ئاراس جەواد
هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌توای (عه‌لی سيستانی)ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شيعه، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ميليشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێكی زۆر له هاوكێشه سياسیيه‌كان گۆڕانيان به‌سه‌ردا هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پارت و لايه‌نه شيعه‌كان لانی كه‌م پاساوێكی ئايینيیان بۆ فه‌راهه‌م كرا تا ميليشاكانيان ئاشكرا بكه‌ن. ئه‌وه بوو له په‌رله‌مانی عێراقيش حه‌شدی شه‌عبی له ڕووی ياساييه‌وه شه‌رعيیه‌تی پێ درا و كرايه هێزێكی ياسايی و به‌شه بودجه‌يه‌كی زۆريشی له‌لايه‌ن به‌غداوه بۆ ته‌رخان كرا. به‌و شێوه‌يه حه‌شدی شه‌عبی كرايه هێزێك كه به‌ناو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا بێت، به‌ڵام له‌ڕاستيدا ببێته كارتێكی فشار و له‌لايه‌ن هێزه شيعه‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی سياسی به‌كار بهێنرێت. حه‌شدی شه‌عبی كۆپيیه‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانه، كه ئێستا تاكه هێزی ده‌سه‌ڵاتداره له ئێران‌دا و هه‌موو ئيمكانیاتێكی سه‌ربازی و لۆجستی بۆ دابين ه‌كرێت. هه‌روه‌ها بودجه‌يه‌كی زبه‌لاحیشی له‌لايه‌ن حكوومه‌تی تارانه‌وه بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسيیه‌ك له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆكه سوپای پاسداران له يه‌مه‌ن، عێراق، سووريا، به‌حرێن، لوبنان، فه‌ڵه‌ستين، ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت له باكووری ئه‌فريقاش كاريگه‌ریی به‌رچاوی هه‌يه له سه‌پاندنی سياسه‌ته‌كانی ئێران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديیه‌كانی له ناوچه‌كه و جيهاندا. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه مه‌به‌ست له پێكهێنانی ميليشياكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراقدا بێ شك به هه‌مان ئامانجه و گومانی تێدا نييه كه بيرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و هێزه له تارانه‌وه داڕێژراوه و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نرێت.