له دانيشتنى نائاسايى ئه‌مڕۆدا، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، په‌رله‌مانى كوردستان بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى په‌سه‌ند كرد.
كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به به‌شدارى سه‌رجه‌م فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان جگه له فراكسيۆنه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ، په‌رله‌مانى كوردستان دانيشتنێكى نائاسايى ئه‌نجامدا و دوای ده‌ربڕینی سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راسپێردراوه په‌سه‌ندكراوه‌كه، ریفراندۆم له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م دانيشتنه له‌سه‌ر داواكارى 62 په‌رله‌مانتارى كوردستان بوو، كه واژوويان كۆكردبوويه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتنه‌كه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى فراكسيۆنى پارتى و يه‌كێتى له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستنيشان كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان فراكسيۆنه‌كان بێگه‌رد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مان وه‌ك سكرتێرى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی كاتى راسپێردرا.
پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان له لاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بوو، به‌ڵام له ماوه‌ى رابردوودا يه‌كێتى پێى وابووه ئه‌و پۆسته مافى خۆيه‌تى و سه‌ره‌تا به هۆى نه‌بوونى كانديده‌وه پۆسته‌كه دراوه‌ته كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ سووربوونى فراكسيۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتنى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
16/9/2017