د. محەمەد ئەمین گەناوی
ترەمپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێستاى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه توانى بیر و ئایدۆلۆجى پارێزگارانه (conservatism) ى خۆى به وتارى پۆپیولیست ((populist بكاته په‌یامێكى تازه و هیوا به‌خش و وروژێنه‌ر بۆ ده‌نگده‌ران تا له‌ئه‌نجامدا كلیلى كۆشكى سپى كه‌وته ده‌ست . یه‌كه‌م ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌نگى ته‌پڵى ترەمپ لاى زۆرى ده‌نگده‌رانى ئه‌مه‌ریكا بوو كه هه‌نێكیان به پاڵنه‌رى ئایدۆلۆجى و هه‌ندێكى تریان به‌هۆى وتاره پۆپیولیستهكانى بوو، كه هه‌تا ئهمانەى له ڕووى فكرى و ئایدۆلۆژییه‌وه له ترەمپ جیاوازبوون به پاڵنه‌رى مه‌یل بۆ په‌یامه پۆپیولیستهكهى تره‌مپ ده‌نگیان پێ دا .
بۆ نمونه تره‌مپ به‌ئاشكرا هه‌ڵوێستى خۆى دژى ئازادى ژنان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر منداڵ له‌باربردن، به‌ڵام به وتارى پۆپیولیستى خۆى كه ئامانج و كارى ئه‌وه ئه‌بێت كه گه‌شه‌ى ئابوورى وڵات زیاد بكات و شوێنى كار بۆ ملیۆنه‌ها كه‌س دابین بكات له ڕێى داخستنى سنووره‌كانى ئەمەریکا به دیوار بۆ ڕێگرى له گه‌نجانى مه‌كسیكى له هاتنه ناو ئه‌مه‌ریكا وه ناو بازاڕه‌كانى كارى ئه‌مه‌ریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاتنى موسڵمان بۆ ناو ئەمەریکا بۆ ئه‌وه‌ى به وته‌ى خۆى ڕێگرى بكات له كارى تیرۆرستى له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرسته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست توانى ده‌نگى ئه ما نه‌ش بۆ خۆى ڕاكێشێ كه له ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه له خۆى جیاواز بوون.
واته ترس له داهاتووى ئابوورى و ئاسایش زاڵ بوو به‌سه‌ر لایه‌نى ئایدۆلۆژى بۆیه زۆر له‌وانه‌ى كه باسمان كرد كه لهگهلیشیا جیاواز بوون به‌هۆى وتاره پۆپیولیسته كانییه‌وه بۆ سه‌قام گیركردنى ئاسایشى ئابوورى و ژیان توانى كاربكاته سه‌ر ده‌روونى ده‌نگده‌ران و بڕیاردان له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى .
ده‌نگ دانه‌وه‌ى ده‌نگى ته‌پڵى ترەمپ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ له ئێستا و داهاتوودا لێكه‌وته‌ى جیاوازى له سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و سیاسى و ئابوورى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌شێ هه‌ندێكیان تازه و بریار ده‌ربن بۆ سیماى گشتى ئەمەریکا .
وتاره پۆپیولیستهكانى ترەمپ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به كۆچبه‌ران و موسڵمانانه‌وه هه‌یه له ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین ده‌نگ دانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه و زیاتریشى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه چونكه هه‌م ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ به ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر بۆ خۆى هه‌مان كێشه‌ى كۆچبه‌رانى هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر بوونى ئاڵۆزییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆى بوونى زۆرى كۆچبه‌ران و كردارى تیرۆریستى له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌ڵام به‌م جیاوازیانه:
١ - مێژوى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ بیرى توندرهِوى كه بووه هۆى كۆمهڵكوژیى جوله‌كه‌كان به ده‌ستى نازیه‌كان وا ئه‌كات ڕاى گشتى و به تایبه‌ت نوخبه‌ى سیاسى ئه‌وروپا به ئاشكرا ئه‌م ده‌نگه‌ى ترەمپ قبوڵ نه‌كه‌ن و نمونه‌ش لێكدوانهكانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیایه كه دژ به هه‌ڵوێسته‌كانى ترەمپ ده‌ریان بڕی، و له سه‌ر ئاستى گشتى وه شه‌قام زیاتر له ٢ ملیۆن واژو كۆكرایه‌وه. له به‌ریتانیا دژى سه‌ردانى ترەمپ بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه كه ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌نگى تهپڵهكهى ترەمپه له ئه‌وروپا گه‌رمه جا چ به قبوڵكردنى له‌لایه‌ن ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه یا قبوڵنه‌كردنى بێ له‌لایه‌ن به‌شێ له نوخبه‌ى سیاسى و لیبرال و چهپڕهوهكانهوه . ڕاستڕه‌وه‌كان له ئه‌وروپا كه ئاره‌زووى هه‌مان ده‌نگ و په‌یام و سیاسه‌تى ترەمپ ئه‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌ى خۆیان له ئه‌ڵمانیا له مانگى ڕابردودا واته مانگى یه‌كى ٢٠١٧ به ئا شكرا لایه‌نگریی خۆیان بۆ ترەمپ ده‌ربڕى كه دووباره به‌ڵگه‌ى ئه‌م وته‌یه كه له ئه‌وروپاش كه‌م یان زۆر ئاره‌زووى سیاسه‌ته‌كانى ترەمپ هه‌یه.
٢ - مێژوى ئەمەریکا و پێكهاته‌ى ئەمەریکا بۆ خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆچبهرییه بۆ ئه‌م كیشوه‌ره هه‌ر وه‌كو له دوا وتاردا له‌سه‌ر كایگهریى قه‌یرانه‌كان له سه‌ر دیمۆگرافیا باسى ئه‌م حاڵه‌ته تایبه‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكام كردبووكه له ئه‌نجامدا هه‌موو كۆچبه‌ران له بۆته‌ى فه‌رهه‌نگى ئه‌مه‌ریكى دا خۆیان ئه‌گونجێنن(integration ) یان ئه توێنه‌وه (assimilation ) به له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ندێ لایه‌نى ئایینى كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى فه‌رهه‌نگى گشتى و به‌هاكانى ئەمەریکادایه كه په‌یوه‌ندیى به ئازادى بیروڕا، ئایین و هه‌لى یهكسانەوە هەیه بۆ ژیان، كار و خۆێندن بۆ هه‌موان كه ئه‌م به‌هایانه بۆ خۆیان ناسنامه‌ى ئه‌مه‌ریكان .
به‌ڵام له ئه‌وروپا ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وایه‌تى و مێژووى نه‌ته‌وایه‌تى له چوارچێوه‌ى سنوورێكى دیاریكراودا دروستكهرى قه‌واره‌ى وڵاته‌كانه و دروستكهرى ده‌وڵەتى نه‌ته‌وه‌یه به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى سیاسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، فه‌رهه‌نگى و مێژووییه‌وه، بۆیه له ئه‌وروپا كۆچبه‌ران به ئه‌سته‌م تر ده‌گه‌ن به قۆناغى خۆ گونجاندن و توانه‌وه له چاو ئەمەریکا به تایبه‌تیش بۆموسڵمانان به‌هۆى مێژووى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ موسڵمانان وه تێڕوانینى موسڵمانان بۆ ئه‌وروپا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كورت كراوه‌ته‌وه بۆ پاشخانى مێژووى ئایینى و فه‌رهه‌نگى.
هه‌روه‌كوو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پى كرد، له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى نوخبه‌ى سیایسى و هه‌تا ڕاى گشتیش ده‌نگى ترەمپ زۆر قبوڵ نیه له ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ترەمپ ئه‌نجامى باشى هه‌بێت له هەمانكاتا كۆچى موسڵمانان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت و گروپه تهندڕهوه ئیسلامییه‌كان بتوانن كارى تیرۆرستى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا بێگومان مۆدێلى ترەمپ له ئه‌وروپا ده‌بێته ئاره‌زووى هه‌ره زۆرى گه‌لانى ئه‌وروپا كه له‌ئه‌نجامدا ئه‌شێ بوومه‌له‌رزه‌ى سیاسى له ئه‌وروپا دروست بكات به بردنه‌وه‌ى ڕاستڕه‌وه‌كان له ههڵبژاردنهكانا له زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى وڵاتانى ئه‌وروپا كه ئه‌وكات به دڵنیاییه‌وه ڕۆژ و سه‌رده‌مێكى نوێ ده‌ست پیده‌كات نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وروپا به‌ڵكو بۆهه‌موو جیهان .
ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به وتارى دیارى ترەمپه‌وه هه‌بێ له مه‌ڕ شه‌ڕى ڕاگه‌یانراوى دژى تیرۆر و گه‌نده‌ڵى ئه‌وا بێگومان وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌م شوێنه‌یه كه گه‌وره‌ترین ده‌نگ دانه‌وه‌ى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه، له ناو وهڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش به تایبه‌ت كه‌نداو، عیراق و ئێران و به‌تایبه‌تی تریش ئێران ده‌بێ باش له په‌یام و ده‌نگى ترەمپ تێبگات و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له تێگه‌شتنى په‌یامه‌كه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده بۆ ئێران، چونكه په‌یامى ترەمپ ده‌رهاوێشته‌ى هه‌موو یان ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌م كارلێكه جێوسیاسى، جێوستراتیجى، ئابوورى، و هه تا ده‌روونى، نه‌ژادى، ڕه‌گه‌زى و ئه‌و گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه:
- له‌م ١٦ ساڵەى دواییدا ڕوویان داوه له گه‌ڵ شه‌ڕ و دیارده‌ى تیرۆریزم .
- له‌م ٢٨ ساڵه‌ى ڕابردوو، واته پاش ڕووخانى كۆمۆنیزم و گۆڕان كارى له هاوسه‌نگى هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان.
- له‌م ٧٠ ساڵه‌ى كۆتایى جه‌نگى دوه‌مى جیهان كه بووه هۆى دابه‌شبوونى جیهان و دروستبوونى بلۆكى سیا سى ئابوورى و هاوپه‌یمانى جیاواز به به‌رژه‌وه‌ندى جیاواز، و ئیستا به حوكمى گۆڕانكارى مێژویى و ڕووداوه‌كان له‌م كاته‌دا گۆڕانكارى به‌سه‌ر كۆى ڕه‌گه‌زه‌كانى گۆڕانا دێت كه هه موویان له كه‌سایه‌تى و خیتابى ترەمپ به‌رجه‌سته بوون.
هه‌موو ئه‌م گۆرانكارییانهى باس كران بوونه هۆى به‌رهه‌مهێنانى ترس، واته ترسى ئابوورى، سه‌ربازى، كۆچبه‌ر، و ترس له موسڵمان و تیرۆر، و هه‌موو ئه‌م ترسانه‌ش بوونه پێكهاته‌ى په‌یام و ده‌نگى ترەمپ. هه‌رشتێ له سروشت و ژیانا ڕه‌نگى پێكهاتووهكانى ئه‌داته‌وه، لێره‌دا پێكهاته‌ى بوونى ترەمپ به ههموولایهنهكهوه ترسه بۆیه ترەمپ و پهیمامى ترەمپ ڕه‌نگى ترسى داوه‌ته‌وه هه‌م له سه‌ر ئاستى ناوخۆ وه هه م سه‌ر له ئاستى ده‌ره‌وه .
ئه‌گه‌ر ئیستا ده‌نگى ته‌پڵى ترەمپ ته نها له هه‌ندێ شوێنى دیاریكراو ده‌نگبداته‌وه ئه‌وا به دڵنیایى له داهاتویهكى نه‌چه‌ندان دوور ئه‌م ده‌نگدانه‌وه فراوانتر و فراوانتر ئه‌بێ، وه بۆ پرسیارى ئه‌مه‌ش چى ڕووئه‌دات ؟ دوباره له كات و داهاتویهكى نه‌چه‌ندان دوورا وه‌ڵام ڕوونتر ئه‌بێت .
9/2/2017