هۆگر ئیبراهیم حەکیم
گرنگترین ئه‌و هه‌موارانه‌ى خراونه‌ته راپرسییەوە
هه‌ر پێشنیارێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له توركیا پێویستی بە ره‌زامه‌ندیی سێ له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هەیە، واته 330 ده‌نگ له كۆی 550 ئه‌ندامی په‌رله‌مان. هه‌ر مادده‌یه‌ك له پرۆژه‌ى پێشنیاركراو گه‌ر نه‌یتوانی 330 ده‌نگی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وا ناچێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. ئه‌و ره‌شنووسه‌ی په‌رله‌مانی تێپه‌ڕاند كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ری له بواری سیسته‌می سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت، گرنگترینیان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه. داواكاری سیسته‌می سەرۆكایه‌تی شتێكی نوێ نییه بۆ توركیا، پێشتر سه‌رۆكی توركیا (تورگوت ئۆزال) داوای كردبوو، پاشان سه‌رۆكی دواى ئه‌ویش (سلێمان دیمیرال) به هه‌مان شێوه داوای كردووه. دواتر نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان ئه‌و داوایه‌ى زیاتر به‌رز كردووه و پێی وابوو به سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا سه‌قامگیرتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ى ئه‌ردۆگان له‌وانه‌ى پێشتر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌وا پێشتر دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانى ده‌وڵه‌تی كردبوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دواى كوده‌تایه‌كی شكستخواردوو زۆر لاواز بووه. گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان بریتیین له:
یه‌كه‌م: لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك، به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره نوێیه سه‌رۆكی وه‌زیران نامێنێت و سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جێكارییه‌كانى زیاد ده‌كات و راسته‌وخۆ به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌ت