فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێنسکۆپیدیای (کوردیکا) کە فەرهەنگێکی بەربڵاوە، لە نووسینی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) خەڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا (شائاباد)ی سەر بە کرماشان، بەرگەی یەکەم و دووەم (پیتەکانی ئەلف و بێ) چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) بە پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە کە بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی و فارسییە و پێکهاتووە لە زاراوەکانی کوردیی (کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک) کە لەلایەن وەشانگەی (دیباچە)ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم فەرهەنگە ماوەی ساڵانێکی زۆرە بە شێوەی جیدی و بە شێوازەکانی سەرچاوەی کتێبخانەیی و توێژینەوەی مەیدانی لەلایەن عەباس جەلیلیانەوە کاری لەسەر دەکرێت و بەڕای شارەزایانی فەرهەنگ و ئێنسکلۆپیدیا یەکێک لە کتێبە بەنرخەکان و بە گەورەترین وشەنامەی کوردی دێتە ئەژمارکە لە بواری توێژینەوەی فەرهەنگی کوردیدا چاپ کراوە و گرنگیی خۆی هەیە و زۆربەری شێوەزارەکانی زمانی کوردیی لەخۆ گرتووە و هاوکات بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزیشە.

ئاکۆ جەلیلیان لەدایکبووی ساڵی 1972ی شار ئیسلام‌ئاوای (شائاباد)ی سەر بە کرماشانە و یەکێکە لە نووسەرە پێشەنگەکانی بووژناەوەی زمان و ئەدەبی کوردییە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانە و زۆربەی کارەکانی توێژینەوەی مەیدانین لە بواری زمان و فەرهەنگی کوردیدا لە بەرهەمەکانی دەکرێ ئاماژە بکەین بە:

۱ـ فه‌رهه‌نگ باشوور: وشه‌نامه‌ی کوردی خوارین.

۲ـ زەڕینه و سیمینه /بەرگی یەکیم / پەند و ئیدیۆمی کوردی.

۳ـ زه‌ڕینه و سیمینه /بەرگی دووەم/ مەتەڵی کوردی.

٤ـ زه‌ڕینه‌ و سیمینه /بەرگی سێیه‌م/ هه‌ڵبەستی فۆلکلۆر.

۵ـ زه‌ڕینه و سیمینه /بەرگی چوارم/ بیر و باوه‌ڕه‌ و ئەفسانە کوردیەکان.

۶ـ زه‌ڕینه‌ و سیمینه /بەرگی پێنجەم/ هه‌ڵبەستی شین و شەپۆڕ و ئازیه‌تی کوردی

۷ـ ڕه‌نگامه / کورتە چیرۆکی کوردی

٨ـ ئاگر مه‌لووچ / ڕومان کوردی (یەکەمین ڕۆمانی بە زاراوەی کەلهوڕی)

۹ـ گه‌نجینه‌ی شێوه‌زاره‌ ئێرانییەکان، شێوه‌زارناسی پارێزگای کرماشان /بەرگی یەکەم/

۱۰ـ تاریکخانه: ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن / بەرهەمێک سەبارەت بە ناوی کوردی ئاواییەکانی کرماشان.

۱۱ـ فەرهەنگ کوردیکا: گەورەترین وشەنامەی کوردی (دایرەالمعارف). وشەنامەیەک له هەموو زاراوەکانی له باکوور و باشوور و ڕووژهەڵات و هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیشی تێدا گونجێندراوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان