هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە کاروانێک لە کاسبکارانیان ڕاستەوخۆ بەر دەستدڕێژی فیشەک دا و کۆڵبەرێکیان کوشت.
رۆژی شەممە ١٢ ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە ڕاستەوخۆ کاروانێک لە کاسبکارنیان بەر دەستدڕیژی فیشەک دا ولە ئاکامدا کوڵبەرێک بە ناوی "مێهدی زارعی" خە/لکی ناوچەی سەردەشت بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە "میهدی زارعی" خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خوارێی شاری سەردەشت و خێزاندار بووە.
مەخابن رۆژی شەممە لە سنووری هەنگە ژاڵی بانە لە کاتی کاسبی سەر سنوور لە لایەن هێزە دڕندە و دژەگەلیەکانی رێژیمی ئاخوندیەوە دوای بریندار کردنی بەدیل گیراوە و دواتر بە شێوەی نامرۆڤانە شەهیدکراوە و پاشان بێرێزی زۆریان بە تەرمەکەی کردووە و داوای پارەی فیشەکەکانیان لە بنەماڵەکەی