دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا دەبێت تورکیا دەستبەجێ سیاسەتمەداری دیاری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات و گوتیشی ڕەواییدان بە چوارساڵ زیندانیکردنی ناوبراو پەردەپۆشکردنی سنوردارکردنی پلۆرالیزم و گفتوگۆیە لەو وڵاتەدا.
کۆمسیۆنی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند، دەمیرتاش کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆریزم زیندانی کراوە، ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی و مافەکانی دیکەی پێشێلکراوە. ئەو لە ڕۆژی پێش دادگاییکردنەکەیدا و پێش دەستگیرکردنی وتی ئەمە پەیامێکی ترسناکە بۆ هەموو