فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی ١ی سەرماوەز بەهۆی ئازار و ئەشکنجەدانی کچێک لەلایەن باوکییەوە خۆی کوشت.

شوناسی ئەو کچە "ڕۆژین خدری" تەمەن ١٧ ساڵ، کچی ڕەحیم خەڵکی گوندی "گوزەڕەشـ"ـی شاری سەڵماس، ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، بە کێشەی بنەماڵەیی، باوک و دایکی ڕۆژین چەند ساڵە

Read more...

 

ە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وامان ئەزانی کۆڕۆنا تەنها کاریگەری لەسەر کەسانی بەساڵاچوو دەکات، بەڵام ئێستا وا دیار نیە، رۆژانە نەخۆشی گەنج گیرۆدەی پەتاکە دەبن و بەداخەوە هەندێکیان گیان لەدەست دەدەن.

گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تێکچونی تەندروستی گەنجان

Read more...

 

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند 9 بەرپرسی دیاری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بۆ کۆمەڵێک پۆستی باڵای کۆشکی سپی دیاریکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پێکهێنانی بەڕێوبەرایەتیەکەیدا.

لە بەیاننامەکەی بایدندا هاتووە دەڵێت " ئەمەریکا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بۆتەوە، ئەم نۆ کەسە ڕاوبۆچوونی هەمەڕەنگیان هەیە و پێکەوە پابەندن بە بەرپەرچدانەوەی ئەم کێشانە تاوەکو وڵاتەکە بە یەکگرتوویی و بەهێزییەوە بهێنە دەرەوە تیایاندا."

بایدن بەنیازە لە مانگەکانی داهاتوودا سەدان کەس لە پۆستەکانی کۆشکی

Read more...

 

ڕۆژی ھەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بۆنەی سێزدەھەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی شاخەوانی کورد "موقبیل ھونەرپەژوو" لە شاخی بەردەزەرد و لەسەر گوڵکۆی ناوبراو بە نەریتی ساڵانی پێشوو کۆبوونەوەی ڕێزلێنان بە بەشداری کۆمەڵگای شاخەوانی و وەرزشوانی کوردستان بەرێوەچوو.

موقبیل هونەرپەژوو، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بوو بە هۆی حەز و تێکۆشانی زۆر بە وەرزشی شاخەوانی لە تەمەنی ١٩ساڵیدا بە ئەندامییەتی تیمی

Read more...

 

فەرمانبەرانی دەرمانخانەکانی کرماشان لە کاتێکدا بە مووچەی کەمتر لە ٢ ملیۆن تمەنەوە خەریکی کارن کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی دەرمانخانەکان، تەناهیی کاریی خۆیانیش لە مەترسیدا دەبینن.

سەرۆکی ئەنجومەنی سێنفیی فەرمانبەرانی فەنیی دەرمانخانەکانی پارێزگای کرماشان وتوویەتی: "فەرمانبەرانی دەرمانخانەکان پاش ٣ مانگ لە دەستپێکردنی کار، بیمە دەبنەوە و بەشێکیش مووچەکانیان، مانگانە ١ ملیۆن و ٧٠٠ هزار تمەنە".

بە چوونە سەرەوەی ئاماری تووشبووان و قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نیگەرانیی خەڵکیش چووەتە سەرەوە و لەلایەکی دیکەشەوە کرێکاران و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی پێویستییان بە پاڵپشتیی زیاترە لەلایەن کارفەرماکانەوە کە زۆربەیان لەلایەن کارفەرماکانەوە پاڵپشتییان لێ ناکرێت.

فەرمانبەرانی دەرمانخانەکان لەو دەستە کەسانەی کۆمەڵگان

Read more...

 

پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) عوسمان بایدەمیر کە ماوەیەکیش گوتەبێژی پارتەکە بوو، رایگەیاند کە ساڵی 2015 پێشنیازی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانییان خستووەتە بەردەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.

عوسمان بایدەمیر کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، لەکاتی بەشداریکردنی لە ناوەندی کولتووریی عەلەوی لەبارەی کۆتاییهاتنی قۆناخی چارەسەریی پرسی کوردەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

بایدەمیر گوتی، "هەڵبەتە ناتوانین بڵێین رێک ئەمە هۆکارەکەیە. هەردوولامان گەواهیدەرمان هەیە و ئومێدەوارم رۆژێک بتوانین باس لەمە بکەین. بەڵام دەکرێ ئەمە بڵێم: ئێستا بانگەشەی ئەوە هەیە کە گوایە بەهۆی ئەوەی بەڕێز دەمیرتاش گوتوویەتی 'بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هاوپەیمانی پێکناهێنین،' بۆیە

Read more...

