فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی پێی راگەیاندین، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی رەئوف عوسمان کۆببێتەوە و دوا بە دوای بڕیاری لایەنە سیاسییەکان بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان لەماوەی یەک هەفتەدا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات و تەواوی پرسەکان بە ریفراندۆم و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە.

لە دوای ئەم کۆبوونەوەیە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکە کۆببێتەوە و تەواوی بیروبۆچونەکان بگەینێتە خانەی راپەڕاندن.

ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزووتنه‌وی‌ گۆڕان، بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە: "جڤاتی‌ گشتی‌ گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكه‌وه‌ له‌وانه‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و بژێوی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان ‌و پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ‌و پرسی ریفراندۆم ‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان