ئەمشەو جارێک ی ترتۆپخانەکانی ئێران بۆ جارێکی دیکە ناوچە کوێستانییەکانی سنووری قەزای چۆمانیان تۆپباران کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی باسنیوز " ئەمشەو تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوێستانەکانی سنووری گوندی (گوندەژۆر)یان لە سنووری شاردێی حاجی ئۆمەرانی سەر بەقەزای چۆمانیان تۆپباران کرد.
تا ئێستا زەرەروزیانی تۆپبارانی ئەمشەوی ئێران نەزانراوە. ئ
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەییەک لەمەوبەر تۆپخانەکانی ئێران ئەو ناوچەیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەکی کۆچەری برینداربوون.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دیمۆکرات و هیزەکانی سوپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.