فه‌رید زامدار
هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه مێژووییه‌كه‌ی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌عس ده‌زگا ئیدارییه‌كانی خۆی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كشانده‌وه و هه‌موو مووچه و مافه دارایی و ئیدارییه‌كانی له كوردستان بڕی و بۆشاییه‌كی ئیداری و یاسایی فراوانی له كوردستان دروست كرد، (به‌ره‌ی كوردستانی) كه له هه‌موو حزبه شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان (پێش ڕاپه‌ڕین) پێكهاتبوون، ئه‌و بۆشاییه ئیداری و یاساییانه‌ی پڕكرده‌وه. ئه‌و به‌ره‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی (1992) پێك بهێنێ و ته‌نیا له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ و گومرگه‌كان و باج و شتی تر مووچه و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ران به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دابین بكات و مووچه‌خۆرانیش هیچ گله‌ییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتینه ناو ئه‌زموونێكی نوێ و قۆناغێكی نوێ له حوكمڕانیی كوردستان و متمانه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان به یه‌كتری دوور له هه‌موو گومان لێكردنێكی سیاسی. ئه‌ركه ئیداری و داراییه‌كانی كوردستانیان به‌ڕێوه ده‌برد و وه‌زاره‌ته‌كانیش هه‌ریه‌كه و به‌پێی ئیمكانیاتی خۆی كادیری ئیداری و ئابووریی دابین كردبوو، به ئیراده‌یه‌كی سیاسی و ئیداریی به‌هێز ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانی ئیداره‌دان و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌میی دارایی بووبووه‌وه.
به‌داخه‌وه هێنده‌ی نه‌برد هه‌ردوو حزبه زلهێزه‌كه‌ی كوردستان واته (پارتی و یه‌كێتی) به ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه، ناكۆكی كه‌وته نێوانیان و شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی ده‌ستی پێكرد و گورزێكی گه‌وره‌یان له‌و ئه‌زموونه نوێیه‌مان دا و له ئه‌نجامدا هه‌ردوو حزب و جه‌ماوه‌ری كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بوون و جارێكی تر ئاشتی و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هه‌ردوولا باڵی ئاسووده‌یی به‌سه‌ر كوردستاندا داگرت، ئیتر له‌وساوه تا ئێستا گومان لێ كردن و بێمتمانه‌یی نه‌ك هه‌ر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵكو ئه‌و گومان و بێ متمانه‌ییه هه‌ر هه‌موو حزبه‌كانی تریشی گرته‌وه، به‌هۆی په‌یدابوونی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له ناوخۆی كوردستان و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و هاوكێشه سیاسییه‌كانی پێشووی شكاند و گرژی و ئاڵۆزیی سیاسی په‌ره‌ی سه‌ند و دۆخی سیاسیی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك برد، به تایبه‌تی گرنگترین هاوكێشه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر مابێت گرفتی گۆڕینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، له‌و پۆسته دوور بخه‌نه‌وه، داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی بێلایه‌ن ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه تاكه سیاسه‌تمه‌داری توانادار و لێهاتوو به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوده، كه تا ئێستا توانیویه‌تی هاوكێشه سیاسییه‌كان و ئه‌ركه دیبلۆماسییه‌كان له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌وریایی ڕابپه‌ڕێنێ.
بارزانی، چه‌ندین جار په‌یامی خۆی به ڕای گشتی و حزبه‌كان ڕاگه‌یاندووه، دواترینیان ئه‌و په‌یامه مێژووییه‌ی بوو كه ڕاشكاوانه ئاماده‌یی خۆی پیشان دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تر بۆ هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا كاك مه‌سعود سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی ئه‌وانی تر ده‌كات، كه بووه‌ته زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌یی زۆر گرنگ بۆ ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌و كێشه ئاڵۆز و گرێكوێرانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێستای كوردستان و ئاینده‌ی كوردستان هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت (جه‌نابی كاك مه‌سعود) له‌و پۆسته دوور بخه‌نه‌وه، ده‌نا ئه‌و كه‌سه بێلایه‌نه كێیه كه بتوانێ ئه‌و پۆسته هه‌سته‌وه‌ر و گرنگه بگرێته ئه‌ستۆ، كه چاره‌نووسی هه‌رێم بگه‌یه‌نێته لێواری ئارامی و ئاینده‌یه‌كی باش، دڵنیام هیچ كه‌سێكی تر له كه‌س و لایه‌نه حزبییه‌كانی كوردستان ناتوانن ئه‌و ئه‌ركه قورسه بگرنه ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كان و وڵاته دۆسته‌كانی كوردستان.
كاك مه‌سعود هه‌موو هاوكێشه سیاسییه‌كانی ڕاگرتووه و ڕۆژ نییه به‌رپرسه هه‌ره باڵاكانی وڵاتان سه‌ر له كوردستان نه‌ده‌ن و وتووێژ و ڕاوێژی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، له سه‌ردانه‌كانیشی بۆ وڵاتان به رێوڕه‌سمی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازیی لێ ده‌كه‌ن.
دیسان ده‌یڵێمه‌وه، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێ وه‌كو (جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال) جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعودیش دوور بخه‌نه‌وه.
جه‌نابی مام جه‌لال به‌دیلی نه‌بوو، نه له عێراق و نه له كوردستان. بزانن به دوولركه‌وتنه‌وه‌ی چ ماڵوێرانییه‌ك عێراق و به تایبه‌تی (یه‌كێتی) و كوردستانی به‌گشتی گرته‌وه! هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی بارزانییش به هه‌ر بڕوبیانووێك بێت له‌و قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌دا هه‌وڵدانێكی ڕووخێنه‌ره، به‌ڵكو پیلانێكی دوژمنانه‌یه دژی كوردستان و ئایینده‌ی كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر باسی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وا زۆر (زه‌وابتی یاسایی و ئیداری) هه‌ن كه بۆ ئه‌و قۆناغه پێویست ده‌كات دابنرێن و تا قۆناغێكی گونجاو له ئاینده‌دا دێته پێش و ئه‌و كاته هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ری بكرێت و به‌دیلێكی تر بۆ به‌ڕێز بارزانی بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان به گومانه‌وه سه‌یری پڕۆژه سیاسییه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و بێمتمانه‌یی به‌یه‌كتر گه‌یشتووه‌ته ترۆپك و هیچ لایه‌نێك بڕوای به لایه‌نه‌كه‌ی تر نه‌ماوه ، بۆیه ده‌ڵێم له‌جیاتی ئه‌و گومان و بێمتمانه‌ییه، با هه‌وڵ و توانا و هێزی سیاسیی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ چاكسازیی سیاسی و ئیداری، باشتره له ململانێی سیاسیی نابه‌جێ.
له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ماوه‌یه‌كه به گوڕ و تینه‌وه، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی هه‌موو حزبه‌كانی كرد و وتووێژ و ڕاوێژ و گفتوگۆی سیاسیی درێژه پێ داوه، له كاتێكدا په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعود زۆر ڕوون و ئاشكرایه و ئه‌وه‌نده بینه و به‌رده‌ی ناوێت و ده‌با ئه‌وانیش وه‌ك شانده‌كه‌ی پارتی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یامه بده‌ن و كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره بهێنن.
18/1/2017