سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی جیروزالیم پۆستی ئیسرائیلی، له چه‌ند رۆژی رابردوودا بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبۆته‌وه كه 33 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه تیایدا به‌شداربوون، گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه و پێشهاته سیاسییه‌كان. له‌و میانه‌شدا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عیراقه و توركیاش وه‌ك هێڵی سوور ته‌ماشای ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، نه‌تانیاهۆش نایه‌وێت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و توركیا بێت بۆیه لێدوانی ئه‌مجاره نه‌تانیاهۆ به لێدوانێكی گرنگ داده‌نرێت، چونكه له ساڵی 2014 ه‌وه باسی بابه‌تێكی له‌و جۆره‌ی نه‌كردووه.