کۆمەڵە وێنەیەکی “خالید فەرەجزادە”، هونەرمەندی وێنەگر و دەرهێنەری خەڵکی ساحێبی سەقز بە ناوی “ژیان و گەشت” بەشداری پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنە و فیلمی short cutـی وڵاتی سێربێستان بوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ـی ئاگۆستی ٢٠٢٠ لە شاری “ئینجیا”ی وڵاتی سێربێستان بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە ئەمە پێنجەمین سەرکەوتنی ئەم هونەرمەندە لە ماوەی ئەم دوو مانگەی دواییەدایە و، پێشتریش وێنەکانی خالید فەرەجزادە، بوونەتە باشترین وێنەی حەوتووی “لاپەڕەی وێنەگرانی نێونەتەوەیی” ئینگلیس.
جێی ئاماژەیە بە خۆشییەوە هونەرمەندانێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەم ساڵانەی دواییدا توانیویانە ڕێیان بکەوێتە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان و خەڵاتی بەنرخ بە دەست بێنن.
31/7/2020