سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو رۆژی سێشەممە ئاگاهیدایە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و گوتی ئایندەی رژێمەکەت دەخەیتە مەترسییەوە ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدەیت هەبوونی لەشکری خۆی لە سوریادا داکوتێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمەی بە پەیامنێران گوت هاوشان لەگەڵ برایەن هوکی ئەمەریکایی بەرپرس لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە .
نەتەنیاهو لەگەڵ برایەن هوک هەردووکیان داوای درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکیان لەسەر ئێران کرد ئەوەی وادەکەی لە مانگی دەەدا کۆتایی دێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی" بە ئایەتوڵاکان لە تاران دەڵێم ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کردەی لەشکری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی بەرەیەکی دیکەی تیرۆریزم و لەشکری