 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژدا بۆ یەکەمین جار زیاتر لە 10,000 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیادیکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سیما سادات باسی لەوە کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10,463 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئێران بەرزبۆوە بۆ 629,949 کەس.

لەنێو توشبووەکاندا، 38,749 کەس گیانیان لەدەستداوە، 458 کەسیان

Read more...

 

هونەرمەندێکی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی "سونقوڕ و کولیایی" پاش تەمەنێک خزمەت بە مۆسیقای کوردی لەو ناوچەیەدا کۆچی دوایی کرد.

"ئەمانوڵڵا تاهیری" ناسراو بە "ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناوچەی "سونقوڕ و کولیایی" سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر کۆچی دوایی کرد و یادی بۆ هەمیشە هەرمان مایەوە.

ناوبراو لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مەقاماتی ناوچەی

Read more...

 

جۆبایدێن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی خۆی لە شاری”دلاور” لە ئەیالەتی ویلمینگتۆن وێڕای سپاس لە خەڵکی ئەمریکا بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی ناوبراو وەکوو سەرۆک کۆمار گوتی: ” من سەرۆک کۆماری هەموو ئەمریکام و سەرۆک کۆمارێک دەبم کە بۆ یەکگرتوویی هەموو ئەمریکا هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم.

ناوبراو وێڕای سپاس لە هەموو ئەو کەسانەی کە یارمەتییانداوە لە هەڵبژاردنی

Read more...

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو شەریفی" کوڕی سابیر خەڵکی گوندی "ئۆغەڵ" سەر بە شاری بانە بەهۆی قورسی برینەکانییەوە کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چواڕشەممە ٧ی خەزەڵوەر، خوسرەو شەریفی لە گوندی "کێلێـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێکرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە کوردە لە سنووری

Read more...

 

ەهۆی لەبەرچاونەگرتنی ڕێوشوێنی تەندروستی، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ناوەندیی سنە زیاتر بڵاو بووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانیی ناوەندیی سنە، پاش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو زیندانە، فەرمانبەرانی بێهداری و بەرپرسانی زیندانیش تووشی ئەو ڤایروسە بوونه.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت؛ باشگای وەرزشیی زیندانی سنە، کراوەتە

Read more...

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "فایەق یووسفی" ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز و "جەلال ڕۆستەمی" لە چالاکوانی مەدەنیی شاری کامیاران، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی شارەکانی سەقز و کامیاران کران.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، فایەق یووسفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندان خۆی ڕادەستی زیندانی سەقز کرد.
ناوبراو ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە

Read more...

 

کتێبی" دە بان باڵ سیمرخ" کە مەتەڵەکانی کوردیی ناوچەکانی ئیلام و کرماشانە لەلایەن "عەباس محەممەدزادە" کۆ کراوەتەوە و ئەم کتێبە لەلایەن چاپەمەنیی "ژ" چاپ کراوە.

نووسەری ئەو کتێبە باسی لەوە کردووە، ئامانجی لە کۆکردنەوە و چاپکردنی

Read more...

 

"سەعید ئێقباڵی" چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، ٧٠لەسەدی پەردەی گوێ ڕاستی بە هۆی ئەشکەنجە لە کاتی دەستبەسەرکردنا دڕاوە و ئێستا تووشی ئێلتهاب و ئێشێکی زۆر بووە و بەرپرسانی زیندان ئیزنی دەرمانی پێنادەن.

ناوبراو لە جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە زیندانە و دوکتورەکانی زیندان ٤جار بڕیاری ناردنی بۆ خەستەخانەیان داوە، بەڵام بەرپرسان ئیزنی دەرمانی پێ نادەن و دوێنێ بێهیاری زیندان ڕایگەیاندووە کە

Read more...

 

کەماڵ حوسێن‌پوور نوێنەری خەڵکی سەردەشت لە مەجلیسی شووڕای ئیسلای ڕێژیم، دەڵێ: “ڕێژەی کۆچکردن لە پێنج مانگی ڕابردوودا ڕوو لە هەڵکشانە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە هاووڵاتیانی سەردەشت وڵاتیان جێ هێشتوە و ڕوویان لە هەندەران کردووە”.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی نالەباری بژیوی ژیانی خەڵک و نەبوونی هەلی کار لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی، دۆخەکە بە جۆرێکە کە خەڵک وەکوو ڕەسووڵ ئێران‌نژاد کە گیانی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان