لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕۆستەم ئەرکیا"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، سەرەتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاتبوو بۆ مەرەخەسی.
ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٨٧، لە دادگای ئینقلابی خۆی بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەورۆزی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی