فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵلا

چەندە ترەمپ و ئیدارەكەی لە تاران و كۆماری ئیسلامیی توند بكەن، هێندە كوردی رۆژهەڵات لێویان بەخەندەتر دەبێت. هەندێكیان لەئێستاوە خۆیان بۆ قۆناغی پۆست جمهوریی ئیسلامی سازكردووە، هەندێكیشیان بڕوا ناكەن ئەمجارەش شانسیان هەبێ و دەڵێن "ئەو ترەمپە پێش ئەوەی كارێك لەگەڵ ئێران بكات، دەیكوژن"! ئومێدەواریی كوردی رۆژهەڵات بە ترەمپ چیرۆكی رەجەبم بیردەهێنێتەوە كە لەژێر دارهەنجیرەكە دانیشتبوو و هیوای بەوە بوو هەنجیرێك لوتف بكات و بەرببێتەوە نێو دەمی.

راستە لەوەتەی دەستبەكار بووە، هیچ بەیانییەكی ترەمپ تێنەپەڕیوە كە لە خەونی سنووردانان بۆ كۆماری ئیسلامی هەڵنەستابێ و هەندێكیانی نەكردبێتە تویت، بەڵام هەرواش ئەوە ناكاتە ئەوەی كە خۆشخەیاڵ بین و بڵێین ئەمریكا بڕیاریداوە كۆماری ئیسلامی دەڕووخێنێت. چونكە ئەگەر ئەوە هێندە ئاسان بووایە سەرۆكەكانی پێش ترەمپ كردبوویان و نەیاندەهێشت شانازییەكە بۆ ئەو بمێنێتەوە. بەڵام جیاوازییەك بەڕوونی هەستی پێدەكرێت، ئەویش ئەوەیە كە سیاسەتی ئۆباما لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆرتر لە دەوری زۆر سوودمەندبوون و كەم زیاندان لە ئەمریكا دەخولایەوە، ئەمەش سیاسەتێكی كلاسیكیی دیموكراتەكان بووە لە ناوچەكەی ئێمەدا. ترەمپ بەپێچەوانەوە و شێلگیرانەتر لە سەرۆكە كۆماریخوازەكانی پێش خۆیشی دەیەوێت بەڕوونی دۆست و دوژمنی لە ناوچەكەدا دیار بن و هەموو كەس بزانێ كەوشی سعودی و ئیسرائیلی بەلایەوە گرنگترە لە سەری وڵاتە بچكۆلە و لە ئێران ترساوەكانی دیكەی ناوچەكە.

كاتێك ترەمپ دەیگوت نەدەبووایە نەوتی عێراق رادەستی عێراقییەكان بكەینەوە، دروست ئەوەی دەگوت كە راوێژكارێكی ستراتیژیی ئەمریكی دوور لە زوومی كامێرا و ریكۆردەرەكان بەڕاشكاوی سەبارەت بە بەرژەوەندیی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دەیڵێت. یان ئەو مانۆڕە سەربازییەی لەمڕۆژانەدا هەریەكە لە ئەمریكا و بەریتانیا و ئوسترالیا و فەرەنسا بەهاوبەشی لەنێو ئاوەكانی كەنداودا دەیكەن و مەبەست لێی چاوسووركردنەوەیە لە تاران، خۆ لە سەردەمی ئۆبامادا پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ترەمپ بەئەنقەست كەشتییەكی جەنگیی زیادەشی لەگەڵ دەنێرێتە ناوچەكە و بە ئێرانیش دەڵێت "یاری بە ئاگر مەكە"!

جا گریمان ئەو فۆكوسەی ئەمڕۆژانە ئەمریكا لەسەر یەمەن دروستیكردووە بۆ رازیكردنی سعودیە و لێدان لە ئێران بێت. هەروەها گریمان ترەمپ سەرشێتییەكی كرد و هێرشی كردە سەر تاران، ئەوكات چی لە رەوشی كوردی رۆژهەڵات دەگۆڕێت؟

ئەم پرسیارەم لە هاوڕێیەكی رۆژهەڵاتیی زۆر ئاگادار كرد. وەڵامی دامەوە: وەك زەمانی شا، ئەم نیزامەش بەسەر كوردی رۆژهەڵاتدا دەڕووخێ و هیچی دەستناكەوێت. قسەكەشی جوان بوو، چونكە وەكچۆن كاتێك شا رووخا، حیزب و خەڵكی رۆژهەڵات ئامادە نەبوون هەلەكە بقۆزنەوە، ئاواش ئێستا لە هەموو كاتێك نائامادەترن بۆ قۆناخی پۆست كۆماری ئیسلامی. دەزانم هاوڕێ رۆژهەڵاتییەكانم بەم قسەیەم نیگەران دەبن و خەندە لەسەر لێویان دەتۆرێ، بەڵام خۆ دەمێكە گوتوویانە: دۆست ئەوەیە دەتگریێنێ.

6/2/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان