ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ حوکمە داسەپاوەکەی
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ حوکمە داسەپاوەکەی
لە شاری مهاباد هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 40 تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە. بەشێکی زۆری خەڵک خۆیان ناپارێزن. گۆڕەپانی مەلا جامیی مهاباد شوێنی کۆبونەوە و دەمەتەقێێ پیاوەکانە بە تایبەتی لەکاتی مەترسیی ڤایرۆسەکەشدا.
گۆڕەپانی مەلاجامیی مهاباد شوێنکی سەرەکیی کۆبوونەوە و دانیشتنی خەڵکی شارەکەیە. بە بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکێکی کەمتری لێیە، بەڵام هێشتا بازاڕی دامەکردن گەرمە. ئەوانەی لەوێن باوەڕیان بە مەترسی ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام بە هۆکار و پاساوی جیاواز نە لێکدی دوورن، نە دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن.
بەپێی ژمارەی دانیشتووان مهاباد لە پارێزگای ورمێ زۆرترین رێژەی
لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو داوێنی زاگرۆسی گرتۆتەوە و ئەنجامەکەیشی کوژرانی چەندد جۆری ئاژەڵی ناوچەکە و لانیکەم کەسێک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “ئێحسان عەزیزی” خەڵکی پاوە بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ڕۆژی چوارشەممە لەمەڕ ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای لۆڕستان هەندێ هەواڵ بڵاو کرایەوە کە گوایه ئاگرەکە بووە بە هۆکاری سووتاندنی دار بەڕوە بە ساڵاچووەکانی ئەم ناوچەیە. هەروەها لە ناوچەی کاسە ماس لە دەورووبەری ئاودانان لە ئیلام باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی مەزن
“ڕەشید یووسفی” شاعیر و مامۆستای بیرکاریی لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵەکان. ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی، ڕەشید یووسفی شاعیری دەروەست، ئەدیب، قسەخۆش و لێکۆڵەری دڵسۆزی بواری فەرهەنگ و ئەدەبیی کوردی لە کاتێکدا بە هەڵبەست و هۆنراوەکانی باخچەی وێژەی کوردیی دەڕازاندەوە، بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی “تەوحید”ی شاری سنە بە جوانەمەرگی سەری نایەوە و توێژی قەڵەمبەدەستانی کوردی غەمبار کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە ئاوایی “میرەک”ی ناوچەی لەیلاخ لە دایکبوو، جیا لەوەی مامۆستای بیرکاریی و میعماری بوو لە دەبیرستان و خوێندنگەکانی شاری سنە و دەوروبەری، بە هاتۆچۆکردن لە کۆڕی ئەنجومەنی مەولەوی ئەوشارە و ئاشنابوونی لە گەڵ شاعیرانی ناسراو، وەکوو جەلال
حاڵەتەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا شەش ملیۆن کەس و گیان لەدەستدان سێ سەدو حەفتا هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هاوکات دوو ملیۆن و چوارسەدو پەنجا کەس چاکبوونەتەوە.
سەڕەرای ئەم ژمارە زۆرەی توشبووان وڵاتان دەستیان بەکردنەوەی کاروگۆزار و قوتابخانە وریستورانت و پارکەکان کردۆتەوە پاش چەند هەفتەیەك لەداخستنیان بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەند کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی بێتووشی ئالانی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە، لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بەختیار قادریان” تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شەڵماش و ” مەنسوور ئیسماعیلی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “باغی” سەر بە شاری سەردەشت بریندار بوون و لە لایەن خەڵکی ئاوایی بێتووش بۆ چارەسەری
کێشەی کەمئاوی، خەڵکی ئیلامی وەزاڵە هێناوە و هیچ بەرپرسێک وڵامدەری ئەو کێشەیە نییە.
ڕۆژانە بە بەردەوامی زۆرێک لە گەڕەک و شەقامەکانی ئیلام بێ ئاو دەمێننەوە و خەڵک بەهۆی نەبوون یان کەمبوونی ئاو، لەلای ئیدارەی پێوەندیداری ڕێژیم لەو شارە سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێک بە سکاڵای خەڵکی ئەو شارە نەدراوەتەوە.
ئەو کێشەیە هەموو گەڕەک و شەقامێکی ئیلام ناگرێتەوە و خەڵک لە
سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان، گەنجێکی تەمەن ١٨ سال بە ناوی بێهزاد ساڵحی کە گومانی ئەوەیان لێکردبوو شتوومەکی قاچاخی پێیە کردۆتە ئامانج و کوشتوویانە.
بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ماشێنی ناوبراو وەرگەڕاوە و بێهزاد شۆفیری گەنجی ئەم ماشێنە تووشی برینی گران هاتووە و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لە دەست داوە.
بێهزاد ساڵحی خەڵکی گوندی “شەش بی سەرەوە” سەر بە شاری ڕوانسەرە.
شیاوی باسه کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان
سزای یەک ساڵ بەندکردنی فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی و یەکێک لە چالاکانی ناسراو لە دادگەی پێداچونەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە و بڕی ئەو بارمتەیەی کە بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لە دادگە دانرابوو لەلایەن ئەم دەزگا دادوەریەی کۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئەم چالاکەی بواری ژنان لە لایەن لقی دووی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر« شاهرۆخ مورادی» سزای یەک ساڵ بەندکردنی بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژ بە حکومت بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها لە سەر تۆمەتگەلی تر وەک، هەواڵگری و ئەندام بون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پەژاک) بە
بە بۆنەی ٢١ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “سەوزی چیا” لە مەریوان چالاکییەکی شاخەوانی بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ ڕێزلێنان لەچالاکیەکانی ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لە ٢١مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، و وەفایەک بۆ شەریف باجوەر و هاوڕێیانی، گرووپی شاخەوانی “ماهور” لە مەریوان چالاکییەکی بەڕێوەبرد.
لەو چالاکییەدا لە لایەن بەشێک لە شاخەوانانی ئەم شارە لە “سێف خوارو” بۆ سێ ڕێیانی ” نەچێ” بە دروشمی یادێک لە دڵسۆزانی ژینگە شەریف باجوەر و هاوڕێیانی و هەموو ژینگەپارێزانی وڵات
''ئیلیا چراغی'' و ''ستارە شاوەیسی'' دوو نیگارکێشی هەشت ساڵانی کرماشانی توانییان دیپلۆمی شانازی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشی وڵاتی ''ڕۆمانیـ''ـدا بەدەست بێنن.
منداڵانی کرماشان کە بە ١٢ بەرهەم بەشدارییان کردبوو، دوو بەرهەمیان وەک بەرهەمی براوەی ئەو کێبڕکێیە دیاری کران.
ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی کرماشان وەک بەشداربووی
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی "تەجمیع"، ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.
"مستەفا نیلی"، پارێزەی "موژگان کاووسی" لە تویتێری شەخسیی خۆیدا ڕایگەیاندووە: "موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد و بریگرتەی من، بە گشتی بە ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە کە بەپێی حوکمی تەجمیع ٣٦ مانگ دەبێ لە ماوەی زیندانییەکی جێبەجێ بکات و ئەمڕۆ
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپـێنێت بەسەر وەزیری ناوخۆی ئێران و ژمارەیەک کاربەدەستی دیکەی ئێران لەگەڵ چەند دەزگایەکی ئەو وڵاتە کە دەستیان هەیە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی سزا دەسەپـێنێت بەسەر عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی و 7 کاربەدەستی دیکەی ئاسایشی ئێران و فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی بینیویانە لە پـێشێلکردنی گەورەی مافەکانی مرۆڤ.
ستیفن منوخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی
تورکیا ڕێگرى لە کۆمپانیایەکى جیهانى دەکات گرێبەستى سپۆنسەرکردن لەگەڵ یانەیەکى وەرزشى کوردى لە وڵاتى سوید بکات و هەڕەشەى راگرتنى کارەکانى ئەو کۆمپانیایە دەکات.
ڕەمەزان کزیل سەرۆکى یانەى داڵکورد لە سوید بە ماڵپەرى دوڤارى تورکى ڕاگەیاند، ساڵى رابردو کۆمپانیای هواوى سپۆنسەرى یانەکەیانى کردووە و لەبەرامبەر دانانى لۆگۆکەى لەسەر درێسى یاریزانان بڕى (40)هەزار دۆلارى بە یانەکە داوە.
سەرۆکى یانەى داڵکورد ئاشکرایکردووە، دواى چوار مانگ لە سپۆنسەرکردنى یانەکەیان لەلایەن کۆمپانیاى ناوبراوەوە، کۆمپانیاکە پەیوەندی پێوەکردوون و پێی راگەیاندوون کە دەوڵەتى تورکیا
کورتە فیلمی چیا بەرهەمی دەرهێنەری خەڵکی شاری کامیاران بەشداری فیستواڵی جیهانی هامبوورگ دەکا.
کورتە فیلمی “چیا” لە نووسین و دەرهێنەری “تەیموور قادری” گەیشتە ٣٦ ەمین فیستیواڵی کورتە فیلمی هامبوورگ.
فیستیواڵی فیلمی هامبوورگ کە سی و شەشەمین خولی خۆی