فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری پەرلەمانی عێراق دژی گەلی کوردستان نموونەی ئەو زۆرینە سیاسییەیە کە بانگەشەی بۆ دەکەن، لێرەوە بە پەرلەمانی عێراق دەڵێم بە بڕیارەکەتاندا بچنەوە چونکە ئیرادەی گەلی کوردستان بە ئێوە ناشکێت.

ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا هات کە رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ـی٩ـی٢٠١٧ لە ئاکرێ بۆ پشتیوانیی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا بە درێژی باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە وایان کرد گەلی کوردستان ئومێدی بە بەڵێن و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا نەمێنێت و ڕوونی کردەوە کە وێڕای ئەوەی لەسەرەتای درووستکردنی دەوڵەتی عێراق شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان کورد و عەرەب مەرجێکی سەرەکی بوو، کەچی بەدرێژایی ڕابردوو بەشی ئێمە لەو شەراکەتە هه‌ر كاره‌سات و زوڵم و ئه‌نفال و كیمیاباران و روخاندنی ٤٥٠٠ گوند بوو، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش کە ئومێدمان وابوو عێراقێکی دیموکراتی فیدڕاڵ بونیاد بنێین، بەڵام نەکرا شەراکەتی ڕاستەقینە بونیاد بنێین چونکە ئەو عەقڵیەتەی دەسەڵاتدارە باوەڕی بە شەراکەت نییە.

سەرۆک بارزانی ڕوونی کردەوە کە ئێمە لەپەیوەندییماندا لەگەڵ بەغدا هه‌موو رێگەیه‌كمان تاقیكرده‌وه‌، لامه‌ركه‌زیه‌ت و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان بووه‌. چونکە دەسەڵاتدارەکانیش گۆڕابن، فەرهەنگەکە نەگۆڕاوە کە فەرهەنگی خۆسەپاندن و تاکڕەوی و بە پاشکۆ دیتنی خەڵکی کوردستانە و گەلی کوردستانیش پاشکۆیەتی و ژێردەستەیی قبوڵ ناکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوە کرد کە ڕیفراندۆم ئامرازێکە بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بڕیاری خۆی بە دنیا ڕابگەیەنێت و سەربەخۆ بێت، ئەوانەی کە داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن، ئەگەر بەدیلێکیان هەیە کە گەلی کوردستان بگەیەنێتە هەمان ئەنجام و ئامانج، با بیخەنەڕوو ئەگینا تۆزقاڵێک لەو بڕیارە پاشەکشێ ناکەین و ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت. ڕوونیشی کردەوە کە ئەوانەی دەڵێن ئێستا کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نییە با وەڵاممان بدەنەوە، ئێمە سەد ساڵە چاوەڕێ دەکەین، ئەی کەی کاتییەتی؟ دیارە لە ڕۆژژمێری ئەوانەدا ڕۆژێک بۆ بڕیاردانی گەلی کوردستان لەسەر چارەنووسی خۆی نییە.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، ریفراندۆم موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌، سەبارەت بەو لێدوانانەش کە بۆ دژایەتیی ڕیفراندۆم دەبیسترێن سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند ئێمە دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین و هەڕەشە ناکەین، بەڵام ئەوەی هەڕەشە دەکات و دەیەوێ ئیرادەمان بشکێنێت، ئەوە مەیدان با خۆی تاقی بکاتەوە. ئەوانەی هەڕەشەمان لێ دەکەن، نە خۆیان و نە هەڕەشەکانیان لای گەلی کوردستان هیچ بەهایەکی نییە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کرد دژی گەلی کوردستان و ڕایگەیاند: ئەوە نموونەی ئەو زۆرینە سیاسییە بوو کە بانگەشەی بۆ دەکەن و دەیانەوێ بە زۆرینە بڕیار لە دژی کورد دەربکەن. لێرەوە بە پەرلەمانی عێراق دەڵێم با بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، چونکە ئیرادەی گەلی کوردستان بەوان ناشکێت.

سەرۆک بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە دەستکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان منەتی کەسی تێدا نییە، بە خوێنی خۆمان بەدەستمان هێناوە، ئەگەر پێشیان کرابا ئەو دەستکەوتانەیان لە دەستی گەلەکەمان دەردەهێنا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی کوردستان بڵێت ئیدی بەسە بە ڕێککەوتنی وەک جەزائیر و لۆزان و هاوشێوەکانیان چارەنووسی ئێمە دیاری بکەن. دەبێ ئیدی خەڵکی کوردستان خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.

سەرۆک بارزانی ڕووی لە خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: دەنگی ئێوە گیانی شەهیدان شاد دەکات، دەنگی ئێوە کۆتایی بە ئەنفال و کیمیاباران و سووتاندنی گوندەکانمان دەهێنێت.


16/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان