مهغدید سهپان
تا سەرەتای سەدەی بیست، پەیوەندی جنسی لە نێوان ژن و پیاو بە ژیانی خێزانی بەسترابۆوە. ئەوان لە ڕوانگەی ئایینەوە دەیانڕوانییە خێزان و لە ئایینیش مومارەسەی جنس پێش شوکردن ڕێگای پێنەدراوە.
باسکردنی جنس لە سەدەکانی ناوەڕاست شەرم بووە و بە چاوی سووک سەیر دەکرا، لەهەمان کات پیاو بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی خۆی یان مەعشوقی هەبووە یانیش سەردانی بۆردێل و ژنی لەشفرۆشی کردووە. لەوکات و هەندێک دواتر و پێشتر، ژن بێ ماف و بێ دەستەڵات کۆیلە یان نیمچە کۆیلە دەژیا.
لە نێوان 1668 – 1675 لە وڵاتی سوید 116 پیاو لەگەڵ 856 ژن بە بیانۆی جادوکردن و فاڵچێتی بە مەرگ حوکمدران. زۆر لەو ژنانەی بەر ئەو حوکمە کەوتن، خوێندەواربوون، یارمەتی خەڵکیان دەدا، پزیشکی میللی بوون و بە تەنها دەژیان. تاوانی بەشێکی زۆری ئەو ژنانە حوکمی مەرگیان بەسەردرا، خوێندەواری و لێهاتوویی و پێگەی دیاری ئەوان بوو لەناو کۆمەڵ... کەنیسە و دەستەڵاتی ئەوکات و پێشتر و دواتریش، ڕقیان لە ژنی خوێندەوار بوو، لێیان دەترسان، گۆڕانکاری و شۆڕش دژ بە حوکمی ئەوان بکەن.
تا سەدەی نۆزدە زۆر لەو کتێب و گوتارانەی تێیاندا باس لە سێکس دەکرا، سێکیان بە ژیانی خێزانی بەستبۆوە. سێکس لەگەڵ ژیانی هاوسەری لێک گرێدرابوو، ئەگەر چی ژیانی هاوسەری لەوکات کورت بوو. لە سەدەی هەژدە تەمەنی پێکەوە ژیانی ژن و مێرد 15ساڵ بوو، لە سەدەی بیست گەیشتە 23 ساڵ، لە سەدەی بیست و یەک ئەم ڕێژەیە بۆ 40 ساڵ بەرزبۆوە. ژن