فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ سێشەممە ۱۷ی گەلاوێژس ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی ۳۳ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی پەتخستن بۆخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم خۆکوژییە لەگەڕەکی حاجی ئاوای شاری سەقز لەحاڵەتی هەڵواسراوەوە دیتراوە وپاش لێکۆڵینەوەی پێویست لەلایەن پزیشکی یاساییەوە وهێزی ئاگادارکەرەوە(آگاهی) گوازرایەوە بۆ ساردخانە وتاساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکارەکانی ئەم خۆکوژییە نادیارماوە.

جێگەی باسە کە خۆکوژی یەکێک لە گەورەترین خەسارە کۆمەڵایەتییەکانە لەکۆمەڵگا وتابەئێستە لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێ چارەیەکی بۆ نەدیتراوەتەوە وڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاماری خۆکوژییەکان ڕوولە زادبوونە وبەپێی ئامارە بەردەستەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەوساڵەوە تائێستە ۱۶ ڕووداوی خۆکوژی ژنان و۲۰ڕووداو لەپیاواندا هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان