فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شائابادی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کرا.

 ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شائاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی"ڕەسووڵ سەیادیان" خەڵکی شائابادی پارێزگای کرماشان ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە درێژەی پشتیوانی لە مانگرتنی هاووڵاتییانی شارەکانی بانە، کرماشان و سنە دەستبەسەر کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، ٥ نووسەر و چالاکیی مەدەنی لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.

شوناسی ئەو ٥ نووسەر و چالاکە مەدەنییە کوردە بە ناوەکانی "فەرزاد سەفەره، فوئاد موزەفەری، شەهریار تەهماسبی، شەهریار ڕۆستەمی، ئەرسەلان عەباسی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو نووسەرو چالاکوانە مەدەنییانە پاش دادگایی کردن بۆ زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگوێزراون.


16/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان