هەرێمی كوردستان بە پرۆژەیەكی دیراسەتكراو و بە بەكاربردنی قورسایی خۆی و كارەكتەرەكانی كورد لە بەغدا، بە چەند بڕگەیەكی ئەو یاسایە، بەشێك لە ماف و پێداویستییەكانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی دەستەبەر بكردایە، بەڵام بەهۆی ئەو ناتەباییە سیاسیەی لەناو ماڵی كورد هەیە و بەهۆی گواستنەوەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و لێكترازان و ناكۆكیی فراكسیۆنە كوردییەكان كە مەعلومە ئەنجامی ناتەباییش شكستە، هەروەها بەهۆی لاوازی و سستیی رۆڵی كارەكتەرەكانی كورد لە پایتەخت، نەك پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نەبووە دەرفەت بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بەڵكوو ئەگەر ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ نەكەین ئەویش دەبێتە بەڵایەكی تر.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەدا زۆر كەمتەرخەم بوون و هیچ ئامادەكاری و تەنانەت هەماهەنگییەكیان لەگەڵ نوێنەرەكانی هەرێم نەكرد بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی

Read more...

 

هێمن عەبدوڵڵا
هەفتەی رابردوو لە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك كۆنفرانسێكی گرنگ لەسەر سەربەخۆیی كوردستان سازكرا. هەرچەندە دامنابوو لە دوایین گۆشەمدا لە ساڵی 2016 باسی سیاسەت نەكەم و شتێكی سۆفت بنووسم، بەڵام بۆ دەستپێكی ساڵی نوێ هیچ شتێك گرنگتر نییە لە قسەكردن لەسەر ئەو پرسیارەی بابەلباب و ساڵەوساڵ لە خۆمان و لەیەكدی دەكەین: سەربەخۆیی كوردستان نزیكە؟

تا نیوەی دووەمی ساڵی 2016ش، كاتێك باسی سەربەخۆیی كوردستان دەكرا، سەركردەكانمان دەیانگوت: ئەمە مافی ئێمەیە، بەڵام كاتی نەهاتووە. كەچی لە چەند مانگی رابردوودا و لە سەروبەندی دەستپێكردنی شەڕی مووسڵەوە، تۆنی دەنگەكە گۆڕاوە و بەئاشكرا باسی سەربەخۆیی لەجیاتی ئەوەی لە میدیادا بكرێت، دەبردرێتە سەر مێزی گفتوگۆ لە بەغدا. نێچیرڤان بارزانی لە نوێترین دیداریدا دەڵێت لەگەڵ توركیاش هێشتا "بەفەرمی" باسی سەربەخۆیی كوردستان نەكراوە و ساڵی داهاتوو باس دەكرێت.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا بڕوا ناكەم ساڵی 2017 ساڵی سەربەخۆیی كوردستان بێت. فلادیمیر پووتین لە كۆبوونەوەی رۆژانی رابردووی لەگەڵ میدیاكاران، مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستانی بە مژارێكی نێوخۆیی عێراق دانا كە رووسیا نایەوێ دەستی تێوەربدات. بەڵام كێشەی درەنگكەوتنی سەربەخۆیی كوردستان لە 2017دا دروست ئەوە دەبێت كە دەستتێوەردان دەكرێ و عێراقییەكان خۆیان بەشی ئەوەندە دەسەڵات و ئیرادەیان نییە بڕیار بدەن دەیانەوێ چۆن پێكەوە

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان